چه‌مكی شهڕانگێزیو هۆشمه‌ندی فیوداڵی
دوو هێزی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌چوار پێناسه‌و چه‌مكدا، ئه‌وانیش هێزی توندڕهوانهو شه‌ڕانگێز، هه‌روه‌ها هێزی ئاشتیخوازانه‌و ناتوندوتیژ كه‌لێره‌دا به‌زنجیره‌یه‌ك گرنگی به‌هه‌ر یه‌ك له‌و پێناسانهدهدهین. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار چه‌مكه سه‌ره‌كیه تاوتوێ نه‌كه‌ین ناتوانین وه‌ك پێویست لهئاسۆكانی توندوتیژی به‌رده‌وام له‌فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵات له‌سیاسه‌تی كوردیدا خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانیشی ناناسین، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین سنوورێك دابنێین بۆ چارهسهركردنو ڕیشه‌كێشكردنی هه‌ژموونێك كه‌به‌ته‌نیا خۆی ده‌بینێت. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ژموونێك كه خاڵی له‌مه‌عریفه‌ی ئاشتیخوازانه، هه‌روه‌ها خاڵی لهمۆڕاڵێكی مرۆیی كه‌به‌هۆی ههژموونێكی مه‌عریفیه‌وه خۆی په‌یدای كردبێت ئاسته‌م شی ده‌كرێته‌وه. گرنگه ئه‌م پرسه وه‌ك سووكایه‌تی سه‌یر نه‌كه‌ین، چونكه كاتێك ده‌سه‌لاتی سیاسی كوردی قوتابخانه‌یه‌كی نیه بۆ سیاسه‌تكردن كه‌تێیدا تیۆری بهرههمهێنابێتو به‌هۆیه‌وه ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی هه‌بووبێت بۆ بنه‌ما مۆراڵیهكانی ڕۆژو داهاتوو، ئه‌وا ناچارین بچینه‌وه سه‌ر چه‌مكه سه‌ره‌كیه‌كان‌و بزانین له‌كوێوه توندوتیژی به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و له‌كوێدا كۆتایی دێت‌و به‌چ كردارێك ده‌توانین نه‌خۆشیه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گه‌مارۆو ناكارا بكه‌ین. ئایا ده‌بێت ده‌ستكاری ئه‌م ئه‌خلاقه بكه‌ین، یان ده‌بێت قه‌لاچۆی بكه‌ین؟ ئایا ده‌بێت بیناسینهوهو خۆی لێ بپارێزین؟ یان به‌ره‌وڕووی ببینه‌وه‌و له‌هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا دهستهویهخهلهگهڵیا بوه‌ستینه‌وه؟ ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌ڵه پرسیارێكی تر كه بهبیركردنهوهماندا دێت له‌م باره‌یه‌وه پێویستن.
له‌م ژماره‌یه‌دا لهشهرانگێزیهوه ده‌ست پێدهكهینو هه‌ر جاره‌و یه‌كێك له‌م پاترۆنانه به‌سه‌ر دهسهڵاتو هێزه سیاسیه كوردییه‌كاندا له‌پانتاییه‌كی شیكاریدا تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌و چهكهرهكانی ئه‌م چه‌مكانه له‌خودی پێكهاته‌كانیاندا ده‌دوێنین تا له‌كۆتاییشدا بتوانین ده‌رئه‌نجامه نوێیه‌كان به‌جۆرێكی چارهسهركارانه بچنینه‌وه.
شه‌ڕانگێزی Aggression:
شه‌ڕانگێزی زیاتر ڕه‌فتاری تاكه كه‌سێكه (Fiske, 2004 P.363). ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه كهمهبهستێتی هه‌ستێت بهئازاردانو برینداركردنی كه‌سێك یان گیانه‌وه‌رێكی جووڵاوه به‌مه‌رجێك گیانه‌وه‌ره‌كه توانای هه‌وڵی ده‌رباز بوونی هه‌بێت، واته هه‌وڵبدات ده‌ربازی ببێت لهشهڕانگێزیهكه، به‌م جۆره‌ش مه‌به‌ستی ئازاردانهكه سه‌ره‌كیه لهڕهفتارهكهدا.. واته له‌وانه‌یه كرده‌وه‌كه نه‌بێته هۆی برینداركردنی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی، به‌ڵام مه‌به‌ستی برینداركردنه‌كه سهرهكهیهو به‌هه‌بوونی كرده‌وه‌كه ده‌بێته كرده‌وه‌یه‌كی شه‌ڕانگێزانه. خۆ له‌وانه‌یه كرده‌وه‌یه‌ك ببێته هۆی برینداركردنی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان هه‌ردووكیان به‌ڵام مه‌به‌ستی ئازاردان‌و برینداركردنی له‌پشته‌وه نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كرده‌وه‌یه بهشهڕانگێزی دانانرێت.
