ناتوندوتیژی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر
سیسته‌می سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ ناتوانێت ناتوندوتیژ بێت؟ ئه‌مه یه‌كه‌مین پرسیارمان ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌و دۆخه‌ی چه‌ندین ساڵه پارته سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن له‌ژێر دروشمی دیموكراسی‌و ئاشتیدا. ئه‌مه ئه‌و نهێنیه‌یه كه‌هه‌ردوو دروشمی دیموكراسی‌و ئاشتی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌رامبه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. یان لایه‌نی كه‌م جۆره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی ده‌كاته دیموكراسی و ئاشتی ساخته. له‌وانه‌یه كه وشه‌ی ناتوندوتیژی ده‌بیستین یه‌كسه‌ر وابزانین ئه‌م زاراوه‌یه مه‌به‌ستی توندوتیژی نه‌كردن بێت؟ خۆزگه به‌وجۆره ده‌بوو، به‌ڵام چه‌مكی ناتوندوتیژی زۆر زیاتری له‌باسی تیۆری هه‌ڵگرتوه‌و به‌ته‌نیا وشه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی خۆی ناتوانێت ته‌واو ڕاڤه‌ی بكات‌و به‌پێناسه‌یه‌كی گونجاوه‌وه له‌دنیای به‌دواداچوون ده‌ربازمان بكات.
غاندی له‌لای زۆربه‌ی زانایانی بواری سایكۆلۆجیای ناتوندوتیژییو ئنترۆپۆلۆجیای توندوتیژیو سۆسیۆلۆجیای تایبه‌ت به‌م بواره وه‌ك باوكی ناتوندوتیژی ده‌ژمێردرێت، بۆنمونه:
Bondurant 1974، Pelton 2001، Mayton 1954، Fischer 1965 و زۆرێكی تر له‌زاناكان له‌م باره‌وه تیۆر‌و توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و سه‌رچاوه‌ی واقعی‌و سهرهكیانهیان بریتیه لهتێڕوانینو بۆچوون‌و كرده‌وه‌كانی غاندی. زۆربه‌یان باوه‌ڕیان وایه كهغاندی وه‌ك فه‌لسه‌فه سه‌یری ناتوندوتیژی كردوه، بۆئه‌وه‌ی له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ش تێبگه‌ین پێویسته له‌سێ بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌كی غاندی شاره‌زا ببین كه‌ئه‌وانه‌ش بریتین له‌كۆی ڕای ئهوزاناینه له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ڕێبازی ناتوندوتیژی به‌ڵام ئه‌م سێ بنه‌ڕه‌ته به‌تێڕوانین بههزرمهندیو ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه گرێ ده‌ده‌ینه‌وه:
1. Ahimsa وشه‌یه‌كی سانسكریتیهو له‌ڕۆژئاوا به‌ناتوندوتیژی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی زه‌وی. به‌ڵام له‌زمانی بنهڕهتیهكهیدا ئاهیمسا واتایه‌كی تۆزێك جیاوازتری هه‌یه، هیمسا به‌واتای برینداركردن، (ئا) پێشگرێكی نه‌فیكردنه لهوزمانهدا، به‌وجۆره ده‌بێته بریندار نه‌كردن، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گه‌ر سه‌یری زاراوه‌كه بكه‌ین‌و به‌قوڵتر تێی بڕوانین، مه‌به‌ست لێی خۆشه‌ویستیه‌كی به‌رده‌وامه، واته جۆره سۆزێكی داینامیكییه. به‌رده‌وامه ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌مان له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا به‌دی نه‌كردوه، به‌تایبه‌ت لهسیمبوڵهكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌یر بكه‌ین، دووریه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئهوانو خه‌ڵكدا، پێوانه زۆرن بۆ ئه‌م ڕاستیه لهئۆفیسهكانیان، له‌ماڵه‌كانیان، لهدابڕانو سه‌یاره‌و موڵك‌و دووریان له‌خه‌ڵكه‌وه بڕوانین ده‌یسه‌لمێنن كه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌مێژه ڕایه‌ڵه‌ی خۆشهویستیو په‌یوه‌ندی سۆزداریانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌ماوه.
ئه‌م خاڵه به‌ته‌نیا گوناحی ده‌سه‌ڵاتداران نیه، ئه‌مه نهریتو خوڕه‌وشتی فیوداڵیه، كه‌هه‌میشه ناتوانێت ئاشته‌وایانه له‌گه‌ڵ مهحكومدا مامه‌ڵه بكات، به‌ڵكو هه‌میشه مه‌حكوم وه‌ك نه‌یار ده‌بینێت، بۆیه خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ په‌یدا ناكات‌و ناتوانێت ئاشتبێته‌وه له‌گه‌ڵیدا. له‌ده‌لاقه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه تێی بڕوانین، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان پۆسته‌كه‌یان به‌حاكم نازانن به‌ڵكو خۆیان به‌حاكم ده‌زانن. گه‌ر سه‌یری نمایش‌و ڕه‌فتاره سایكۆلۆجیهكانی كه‌سێكی وه‌ك مه‌سعود بارزانی بكه‌ین، ئه‌وا خۆی به‌حاكم ده‌زانێت نه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌حاكم بزانێت، به‌واتایه‌كی تر به‌هۆی پۆسته‌كه‌یه‌وه حوكمڕان نیه، به‌ڵكو به‌هۆی خۆیه‌وه پۆسته‌كه‌ی سیفه‌تی حوكمڕانی هه‌یه. ئه‌مه‌ش پڕاوپڕ سایكۆلۆجیای فیودالیزمه، كه‌له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تدا كارناكات، ناشتوانین ئه‌م بنه‌مایه‌ی ناتوندوتیژی لێ داوا بكه‌ین. نمونه‌یه‌كی تر بڕوانه پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كابینه‌كه‌ی نێچیر بارزانی و له‌كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م صالحدا، ئاسمان‌و ڕێسمانیان جیاوازه. بێگومان هه‌مان گرفت له‌لای (ی ن ك) سه‌ری هه‌ڵداوه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تر‌و ساواتره.
2. Satyagraha له‌لای غاندی (مقاوه‌مه‌ی سلبی) یه‌كێك بوه له‌ڕێگاكان كهلهسیاسهتدا گرتویه‌تیه به‌ر، به‌واتایه‌كی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاهیمسا جێبه‌جێ بكات هه‌ستاوه به‌ڕێگای به‌ره‌نگاری نێگه‌تیڤانه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژیو چه‌وساندنه‌وه بۆته‌وه. ئه‌م وشه‌یه دوو جێكه‌وته‌ی گرنگی هه‌بووه جگه‌له‌وه‌ی بریتی بوه له‌كارێكی سیاسی‌و چالاكی‌و ڕێبازێكی سیاسی، له‌هه‌مان كاتدا، ڕێگایهكیش بووه بۆ گرێدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی غاندی به‌واقعی كاری سیاسیه‌وه. واته غاندی وه‌ك باوكی هزری ناتوندوتیژی به‌هۆی هۆشمه‌ندی باڵاوه توانای چه‌سپاندنی ناتوندوتیژی هه‌بوه. ئه‌م هۆمهندیهش له‌نێو هزرو په‌روه‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا نادیاره. ده‌ستگرتن بهڕاستیهوهو سووربوون له‌سه‌ر ڕاستی‌و به‌رده‌وام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕاستی، پرسێكی تر بوه له‌پرسه‌كانی تری ناتوندوتیژی له‌لای غاندی، چونكه ڕاستی ته‌واو ئه‌و گیان‌و ڕۆحه‌یه كه‌به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت بگاته ئاكام‌و به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت به‌رده‌وامی به‌خه‌بات بدات‌و واز لهپرانسیپهكانی نه‌هێنێت.
ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌میشه خۆی به‌میوان زانیوه له‌سه‌ر حوكم‌و نه‌یتوانیوه سووربێت له‌سه‌ر داوایه‌كی خۆی، نه‌ك لهپرانسیپێكی دیموكراتیانه‌وه كه‌ئه‌م ده‌بێت حوكم چۆڵ بكات. به‌ڵكو لهخهسیویو دۆڕاوی بیروباوه‌ڕی خۆیانه‌وه هه‌رگیز باوه‌ڕیان نه‌بوه تاسه‌ر ده‌توانن لهوحوكمهدا بمێننه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كیان به‌هۆكاری لاچوونی خۆیان زانیوه. بۆیه ملكه‌چیان بۆ هێزی ده‌ره‌كی یه‌كێك بوه لهستراتیژهكانیان بۆ مانه‌وه، ئه‌مه‌ش لهكهمتوانایی مه‌عریفی خۆیان‌و سیسته‌مه‌كه‌یاندا به‌دی ده‌كه‌ین كه‌نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئاستی متمانه‌ی ته‌واو بهڕوایهتی ئه‌و پرسه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ته‌نیا ئه‌م پێوانه‌یه به‌سه بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بخه‌ینه ژێر پرسیار‌و گومانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا پاشكۆیه بۆ داگیركه‌ره‌كان، یان پاڵه‌وانی نیشتمانیه له‌به‌رامبه‌ریاندا.
