بۆچوون‌و مامه‌ڵه‌ی فكری فیوداڵی له‌گه‌ڵ هێزو توندڕه‌وی
"شهڕانگێزیهكانی كۆمه‌ڵ له‌سروشتی هه‌ڵه‌شه‌و گێره‌شێوێنانه‌ی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو له‌ئاكامه خراپه‌كانی به‌كار هێنانی دهسهڵاتو دامه‌زراوه سهركوتكهرهكانیهوه دێن‌و ده‌یانه‌وێت به‌ر بهنادادییهكانی بگرن". (گۆدوین و. پاتۆن/ دادوهریو سیاسه‌ت، 1793)
درامای كوردی، یان هه‌ر میله‌تێكی تر گوزارشت لهڕهنگدانهوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌كات. هه‌ر دوو درامای مهرهزهوزنجیرهی ژاڵه كه له‌دوو سه‌رده‌می جیاوازدا به‌رهه‌م هاتوون گوزارشت له پێكهاته‌ی فیوداڵی‌و خێڵه‌كی هه‌ژموونی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌م دوو درامایه‌دا ئه‌قڵی سیاسی ده‌ره‌به‌گ سالاری ههفتاكانو هه‌شتاكان هه‌مان خه‌سڵه‌تی شهڕانگێزانهیانهی ئه‌مڕۆی هه‌یه كهلهپانتایی كاری سیاسی‌دا به‌كار دێت، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك بۆ گوزارشت بووه له‌هێزه داگیركه‌ره‌كان، به‌ڵام له‌لای دووه‌مه‌وه گوزارشت بووه بۆ ژینگه‌ی سیاسی هه‌ژموونی سیاسی له‌كوردستاندا. دراماكان پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت پیاچوونهوهمان هه‌بێت بۆ به‌كار هێنانی هێز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه ئه‌كرێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی بكات. هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنن به‌ڕاپه‌ڕین یان جۆرێك له‌ڕاپه‌ڕین كۆتایی به‌سته‌می ئه‌م سیسته‌مه دێت. خودی دهسهڵاتو مومارهسهكانێتی كه‌كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین په‌لكێش ده‌كات، سروشتی ژیانی دهرهبهگیو تۆتالیتاریهته كه‌كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌و كوشتاره به‌كۆمه‌ڵه ڕاپێچ ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر له‌جۆری هێزه‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه! هه‌روه‌ها هۆشمه‌ندی فیوداڵیش له‌ئاستی ئاژهڵیهكهیهوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت! هێزی ناتۆتالیتار به‌ته‌نیا توندوتیژی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گشتی به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی زینده‌وه‌ر بوون‌و غهریزیانهی مرۆڤه‌و تاڕاده‌یك پاساوێكی لاوازی هه‌یه.. به‌ڵام هێزی تۆتالیتا‌ر بۆ پاوانكاری به‌كاردێت، پاوانكردنی شتێك كهمافی خۆی نیه‌و به‌هۆی هێزه‌وه داگیری ده‌كات. هۆشمه‌ندی فیوداڵی ئه‌م هێزه به‌شێوه ئاژه‌ڵیه درووسته‌كه به‌كار ناهێنێت! به‌ڵكو پهراوهیهكی توندڕه‌وانه ده‌كات له‌خوار ئاستی ئاژه‌ڵیه‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی نامرۆیی مۆراڵ كورت‌و كوێره، كورت‌و كوێری ئه‌م مۆڕاڵه بۆ جۆری په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ی دابڕاو ده‌گڕێته‌وه، واته به‌كار هێنانی ئه‌قڵ لهتوندڕهویدا به‌خواستێكی غه‌ریزی نائهقهڵانیانه. (جوزێف ه. كامپۆس، 2007، تیرۆری ده‌وڵه‌ت، ئاشگه‌یت).
