هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فابیكی توندڕه‌وی له‌جه‌وهه‌ری بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كاندا
ماكی توندڕه‌وی له‌نێو بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كانی كوردستاندا چوه‌ته فابریكی درووست بوونی خێزانه‌كانیانه‌وه، چونكه كاتێك توندڕه‌وی و ئازاردانی نه‌یار له‌په‌روه‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ په‌راوه‌ی توندڕه‌وی ده‌چێته پێكهاته‌ی كۆمهڵایهتیهوهو ده‌بێته خه‌سڵه‌تێكی خێزانی له‌لای خانه‌واده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان. به‌شێك لهلێكدانهوه ئهنترۆپۆلۆجیهكان سه‌باره‌ت به توندڕه‌وی پشت به‌لێكدانه‌وه‌ی بایۆلۆجی ده‌به‌ستێت بۆ ئاماژه‌دان به هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی. له‌لێكدانه‌وه‌ی بایۆلۆجیدا چه‌مكی ڕكابه‌ریكردن به‌هێزترین چه‌مكه، كه پێی وایه ڕكابه‌ره‌كان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان ململانێ دهكهنو ئه‌مه‌ش بنه‌مای توندڕه‌ویه. ململانێ‌و ڕكابه‌ری توندڕه‌وانه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی، چونكه له‌كۆنه‌وه سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی دانیشتواندا به‌ره‌و ده‌گمه‌نی ڕۆشتوون. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌شه‌ی تهكنیكیو زانستی دێت‌و به‌هۆی ته‌كنۆلۆجیاوه مرۆڤ به‌به‌رنامه‌و پلانی ورد به‌ره‌وڕووی ئه‌و دهگمهنیه ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌رده‌وامی دهگمهنیه سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه چونكه ئه‌و سیسته‌مه به‌بێ قازانج ناتوانێت بڕواته پێش. ئه‌گه‌ر چی لێره‌دا پرسی ئێمه لێكدانه‌وه‌ی لایه‌نه ئابووریه‌كه نیه، به‌ڵام لایه‌نه ئابووریه‌كه بۆ ئێمه هۆكاره تابه‌هۆیه‌وه توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ڕووی ئهنترۆپۆلۆجیو پێكهاته‌ی فابریكی خێزانه‌كانی حوكمرانهوه لێك بده‌ینه‌وه له‌كوردستاندا، به‌تایبه‌ت چه‌قی فیوداڵی كه‌خۆی له‌بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕانی پارتیدا ده‌بینێته‌وه.
من پێم خۆشه لێره‌دا، خه‌ڵكی كوردستان‌و خوێنه‌ریش دوو جیاوازی بكه‌ن، یه‌كه‌م له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕانی پارتی، هه‌رواها له‌نێوان بهرزانیهكاندا، چونكه بارزانیه‌كان حوكمڕان نین، ئه‌وه ته‌نیا خێزانێكه له‌نێو كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پارتی دیموكراتدا دهڕواتو هه‌ر بریتیشه له‌ده‌سه‌ڵات. هه‌مان شێوه بۆ تاڵهبانیهكانیش ڕاسته.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ململانێی بایۆلۆجی، ده‌سه‌لاتی كوردی ته‌نیا سه‌رچاوه سروشتیه‌كان به‌سامان ده‌زانێت، بۆیه له‌خودی به‌رهه‌مهێنانیشدا پایه‌گا ئابووریه‌كانی لاوازه‌و به‌شێوه‌ی ئابووری ڕه‌یعی سه‌یری سیسته‌می ئابووری ده‌كات. جا ئه‌م تێڕوانینه ڕاسته‌وخۆ به پلان بێت یان به‌شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی، بڕوانه چوار وتاری مامۆستا محمد كریم له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌ناونیشانی "ئابووری كوردستان ئابووری ڕهیعیه" واته فرۆشتنی سامانی سروشتی، پاشان بوون به‌میر یان فیوداڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م سامانه‌وه. ئه‌م جۆره له‌ئابووری ته‌نیا به‌زیندوویی هێشتنه‌وه‌ی سیسته‌می فیوداڵی به‌هێز ده‌كات.
