ژینگه‌و ده‌وروبه‌ری توندڕه‌و له‌ئه‌زموونی فیوداڵیدا
گه‌ر سه‌یری مێژووی توندڕه‌ویی بكه‌ین له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كانه‌وه تا ده‌گاته سه‌رگوزشته ئایینیه نووسراوه‌كان تا ده‌گاته تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسان له ئێراقدا.. ئه‌وا ده‌توانین جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه كه توندوتیژی ته‌كنیكێكه لهبهرهوڕووبوونهوه كۆمهڵایهتییهكانداو ڕه‌چه‌ڵه‌كێكی مێژوویی هه‌یه! بابزانین ئه‌م ڕچهڵهكه مێژووییه چی به‌شی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیداوه، به‌كاریگه‌ری ژیانی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له‌بازنه‌ی ململانێ توندڕه‌وه‌كاندا ژیاون؟ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و میراتیه بابه‌تێكی توێژینه‌وه‌ی زانستیه زیاتر، به‌ڵام به‌ده‌رخستنی سیمبوڵه‌كانی ده‌ریده‌خات كههۆشمهندی فیوداڵی ته‌نیا لهدرووشمدا توانیویه‌تی گۆڕانكاری بكات نه‌ك له‌مێژووی ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر بۆیه ناتوانێت پرسێكی مرۆیی یان نیشتمانی یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی پێش بخات له‌كوردستاندا. به‌م جۆره له‌بازنه‌ی ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌ته‌وه‌و هیچی تر. واته بازنه‌ی فكری ئه‌م هێزه ته‌نیا به‌ڕه‌نگ، ڕه‌نگی نیشتمانی گرتوه، یان چینایه‌تی گرتوه نه‌ك به‌فكر.
كوشتن و تیرۆر له قابیل و هابیله‌وه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌كانی مه‌حاكمی ته‌فتیش بۆ تیرۆر له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین و ئیمپراتۆریه‌تی كۆمۆنیزمی سۆڤێت و تیرۆری ڕێكخراوی ڕۆژئاوا و ئیغتیالی سیاسی له لای (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) تا ده‌گاته تیرۆری ده‌وڵه‌تی دژ به كورده‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان و دواتر بۆ سه‌رهه‌ڵدانی باڵه سیاسیه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان و جه‌نگی دژ به تیرۆریش، سه‌راپا كاریگه‌رییه‌كی گرانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سته‌مۆ بوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ داناوه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان به‌بێ توێژینه‌وه‌ی زانستی باسكردنیان ئاسته‌نگه به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی زانستیش ده‌بێته خه‌ون له‌سه‌رده‌می ژیانی حوكمڕانی تیرۆریستی‌دا. به‌ڵام پێشه‌كی به‌ده‌ر له ڕێگاچاره‌ی كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ ده‌یان سه‌ده‌ی تریش درێژه‌ی ده‌بێت. لێره‌دا گرنگه باس له‌پرسێكی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ین، كاتێك ده‌سه‌ڵات خۆی سه‌رچاوه‌ی درووستكردنی ترس بێت، ئه‌وا كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێته‌وه به‌میكانیزمێك بۆ درووستكردنه‌وه‌ی ترس‌و تیرۆر نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بیرۆكه توندڕه‌وه‌كان كاتێك هه‌ڵگری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی یان ئایدۆلۆجی بوون نمونه‌ی نازیزم، مه‌غۆله‌كان، كۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی، ڕه‌گه‌ز په‌رستی شۆفێنیزمه جیاوازه‌كانی ده‌وری كوردستان...تاد سه‌رجه‌م ئه‌مانه ئه‌و ته‌وژمه سیاسیه درێژخایه‌نانه بوون كه نه‌وه‌ستاون به پانتاییه‌كی جوگرافی دیاریكراوه‌وه، كه ئه‌و جوگرافیایه بریتی بێت له جوگرافیای نیشتیمانی خۆیان، ته‌نانه‌ت ئه‌مانه له خودی خۆیان و خوێندنهوهكانیاندا دراوه نیشتمانییه‌كانیان وه‌لاناوه و تێگه‌یشتنیان بووه‌ته سه‌راپاگیری له دونیادا و په‌راوه‌ی سیاسه‌تێكی توندڕه‌وانه‌یان كردووه كه له‌سه‌ر ئاستێكی ئیقلیمی به‌رفراوانه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌ره‌وه نه‌مانی سنووره جیهانیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی پێیان كرابێت. به‌ڵام په‌راوه‌كردنی هه‌مان توندڕه‌وی به‌شوناسی فیوداڵیهوه له‌ده‌وری خۆی گیردهخواتو ناتوانێت سنووری تێریتۆری خۆی تێپه‌ڕێنێت.