له‌لای ده‌سه‌ڵاتی كوردی شه‌ڕانگێزی مه‌به‌ستداره، واته له‌كردارێكی ڕێكه‌وته‌وه درووست نابێت، چونكه هێزێكی تایبه‌تی پێشوه‌ختی بۆئه‌م كرداره هه‌یه. ئه‌م هێزه قاڵ كراوه له‌ڕووی تواناییه‌وه بۆ ئازاردانی نه‌یار، نه‌یار نه‌یارێكی نیشتمانی یان نه‌یاری پرسێكی ئایدۆلۆجی نیه، بۆیه ئاستهنگیشه بتوانین له‌ڕێگای حیواری فیكر‌و مه‌نتیقه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی نه‌یار بین، نه‌یار نه‌یاری بهرژهوهندیو نه‌یاری مه‌ترسی درووستكاره بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه. به‌م جۆره پرسیار ده‌كه‌ین ئایا نه‌یار كێیه لای ده‌سه‌ڵاتی كوردی؟ نه‌یار هه‌ركه‌سێكه بیه‌وێت ده‌سه‌ڵات ئاڵگۆڕبكات چونكه فكر‌و هۆشمه‌ندی فیوداڵی لهژیریهوه ده‌سه‌ڵات ناگرێته ده‌ست، به‌ڵكو له‌بنه‌ڕه‌تی هێزو فێڵه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، (مهكیاڤیلی: دیسكۆرس 1882). فیوداڵ واتایه‌كی هه‌یه بۆ حوكمڕانی واتایه‌كی مۆنارشیه: ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ناكرێت كه‌سێكی تر خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت. ئه‌مه‌ش كۆڵۆنی ناشه‌رعییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته به‌سروشتی بیری ده‌ره‌به‌گایه‌تی.
جا ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م پرسه به‌ته‌نیا له‌خودی ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕاندا كورت نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م جۆره له‌بیركردنه‌وه له‌تێكڕای پێكهاته‌كاندا به‌دی ده‌كرێت، كه‌ده‌سه‌ڵات تێیدا په‌راوه ده‌كرێت، به‌ڵام لای خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م پرسه پڕ بهپانتاییهكی فراوانی گۆڕه‌پانی سیاسییه‌و له‌سه‌ر ئاستێكی ڕۆژانه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه، شه‌رعیه‌تی كولتووری ده‌به‌خشێته شه‌ڕانگێزی له‌سه‌ر ئاستی جیاواز، چونكه له‌حیزبی خێڵدا پرۆسه‌ی تیشكهپێكهاتنهكه ڕووده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی.
دووجۆر شه‌ڕانگێزیمان هه‌یه: یه‌كه‌میان (شه‌ڕانگێزی دوژمنكارانه Hostile Aggression) كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی تێیدا بریتیه لهبرینداركردنو ئازاردان و هه‌ر بۆیه ده‌بێته هۆی ڕوودانی زیانی گه‌وره، واته لهشهڕانگێزیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئازاردان‌و برینداركردنه، وه‌ك هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی تیرۆری ڕۆژنامهنووسو بیرمه‌ندو چالاكهوانهكان.. جۆری دووه‌م (شه‌رانگێزی كه‌ره‌سته Instrumental Aggression) ئامانجی سه‌ره‌كی ئازاردان‌و برینداركردن نیه، به‌ڵكو ئازاردان‌و برینداركردن به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێك) به‌م جۆره‌ش ئامانجه‌كه‌ی تر وا له‌كه‌سی شه‌ڕانگێز ده‌كات په‌نا به‌رێته به‌ر ئازاردان‌و بریندار كردن، باشترین نمونه‌ش نمونه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌یه كه‌له بۆنه‌كاندا لێدان ده‌خۆن، كامێرهكانیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت، یان لێیان ده‌سه‌نرێت...