ژینگه‌ی سیاسی‌و هه‌ژموونی فه‌رمانڕه‌وای كوردستان بۆ مه‌ودای زیاتر له 50 ساڵه له‌دۆخی فیوداڵیدا ده‌ژی، واته هێز به‌هه‌مان میكانیزم به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 1977 تا 1982 ی لێده‌ربكه‌ین، چونكه چه‌ند بزووتنه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن هه‌ژموونی خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان دواتریش كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران... چه‌ند هه‌وڵێكی تریش له‌و كاتانه‌دا له‌ئارادابوون. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی فیوداڵی وخێڵهكی جارێكی تر ئه‌م هێزانه ته‌ریك ده‌كه‌ونه‌وه‌و هه‌ژموونی فه‌رمانڕه‌وایی سیاسی ده‌بێته‌وه به فه‌رمانڕه‌وایی فیوداڵی. ئه‌م فه‌رمان ڕه‌واییه لهدۆخو په‌راوه‌كانی ڕێكخستن‌و بانگه‌شه‌كانی ڕاگهیاندنو كرده‌وه سهربازیهكانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت تیرۆری ڕێكخراویش ده‌گرێته‌وه. گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌ژموونه له‌خوار ئاستی ئاژه‌ڵییه‌وه له‌گه‌ڵ ئهمپرسهدا ڕه‌فتار ده‌كات كه‌ئه‌مه‌ش بنه‌مای هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاره. پێگه بهراوردكاریهكان:
پێگه‌ی یه‌كه‌م: كاتێك (ئه‌قڵ) كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر هێز، ئاژه‌ڵه‌كانی تر كه‌ته‌نانه‌ت سیسته‌می ئه‌قڵیان له‌مرۆڤ له‌خوارتره! بۆ خۆپاراستن له‌مه‌ترسی ده‌ره‌كی، یان بۆ دابینكردنی خۆراك یان بۆ زۆربوون شێوازی توندوتیژی كاتی به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو كاتێكدا نیه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاتێك ناتوانێت چیتر به‌ر به‌خواستی خه‌ڵك بگرێت، بۆیه بۆ هێشتنه‌وه‌ی دۆخی ئێستا ناچار ده‌بێت توندڕه‌وی به‌كار بهێنێت.
پێگه‌ی دووه‌م: مرۆڤ یان دامه‌زراوه‌ی تۆتالیتا‌ر به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك و ڕه‌گه‌زی خۆی و سروشت و ژینگه‌و ته‌نانه‌ت تاك به‌رامبه‌ر خودی خۆیشی توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت، زۆرجاریش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خواستێكی كاتییه. كه‌ئه‌مه لهئاژهڵهی ئاسایی ناوه‌شێته‌وه.
پێگه‌ی سێیه‌م: لای دامه‌زراوه‌و كه‌سێتیه تۆتالیتاره‌كان توندوتیژی سرووشتی خۆی تێپه‌ڕده‌كات وهه‌ندێك جار بۆ لهزهتو چێژ بینین له‌تۆقاندن به‌كاری ده‌هێنن. به‌ڵام له‌دۆخی ئاژه‌ڵیدا ئاست و جۆره‌كانی توندوتیژی دیاریكراوه و له‌سه‌ر ئاستی به‌ربه‌ره‌كانی سروشتی ماوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی چواره‌م: ئه‌وه مرۆڤی تۆتالیتاره گه‌شه‌ی به‌شێوازه‌كانی توندوتیژی داوه و ئه‌مه‌ش سه‌رگوزشته‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه. به‌ڵام لای ئاژه‌ڵ هه‌مان جۆری توندوتیژییه سروشتیه‌كانه و به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بوونی (ئه‌قڵ) پۆزهتپڤ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ناهێڵێت توندوتیژی ئه‌و گه‌شه‌یه به‌خۆوه ببینێت. له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنهنا ئهمنیو موخابه‌راتیه‌كان زۆرترین به‌شداری كادیره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام به‌رپرسه باڵاكان تائێستاش به‌شداری ڕاهێنانه مه‌ده‌نیه‌كان ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی سیمبوڵی كردوه.
پێگه‌ی پێنجه‌م: تۆتالیتا‌ر هه‌رگیز ناخوازێت ڕێگاچاره‌ی هه‌ڵاتن له‌مه‌ترسی بگرێته به‌ر بۆ به‌ره‌نگاری مه‌ترسیه‌كان، به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌كانی تر تائێستاش هه‌ڵاتن له‌مه‌ترسی وه‌ك میكانیزمێك به‌كارده‌هێنن بۆڕزگار كردنی خۆیان. گه‌وره‌ترین مه‌ترسی مه‌ترسی له‌ده‌ست دانی دهسهڵاتو هێزه، له‌ده‌ست دانی پاره‌یه له‌ده‌ستدانی ئابڕووی ترادیسیۆناڵیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پاشه‌كشه‌یه‌ك سه‌یر بكرێت نه‌ك نوێبوونه‌وه. گرفتی سه‌ره‌كی له‌و ژیری‌و هۆشمهندیهدایه كهسهرانی ده‌سه‌ڵات ناتوانن تێیدا بژین، ته‌نیا هه‌ست به‌ئازاره‌كانی هه‌ڵاتن ده‌كه‌ن، نه‌ك چێژ له‌مانه‌وه‌ی سروشتی.