هۆشمه‌ندی فیوداڵی ئایین وه‌ك به‌رگر به‌كار ده‌هێنێت له‌شه‌رعیه‌ت به‌خشین بهتوندڕهویهكانی خۆی. بۆیه هندێ جار چۆن پێویستی به‌پۆشینی به‌رگی نیشتمانی هه‌یه، ئاواش پێویستی به‌هه‌ڵگرتنی هیما ئایینیه‌كان هه‌یه. میراتی توندڕه‌وی ئایینیش له ئێراقدا به‌م جۆره ده‌ست پێده‌كات: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ئیسلامه‌وه كوشتن و تیرۆر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی به‌رده‌وام بووه. خه‌لیفه‌كانی ڕاشدی سیانیان به كوشتن ڕۆشتووه كه دوا خه‌لیفه‌یان له ئێراقدا تیرۆركراوه. دواتر خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وی و عه‌باسی، كه ئه‌مانه هه‌ر له كۆنه‌وه واریسی حوكمكردن بوون له ئێراقدا و دواتریش به‌سه‌ر به‌شێكی كوردستاندا. بۆیه زۆر سه‌یر نیه كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ئێراقی هێزه سه‌ربازیه‌كانی خۆی به‌نه‌وه‌ی قعقاع و سه‌عدی كوڕی وه‌قاص ده‌ناساند و په‌راوه‌ی توندوتیژی ده‌وڵه‌تی ده‌كرد. خۆ ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته فیوداڵیهكه، به‌رگی ئایینی له‌به‌رده‌كات به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌مان شوناس، ناتوانێت هێزه‌كانی خۆی جگه له‌ناوی بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌ك هێمایه‌كی ئایینی یان هێمایه‌كی نیشتمانی بناسێنێت.
به‌پێی ڕیزبه‌ندی شوناس مرۆڤ تاك بێت یان به‌كۆمه‌ڵ له‌دیارترین شوناسه‌وه ده‌ست پێده‌كات، بۆنمونه له‌ناساندنی كه‌سێكدا یان گرۆیهكدا به‌ناوی كه‌سه‌كه یان گرۆكه ده‌ست پێده‌كه‌ین، چونكه دیارتین شوناسه. هیز ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی دیارترین شوناسه‌وه خۆی ده‌ناسینێت، كاتێك ده‌ڵێت هیزی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال، یان هیزی بارزان، ئه‌مانه هیزنو شوناسیشیان دیاره فیوداڵیه. ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌ین بۆ ناویان هیزی كاوه نیه وه‌ك له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا ئه‌م ناوه هه‌بوو یان بۆ ناویان به‌ناوی ناوچه‌یه‌كه‌وه نیه كه‌وه‌ك له‌شۆڕشی نوێ‌دا باسی لێوه‌ده‌كرا، ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ مۆركی شوناس مۆركی بنهماڵهكانه، كه بنه‌ڕه‌تێكی هزرمه‌ندانه‌ی فیوداڵی هه‌یه. له هه‌مان كاتدا ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت كه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و گۆڕانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له بیری ئۆپۆزیسیۆنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، كه ئه‌مه‌ش ماكه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌بانه‌بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌بانه‌بوون له دیدی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ته‌بانه‌بوون له به‌رژه‌وه‌ندی و فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیدا. كاتێك دێینه سه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌شێك له كاره سیاسیه‌كانی یان به‌رنامه‌كانی كاری سیاسی خۆی له ده‌سه‌ڵاته‌وه فێر ده‌بێت، به‌شێكیشی ماكه سیاسیه‌كانی مرۆڤ خۆیه‌تی، دوابه‌شیش ته‌واوی مۆركی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی پێوه دیاره كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له گه‌ڵیدا ڕه‌فتار ده‌كات. ئه‌م هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كهلهتیرۆری ده‌وڵه‌تیدا به‌شدارن، به‌شێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن بوونیانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه. بۆیه نابێت به‌لامانه‌وه سه‌یر بێت كاتێك هه‌مان میكانیزمی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به‌كار بێنن‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی صه‌دام حسێن فیدایی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
له مێژووی عێراقدا ئه‌وانه‌ی ئاشكرا دیارن زیاتر له 155 سه‌ركرده به تیرۆر رۆشتوون و حوكمیان چۆڵ كردووه. (باقر یاسین، مێژووی خوێناوی ئێراق) ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌می مه‌لیكی سۆمه‌ری (لۆكال زاكیزی) كه له نێوان 2365-2340ی پ ز دا كوژراوه تا ده‌گاته ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بهكركه ساڵی 1978 ز كوژراوه له كه‌شێكی ته‌م و مژاویداو پاشان صه‌دام حوسێن به‌و شێوه ناشایسته‌یه له‌سێداره‌دراو. شێوازی كوشتنه‌كانیش سه‌رجه‌م تۆقێنه‌ر بوون، بۆ نمونه گه‌ر سه‌یری كوشتنی حه‌لاج بكه‌ین له عێراقدا ((سه‌ربڕین و په‌ل قرتاندن و پاشان سووتاندن))، مه‌غۆله‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌ندیخانه‌كاندا ده‌كوژران و له‌سێداره ده‌دران، زۆربه‌ی عه‌باسیه‌كان چاویان كۆڵراوهو پاشان كوژراون، زۆربه‌ی ئه‌مه‌ویه‌كان دهرمانخواردكراون یان به شمشێری ژه‌هراوی كوژراون. له‌سه‌رده‌مه نوێكانیشدا گوله‌باران و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و له‌سێداره‌دان و پاش مردنیش ڕاكێشان به دوای زریپۆش و بارهه‌ڵگره‌كاندا پهراوهكراوه به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل كه هه‌موویان سوكایه‌تی به مێژووی ئه‌و كهسانهوهكراوه. ئێستاش گه‌ر بڕوانینه شێوازی تیرۆر به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له‌كوردستاندا هه‌مان ڕیتم دووباره ده‌كاته‌وه، بڕوانه تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، پاشان فڕێدانی لاشه‌كه‌ی، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌و مۆركی تیرۆری ڕێكخراون.
ئه‌و هزره‌ی ئه‌مڕۆ حوكمی كوردستان ده‌كات، خاڵیه له‌تێگه‌یشتن لهناتوندوتیژی، خاڵیه له‌ڕووی مه‌عریفیه‌وه، وه‌ك پێشتر باسمانكردوه. هیچ ڕایه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری نیه بیبه‌ستێته‌وه به ماكه مرۆییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه، وه‌ك له‌پێكهاته‌ی حوكمی فیوداڵیدا هه‌یه. هه‌روه‌ها خاڵیه له‌ڕووی شوناسی مێژوویه‌وه وه‌ك ئێستا باسمانكرد، چونكه له‌ڕێگه‌ی مه‌عریفه‌وه نه‌یتوانیوه داهێنانێك بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی تیۆر‌و میكانیزمی سیاسی باوی چوارده‌وری خۆی! لێره‌دا ئه‌و په‌ڕی ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر خوازیار بین ئه‌و داهێنانه بكات، چونكه هۆشمهندیو ئاستی خواسته‌كانی ئه‌و بایی ئه‌و داهێنانه پێگه‌یشتوو نین. ئه‌مه‌ش ڕێك وه‌ك ئه‌وه وایه داوا له ڕادیۆیه‌كی یه‌ك مه‌وج بكه‌ین وێنه‌ی سینه‌ماییمان پیشان بدات.
No comments:
Post a Comment