ڕكابه‌ری كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه دوو یان زیارت تاكه‌كه‌س، یان كۆمه‌ڵ یان گرۆ ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سنووردار؟ له‌كوردستان سه‌رچاوه‌كان زۆر نهگشتوونهته ئه‌و ئاسته‌ی سنووردار بن، واته كه‌س له‌بارێكی گوزه‌رانی هێنده قاتیدا ناژی ترسی مردن گه‌یشتبێته لێواره‌كانی ژیان. بۆیه سنوورداری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ له‌سه‌ر فراوانكاری پاوان ململانێی كوردستان له‌سه‌ر هه‌موویه‌تی، واته هێزی حوكمڕان ململانێی سێ داواكاری ده‌كات: یه‌كه‌م، مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی له‌ده‌سه‌ڵاتدا، شێواز شێوازی میرنشینی كۆنه. دووه‌م، مانه‌وه‌ی سامان له‌ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ئابووری ڕهیعیه كه‌له‌سه‌رده‌می فیوداڵیدا له‌وپه‌ڕی گه‌شیدا بووه. سێیه‌م، ململانێ له‌سه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می ملكه‌چ، كه ئه‌مه بۆ تێكڕای ئه‌و خیانه‌ته مێژوویانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان په‌یڕه‌ویان كردوه‌و هه‌میشه ئاغای ناوچه‌یه‌كی چكۆلهكراوه بوون بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هێزێك كه‌له‌خۆیان گه‌وره‌تر بێت، هندێ جار ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی بوه، ندێ جار سیسته‌می ئێرانی‌و قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان.. له‌م دواییانه‌شدا ده‌وڵه‌تی تورك‌و هێزه ئه‌مریكیه‌كان. له‌كۆندا خۆی ئاغا پاوانێكی بچوكی هه‌بوو "گوند" به‌ڵام هه‌موو پاوانهكهی ویستوه، ئێستا هه‌مان بیركردنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا موماره‌سه‌ی هه‌مووی ده‌كات. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ هۆشمه‌ندی و سیاسه‌تی ئه‌مریكیش ڕاسته.. به‌ڵام جیاوازی له‌نێوان ئه‌م دوو پاوانخوازیهدا شێوازی په‌راوه‌ی پاوانخوازیهكهیه.
له‌وانه‌ی پرسیار بكه‌ین، كه ئایا بۆ یهكێتیو پارتی له‌یه‌ك ته‌رازوودا پێوانه ده‌كه‌ین، كاتێك دوو مێژووی جیاوازیان هه‌یه؟ به‌ڵام هه‌میشه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌راوردی دوو حیزبی سیاسی نیه، به‌ڵكو به‌راوردی هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتی دوو ئێنتیتی فیوداڵیه. ئه‌گه‌ر بڕوانینه هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی ئه‌بینین ئه‌و خه‌ڵكه لهخانهدانیهوه نه‌بوونه سه‌ركرده، به‌واتای Nobel man به‌ڵكو له شه‌ڕانگێزی و پارێزگاری لهشهڕانگێزیهوه گه‌یشتنه سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ش ئه‌وه ته‌فسیر ده‌كات كه یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجامی نزیكایه‌تی‌و ململانێ له‌یه‌كتره‌وه فێر ده‌بن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه دوو هێز بن: پارتی هێزی یه‌كه‌م (ها1) یه‌كێتیش