تاد. لێره‌ڕا له‌جۆره‌كانی شهڕانگێزیهوهو لهپێناسهو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كههێزێكی چه‌كدار كاتێك له‌كرده‌ی شه‌ڕانگێزیدا به‌كار دێت بنه‌ماكه‌ی بنه‌مایه‌كی تاكه كه‌سیه، به‌م جۆره كاریگه‌ری پێكهاته‌ی تاكه كه‌سی له‌دۆخی سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی فیودالی، ئه‌مه‌ش بنه‌ڕه‌ته بۆ بهدهوڵهتۆكه بوونی ده‌وڵه‌ت، بنه‌ڕه‌ته بۆ حاكمۆكه بوونی حاكم. چونكه پانتایی هۆشمه‌ندی فیوداڵ له‌وه زیاتری پێ پاوان ناكرێت، هه‌ر چۆن شهڕاگێزی خۆشی پێ ئاساییه، شه‌ڕانگێزی له‌خۆی گه‌وره‌تریشی پێ ئاساییه له‌سه‌ر خۆی. به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه خودی دهرهبهگو كه‌سێتی ده‌ره‌به‌گه كهدهبێتهوه بهڕێگرو ده‌یه‌وێت شه‌ڕانگێزانه ڕه‌فتار بكات، چونكه ئه‌وه فه‌زای وجودی ئه‌وه، له‌و فه‌زایه بترازێت بوونی ئه‌و له‌هاوكێشه ئهقڵانیهكاندا كورت ده‌هێنن، "بۆ زانیاری زیاتر له‌تیۆری مۆراڵ‌و مه‌عریفه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ی ئه‌قڵ لای چه‌ند فهیلهسوفو زانایه‌ك ده‌وه‌ستین له‌وانه یۆرگن هابرماس" له‌ژماره‌كانی داهاتوودا چاوه‌ڕوان به.
بێگومان شه‌ڕو كوشتن كۆمه‌ك به‌پرۆسه‌ی چه‌وساندنه‌وه ده‌كات.. چه‌وساندنه‌وه ئازاربه‌خشه له‌ڕووی دهروونیو جه‌سته‌ییه‌وه، له‌ڕووی مۆراڵه‌وه له‌ڕووی وجووده‌وه. به‌م ده‌لاله‌تانه هه‌رشتێك له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ئازاری جه‌سته‌یی یان ده‌روونی درووست بكات ده‌چێته خانه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌وه، ئه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه به‌كرده‌وه پێناسه‌ده‌كات ئه‌وه‌یه كهچهوساندنهوه به‌هۆی سیسته‌مه‌وه فه‌راهه‌م دهبێتو تاكه‌كه‌س پێی هه‌ڵده‌ستێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و حیكمه‌ته‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نییه كه‌له‌گه‌ڵ دۆخی فیوداڵیدا ناگونجێت، ئه‌گه‌رنا مه‌ده‌نیه‌ت ناتوانێت هیچ ئاستێك له‌ئاسته‌كانی عه‌داله‌ت به‌رجه‌سته بكات، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مدا خۆمان ده‌بینینه‌وه. جا شهڕانگێزییهكه دوژمنكارانه بێت یان كه‌ره‌سته‌یی گرنگ نیه.
ده‌سڵاتی كوردی له‌به‌ر كورت‌و كوێری بیركردنه‌وه‌و نزمی ئاستی په‌روه‌رده‌یی خۆی، ناتوانێت كه‌ره‌سته‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی فامی توندوڕه‌وی كۆنترۆڵ بكات، به‌هه‌مان شێوه ناتوانێت خواسته‌كانی به‌ده‌ر له‌توندڕه‌وی پیاده‌بكات به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی. هه‌ر بۆیه هه‌مان جۆری توندڕه‌ویه كه لهشهقلاوهو سه‌هۆڵه‌كه‌و دهۆكو هه‌ولێرو هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان پێڕه‌ویان ده‌كات به‌تایبه‌تیش له‌كاتی هه‌ڵبژاردن یان خۆپیشاندان كه‌ده‌رفه‌تی هه‌ڵتۆقینی ئه‌و رقانهن پیاده‌یان ده‌كات.. دیوی دوه‌می سته‌م لهشهڕانگێزیدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه كاتێك به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو و به‌رامبه‌ر كۆمۆنیستهكانو به‌رامبه‌ر چالاكوانانی كایه مه‌ده‌نیه جیاوازه‌كان...تاد ئه‌م شه‌ڕانگێزیه پیاده‌ی ده‌كات. ئتیر ئه‌مه كولتوور‌و سیسته‌مێكه ناتوانێت لهناوهڕۆكهوه دان بهئاشتیخوازیدا بنێت‌و به‌ته‌نیا له‌ژینگه‌ی شه‌ڕانگێزدا گه‌شه ده‌كات، مێژووی دوورودرێژی سه‌ركه‌وتنی هێزی چه‌كدار ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه.. شهڕانگێزیو ملكه‌چی بۆ مۆنارش (جه‌نگاوه‌رێكی قاره‌مان ده‌كاته سه‌رۆكی حكومه‌تێك كهلهكاری ده‌وڵه‌تی نازانێت)، شهڕانگێزیو ملكه‌چی بۆ مۆنارش (ته‌حسین شاوه‌یسی لهخۆفرۆشیهوه ده‌كاته شه‌هید، فایلدارێك ده‌كاته سه‌ركرده‌ی سیاسی...تاد)، ئه‌مه‌ش شه‌ڕانگێزی فیوداڵی كهشهڕانگێزیهكی سیسته‌ماتیكه، تاكی مۆنارش به‌ره‌و توندڕه‌وی به‌رده‌وام ڕه‌وانه ده‌كات كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌خه‌سڵه‌تی سته‌مه‌وه هاتوه..