هۆكاری ئه‌م پێوانانه به‌پله‌ی سه‌ره‌كی بۆ سنوورداری هۆشمه‌ندی فیوداڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه هۆشمه‌ندی فیوداڵی هۆشمه‌ندیه‌كی نه‌خوێنه‌واره، هۆشمه‌ندیه‌كی بێئاگایه له‌فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی تریتۆری خۆی، لێره‌دا گرنگ نیه ژماره‌ی دكتۆراكانی وه‌زاره‌ته‌كان چه‌ندن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ژموونه سیاسیه‌ی ئه‌و هه‌موو دكتۆرایه به‌ڕێوه‌ده‌بات چۆن فكردهكاتهوه. گرنگ نیه خوێنده‌واریان تاچهندهو ناوی بڕوانامه‌كانیان چیه، گرنگه هۆشمهندیهكه هۆشمه‌ندی چ قۆناغێكه له‌قۆناغه‌كانی مێژوو. به‌م پێوانانه فاكته‌ری (ئه‌قڵ) لای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕۆڵێكی نێگه‌تیڤ ده‌بینێت. من پێم خۆشه خوێنه‌ر هه‌ر وا به‌سانایی به‌سه‌ر ئه‌م فاكتهرهدا تێنه‌په‌ڕێت، چونكه ئهمڕستهیهی سه‌ره‌وه ئه‌و مانایه‌مان ده‌داتێ كهفاكتهری زانیاری به‌واتای (زانیاری ته‌كنیكی یان زانیاری مێژووی) ((المعلومة)) بووه‌ته هۆی گه‌شه‌ی شه‌ڕانگێزی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان، زانیاریه‌كه خاڵی لهلۆجیكی ئه‌قڵی حیكمه‌ت كهپێویستیهكی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانڕه‌واییه. به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌بڵێین ده‌سه‌ڵاتی كوردی دۆخی ئاژه‌ڵی تێدهپهڕێنێتو ده‌گاته شوێنێك وه‌ك دڕنده هه‌ژمار بكرێت؟
سه‌رتوێژی ئه‌م نووسینه له‌و دوو ئارگیومێنته سۆسیۆلۆجیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، كه ئایا مرۆڤ له بنه‌ڕه‌ته‌وه بوونه‌وه‌رێكی شه‌ڕانگێزه یان كه‌ده‌ڵێت مرۆڤ ماكه شه‌ڕانگێزییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه وه‌رده‌گرێت و پێی ده‌به‌خشرێت. به‌ڵكو ئێمه ماكه‌كانی توندوتیژی له‌ناو تاك و گرۆ و ڕێكخراوه سیاسییه‌كاندا ده‌بینینه‌وه، به‌پێوانه‌ی چه‌مكی ده‌سته‌مۆ بوونی گیانله‌به‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌زانین ئایا قۆناغی فیوداڵیمان تێپه‌ڕاندوه یان نا، تا قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی تێنه‌په‌ڕێنێت ناتوانێت تێڕوانینی توندڕه‌ویش تێپه‌ڕێنێت! ئه‌م ژینگه خێڵه‌كیه هه‌مان ژینگه‌ی قاعیده‌و جۆره‌ها فكری تیرۆریستی تر‌و تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌كانی درووستكردوه. هه‌مان لۆجیكه كه هێزه سه‌رمایه‌داریه‌كان به‌كاری ده‌هێنن له‌دونیاداو ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ش به‌هه‌مان لۆجیك به‌رسڤی ڕێكخراوه جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ‌و چاودێری مافی مرۆڤ ده‌داته‌وه.