هێزی دووه‌م (ها2) ئه‌وا ها1 كه بنه‌ڕه‌تێكی فیوداڵی خه‌سڵه‌تی به‌هێزتری هه‌یه. كاتێك ململانێ‌و یاریه سیاسیه‌كان به‌یاسای ئه‌و به‌ڕێوه ده‌چن ڕاسته‌وخۆ یاریه سیاسیه‌كان ده‌بنه ئه‌و یاریانه‌ی كه ئه‌و تێیاندا باڵاده‌سته. ها1 تیۆریزه‌كردن‌و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا له ها2 وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پارێزگاری له كۆنه‌پارێزی و هێشتنه‌وه‌ی لۆجیكی سه‌ربازی خۆی ده‌ست پێوه ده‌گرێت: لێره‌دا پێم زه‌رووره باس لهلۆجیكی سه‌ربازی پارتی بكه‌م، ستراتیژی به‌سترانه‌وه به‌هێزی گه‌وره‌تره‌وه، ئه‌مه خه‌سڵه‌تی هه‌میشه‌یی پارتی بوه به‌درێژایی مێژوو چونكه پێكهاته‌ی هۆشمه‌ندی ئه‌و ته‌نیا به‌تیۆری هۆشمه‌ندی فیوداڵی لێك ده‌درێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می پۆست كاپیتالیزمیشدا بژی.. بڕوانه مهكیاڤیلی كاتێك باس له‌و ئه‌ماره‌تانه ده‌كات كه‌تازه پێك دێن. به‌ڵام ها2 ته‌نیا موحافزكاری و چه‌قبه‌ستنه‌وه له‌ده‌وری خێزان له ها1 فێر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی بۆشی ده‌مێنێته‌وه دروشمبازیو مێژووه‌كه‌یتی، بۆ نمونه زۆر پێویستی بهكهسێتیهكی دروشمبازی وه‌ك "مه‌لا به‌ختیار" هه‌یه، زۆر پێویستی بهكهسێتیهكی وه‌ك د.به‌رهه‌م صاڵح هه‌یه كه‌ببێته ئاكته‌رێكی باش بۆ نمایشی ئه‌و درووشمانه.
سێ ڕێگاچاره هه‌یه ئاشتیانه بێت بۆ چاره‌سه‌ری ململانێ ئه‌م چاره‌سه‌رانه هه‌رسێكیان له‌نێوان (ی ن ك) و (پ د ك) به‌كارهاتوه. به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كامێكیان له‌نێوان هیچ یه‌كێك له‌م دوو پارته‌و خه‌ڵكدا به‌كار نه‌هاتوه. سێ ڕێگا چارهكهش: (ده‌ستنیشانكردنی به‌ش reallocation، ئاڵوگۆڕ exchange، ناوچه‌گه‌رێتی tritoriality). (Bettina E. Schmidt 2001) (ی ن ك) و (پ د ك) هه‌موو ئه‌مانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ئه‌نجامی بده‌ن. ململانێی نێوان گرۆكان ده‌بێت خودی ململانێی ناوگروپهكه كه‌مكاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا سه‌ركوتی كردوه له‌ڕێگا مه‌ترسی به‌رامبه‌ره‌وه‌و به‌خیانه‌ت وه‌سفكردنی به‌رامبه‌ر، ئه‌م ئیختیاره‌ی (ی ن ك) و (پ د ك) له‌بنه‌مای لۆجیكی ئابووریه‌وه هاتوه نه‌ك بنه‌مای لۆجیكی ئه‌خلاقی.
• لۆجیكی ئه‌خلاقیه‌كه ناچارمان ده‌كات مرۆڤ مرۆڤ نه‌كوژێت
• به‌ڵام لۆجیكی ئابووری ده‌ڵێت، له‌ڕێی كوشتاره‌وه تێچوون زۆرتر‌و قازانج كه‌متره هه‌مان لۆجیكیشیان هه‌یه ئه‌م دوو هێزه بۆ مامه‌ڵه لهئێراقو له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا ئه‌م ستراتیژانه ده‌گرنه به‌ر.
به‌ڵام ئه‌م گۆشه‌نیگایه له‌ڕوانگه‌ی حوكم‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه نه‌ك خه‌ڵك .. به‌دوو ده‌لاله‌ت:
1. خه‌ڵك ئه‌گه‌ر نه‌یاری ڕاسته‌قینه‌بێت هه‌ر ده‌یكوژن، واته حوكمی كوشتن وه‌ك پرسێكی ئه‌خلاقی به‌رۆكی ئه‌مانی به‌رنه‌داوه.