به‌پێی ئاركیۆلۆجیای توندڕه‌وی، (كلاستریس 1994/ لهشهرانگێزی سه‌ره‌تاییدا) ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتی مۆنارش بنه‌ماكانی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه هێناوه، وه‌ك هێزیش به‌رامبه‌ر به‌هێز كۆمه‌ڵگای مۆنارش شه‌ڕانگێزه به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێك، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و هێزه ببێته هۆكار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، واته ببێته هۆی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر گۆڕینی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌رمان ڕهواكانو فهرمانپێكراوهكانو هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تێیدا ناهاوسه‌نگ بكات" هه‌میشه ئه‌م شه‌ڕانگێزیه لهئاقاره فیوداڵیهكهیدا وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یری جیاوازیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ دهكاتو به‌و پێیه شه‌ڕانگێزانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماكانی لهتۆتالیتێتهوه هێناوه، ئۆتۆریته‌ی خۆی له‌یه‌ك تۆتالیتێتدا پێ په‌راوه ده‌كرێت، له‌و تۆتالیتێته بترازێت به‌ها بنه‌ڕه‌تیه‌كانی بوونی ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی ساده نابێت كه‌س قسه له‌قسه‌ی ئاغادا بكات، ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد‌و پاشكۆنهبوو بۆ هه‌ژموونی ئاغا، ئه‌وا وه‌ك تابوو تێی دهڕوانێتو به‌ئاگا یان بێ ئاگایانه شه‌ڕانگێزانه تێیده‌ڕوانێت. له‌م بڕگه چكۆلهیهوه، پرسی كۆمه‌ڵگای كوردی چاره‌سه‌ر نابێت هه‌تا ئه‌م سیستهمو هه‌ژموونه فیوداڵیه هه‌ڵنه‌وه‌شێنینه‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ش ته‌واو وابه‌ستی حوكمی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه‌ی كهبنهماڵهكان دووباره ده‌كاته‌وه.
دوالیزمه‌ی كۆتایی:
هندێ كات دێن‌و ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی خێزانی بۆش، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، هه‌موویان له‌ده‌سه‌ڵاتدان.. یان له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: جا چیه با ئهمنستیو هه‌زاران ڕێكخراو ڕه‌خنه بگرێت، خۆ ئه‌منستی ڕه‌خنه لهوڵاتهیهكگرتوهكانی ئه‌مریكاش ده‌گرێت. ئه‌مه باشترین نمونه‌ی شه‌رعیه‌ت پێدانی شه‌ڕانگێزیه، ئه‌مه پرسێكی پڕ نه‌گبه‌تیه كه‌هه‌میشه ده‌گه‌ڕێته خۆی به‌نمونه‌ی بچووك به‌راورد بكات، ئه‌گه‌ر چێ لهقهبارهشدا گه‌وره بن. ئه‌م پرسه‌یه، غاندیو ماندێلا بچووك ده‌كاته‌وه‌و تاوانبارێكی وه‌ك بۆش گه‌وره ده‌كات. ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی تری شه‌ڕانگێزی مه‌عریفیه كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك پیاده‌ی ده‌كات، به‌تایبه‌ت‌و به‌به‌رده‌وامی.
No comments:
Post a Comment