گه‌ر به چڕی سه‌یری هۆكاره‌كانی ئه‌م جۆره له‌توندوتیژی بكه‌ین، ده‌توانین بیانگێڕینه‌وه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی نێوان سروشت و مرۆڤه‌كانی ناو ئه‌م سروشته. هه‌روه‌ها ئه‌و بهربهرهكانیانهی له نێوان ئه‌قڵه جیاوازه‌كاندا هه‌یه نه‌ك ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه غهریزییهكاندا هه‌یه. له‌لای ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌مانه بوونه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی فكری و ئه‌خلاقی و سیاسی‌و لهڕهفتارهكانیدا ده‌یانبینینه‌وه. راهاتنی فه‌رمانڕه‌وای فیوداڵی بهربهرهكانییهكانی له‌گه‌ڵ هێزی خه‌ڵكدا و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆسپه ناوخۆییه‌كاندا، رێبازی توندڕه‌وی لا كردووه‌ته نه‌ریت و ریتمێكی كارا بۆ ژیانی فه‌رمانڕه‌وایی. دواتریش هۆشمه‌ندی خۆی له‌م بواره‌دا به‌گه‌ڕ خستوه‌و هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك داهێنانی تێدا ده‌كات. له‌سه‌ره‌تای هه‌فتاكاندا له‌سه‌ر پێنه‌دانی كچێكی 14 ساڵ به‌پیاوێكی 45 ساڵ خه‌ڵكیان به‌ئاشكرا تیرۆركردوه، ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كی مێژوویه وه‌ك نمونه له‌هۆشمه‌ندی فیوداڵیدا دهگوزهرێتو تائێستاش ئه‌م تێفكرینه له‌به‌كارهێنانی هێز به‌رده‌وامه، بڕینی موچه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر فكری جیاواز، جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ كولتووری سوتانی خه‌رمانه‌كه‌ی مام حه‌سه‌نی مه‌ره‌زه‌و گهڵاجارهكهی ناو زنجیهری ژاڵه. ئه‌مه‌ش قۆناغێكی تر و خه‌سڵه‌تێكی تری نائاژهڵیانهی هۆشمه‌ندانه‌یه كه‌توندوتیژی تێیدا پێ ده‌نێته قۆناغێكی تره‌وه، ئه‌وه‌ش قۆناغی خوێندنه‌وه‌یه كه به‌دیدی ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ی هه‌میشه ده‌یه‌وێت ژیان له‌دۆخی ئێستاداو له‌سه‌ر شێواز‌و پاترۆنی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێ بكات.
به‌پێی ئه‌م ته‌شریحه توندڕه‌وی نا ئهقڵانیو ناغه‌ریزی به‌توانایی ئه‌قڵانیه‌وه دێته مه‌یدان، كه كارده‌كاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه غه‌ریزیه سروشتیهكانو ته‌نانه‌ت ژینگه‌ی سروشتیش. زۆرجار ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ره‌سهێنانی ئهقڵیو جه‌ده‌ل له‌گه‌ڵ دژه‌كاندا په‌راوه ده‌كرێت، بۆیه جارێكی تر هه‌ژموونی فیوداڵی ناچار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی ئامرازه نوێكان و كاركردن به‌و ئه‌قڵه‌ی لهمیراتییه نا ئهقڵانییهكانهوه بۆی ماوه‌ته‌وه. نمونه‌یه‌كی كۆمیدی من بۆ ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێم: "پێشكه‌وتووترین كۆمپیوته‌ر ویندۆی 3.11 ی له‌سه‌ر بێت، جیاوازیه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه خێراتر كارده‌كات" خێراتر ده‌كوژێت، خێراتر تاڵانی ده‌كات.
له‌م وێستگه‌یه‌وه ده‌بێت بڵێین هه‌ر بزاوتێكی نوێ ده‌خوازێت سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فیوداڵیهی كوردستان دابنێت‌و گۆڕانی تێدا ئه‌نجام بدات، ده‌بێت ئالیه‌ت‌و میكانیزمێكی لیق بگرێته‌به‌ر كه‌نه‌توانرێت به‌ئاسانی توندڕهویهكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گورزی كاریگه‌ری لێ بوه‌شێنێت. ئه‌مه‌ش لێ وردبوونه‌وه‌و زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیای نوێی پێویسته، كههۆشمهندیهكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌توانێت په‌ی بهنهێنیهكانی به‌رێت، تانزیك بوونه‌وه‌ی ڕۆژی كه‌وتن.
تێبینی: من له‌م تێكسته‌دا زاراوه‌ی "ئاژه‌ڵ" وه‌ك سوكایه‌تی پێكردن به‌كار ناهێنم، به‌ڵكو پێویستیمان به توندوتیژی ئاژه‌ڵیی هه‌یه تابتوانین پێوانه‌ی توندوتیژی غه‌ریزی، توندوتیژی ئه‌قڵانی، توندوتیژی ناغه‌ریزی به‌پێوانه‌ی ئه‌قڵانی پێ بكه‌ین. كاتێك ده‌ڵێین خوار ئاژه‌ڵ واته نه له‌ڕووی ئنستینكتهوه، نه‌له‌ڕووی هۆشمه‌ندیه‌وه له‌ئاستی ئاژه‌ڵدا ناژینو له‌خوارتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی هێز ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان.
No comments:
Post a Comment