2. ئه‌و داهاته‌ی پاوانیانكردوه به‌شێوه‌یه‌كی عادیلا نه و عه‌قڵانیانه بۆ خه‌ڵك نیه.
ئه‌و هێزه‌ی هۆشمه‌ندی فیوداڵی هه‌بێت ته‌نیا به‌هێز ده‌توانین شتی لێ وه‌رگرینه‌وه، به‌ڵام شت وه‌رگرتن لێی سنوورداره، بڕوانه ئه‌زموونی به‌عس. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنین كه ده‌مانه‌وێت ده‌بێت له‌ڕێگای لابردنی ڕیشه‌ییه‌وه بێت. له‌ڕێگای جهنگو هێزه‌وه به‌عس ناچاری حوكمی زاتی بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ش بێده‌سه‌ڵات بوو له‌به‌رامبه‌ر حوكمی دیفاكتۆی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام له‌ڕێگای داگیركاری‌و ڕاپهرشنهوه له‌سه‌ر كار لابرا. ئه‌مه بۆ میسر‌و سووریا‌و هه‌موو وڵاته‌كانی تری ناوچه‌كه‌ش ڕاسته، ئه‌گه‌ر مهتلهبمان بێت له‌ئێراندا حوكمی دیموكراتی‌و عیلمانی بێته سه‌ركار، ئه‌وا نهبهبزووتنهوهی سه‌وز دهبێتو نهبهڕێگاچاره دیموكراتیه باوه‌كه. هه‌مان لۆجیك له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتیش كارده‌كات.
(ی ن ك) كولتوورێكی لاوازتری هه‌یه له (پ د ك) بۆ كۆنترۆڵی هێز، به‌ڵام (پ د ك) كولتوورێكی به‌هێزی دواكه‌وتووی هه‌یه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. بۆیه به‌هه‌ردووكیان كولتوورێكی به‌هێزی دواكه‌وتوویان درووستكردوه له‌ڕێگای ڕێكه‌وتنی ستراتیژی‌و حوكمی هاوبه‌شه‌وه. شه‌ڕانگێزی درێژخایه‌ن سایكۆلۆجیای گروپ به‌شێوه‌یه‌ك لێده‌كات كه توندوڕه‌وی وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ململانێ به‌كار بهێنێت.. ئه‌م حاڵه‌ته له‌لای خودی خۆشی په‌راوه ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌لای حوكمكراوهكانیش ته‌نانه‌ت ده‌بێته به‌شێك له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتیانو له‌ناو فابریكی خێزانه‌كانیاندا ده‌بێته ڕیتمی سه‌ره‌كی بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كان. به‌م جۆره ده‌ڵێین ئه‌و توندوتیژیه‌ی لهماكی خێزانیه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت:
1. توندوتیژی هه‌رگیز به‌ڕێكه‌وت ناكرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستداره، دژ بهگروپێكه، ئه‌گه‌ر قوربانی توندڕه‌وی تاكه كه‌سیش بێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌رامبه‌ر گروپێك دهكرێتو ئه‌و تاكه كه‌سه وه‌ك نوێنه‌ر سه‌یر ده‌كرێت.
2. هه‌میشه بێهه‌ستانه ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌رگیز بێ مانا نیه.
3. هه‌رگیز دابڕاو نیه له‌ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی.
به‌م ده‌لیلانه ناتوانین كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی بهێنین له‌ده‌ره‌وه‌ی هێز، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی به‌كاری ده‌هێنین ده‌بێت له‌چ جۆرێك‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌وه هه‌مان ته‌ڵه‌یی مێژوویی؟ ئه‌ی ده‌بێت كێ به‌كاری بهێنێتو كێ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و هێزه بكات؟ ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و ڕێكخستنه چۆن بچنرێت له‌و ته‌ڵه كولتووریانه ده‌ربازی ببێت؟ ئه‌مانه هه‌موو پرسیار گه‌لێكن ده‌كرێت له‌گروپه جیاوازكهكاندا گفتوگۆ بكرێت.
No comments:
Post a Comment