3. Tapasya: ئه‌و ڕێبازه‌یه كه‌تێیدا مرۆڤ خۆی ده‌خاته ناخۆشیه‌وه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كاندا، دیاره ئامانجه ڕهواكان، كهبههۆیانهوه نهمردهمێنێتهوه. به‌جۆرێك ته‌واو خۆی ئازارده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه به‌ده‌ست بهێنێت كهدهیهون، Groves. 2008 The anti-war quote book . San Francisco. له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه ماوه‌ی 20 ساڵه نه‌مانتوانیوه سه‌ركرده دیاره‌كانی كورد لهناخۆشیو بهختكردندا ببینه‌وه، به‌درێژای خه‌باتی 50 ساڵه‌شیان جارێك بریندار نه‌بوون یان دیل نه‌كراون، یان كه‌سێكیان لێ دیار ئاخر نه‌بوه. لێره‌دا دیاره قسه‌و گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕانه نه‌ك ئه‌و سه‌ركردانه كه‌ته‌نانه‌ت تا به‌رده‌م په‌تی سێداره‌ش هه‌ر له‌خه‌باتدا بوون. ئه‌توانین بڵێین وه‌ك پێویست كشمهلیكیشیان لێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر كردبێتیشیان خۆبه‌خۆ له‌نێوان خۆیاندا بووه‌و به‌پشتیوانی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانی كوردستان.
به‌پێی بنه‌ماكانی ناتوندوتیژیو سیاسه‌تی یاخی بوونی مه‌ده‌نیانه له‌خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌دا، ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ی ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه‌و له‌ڕێگای پشتیوانی جه‌ماوه‌ریه‌وه كار بكات، هه‌وڵ بدات به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌م بنه‌مایانه له‌لای خۆی جێ بكاته‌وه. چونكه به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بنه‌مایانه، هێزی توندڕه‌و یان ده‌سه‌ڵاتی سته‌م قرچۆكتر ده‌بێت.. ده‌سه‌ڵاتی سته‌م ناتوانێت توندڕه‌وانه به‌رامبه‌ر كرده‌ی نه‌یار ڕه‌فتار نه‌كات.
ئێمه لێره‌داو له‌م نووسینه‌دا قسه له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده ئابووری‌و پێكهاته دووره‌كانی كاری سیاسی و سیستمی بنه‌ماڵه‌كان ناكه‌ین، چونكه ئه‌وه له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا بهتیڕوانینو تیۆره‌كانی سه‌نته‌رو كه‌نار له‌فكری دكتۆر سه‌میر ئه‌میندا لێكده‌درێته‌وه. به‌ڵام ناچارین به‌شێك له‌و تیڕوانینه له‌چوارچێوه‌ی "تیۆری پیاوبوون" ئهلموتزقه، كه به‌پێی پاشخانه مێژووییه‌كان، ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر پیاوبوون ڕاهاتوون كه‌له خودی خۆیدا ماكێكی فیوداڵی تره.. واته ئه‌وه كولتووری فیوداڵیه ناچاریان ده‌كات هه‌موو زهمانو كاتێك پیاوی هێزێكی له‌خۆیان گه‌وره‌تر بن‌و هه‌رگیز ناتوانن به‌ڕێگای دانوستاندنو خۆ سه‌پاندن جێی خۆیان له‌هاوكێشه نیشتمانی‌و ئیقلیمییه‌كاندا بكه‌نه‌وه. هه‌رگیزیش ناتوانن بچنه هاوكێشه جیهانیهكانیشهوه. ئه‌مه‌ش شێوازێكی تری سه‌لماندنی قاڵبی ستهمكرایه، كهبهردهوام توندڕه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ له ناتوندوتیژی دوورده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ناتوانێت هه‌نارده‌ی گرفته‌كانی خۆی بكات بۆ ده‌ره‌وه، به‌ڵكوه به‌رده‌وام گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی گه‌وره ده‌كاته‌وه بۆ دواخستنی گرفته‌كانی ناوخۆی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی. چونكه ئه‌م هێزانه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتهناوهكیهكانیان پێ بكرێت هه‌رگیز هێزه ده‌ره‌كیه‌كان ههڕهشهنابن له‌سه‌ریان، به‌حوكمی پابه‌ند بوونی كوێرانه‌ی نه‌زان بۆ زانا، جارێكی تر هیوادارم تیۆری سه‌نته‌رو كه‌نار له‌فكری ئابووری سه‌میر ئه‌مین بخوێنیته‌وه.
ده‌رئه‌نجام: ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی فیوداڵیه، ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ ماوه‌ی مێژوویدا توانیویه‌تی لاسایی هێزێكی ناسیونالیستی بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ماكی ناسیونالیستی‌و ته‌سفیه‌كردنی جه‌سه‌دی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواستێكی جڤاتیان هه‌بووه، وه‌ك مۆنارشێكی ستهمكارو پاوانكار ڕۆڵی بینیوه. باشترین هه‌ڵتۆقینی ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌ماوه‌ی حوكمی كورد خۆیدا پیاده‌یان كردوه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مۆنارشیه، ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت‌و له‌وپێناوه‌شدا هه‌موو ڕێگاكانی توندڕه‌وی ده‌گرێته به‌ر، واته هه‌تا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست دانی ده‌سه‌ڵات زیاد ببێت، ئه‌وا زیاتر په‌نا ده‌باته به‌ر توندڕه‌وی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بانگه‌شه‌ی ئاشتی ده‌كات.. باشترین چاره‌سه‌ریش بۆ به‌ره‌وپێش چوونی پرسه‌كانی هاوڵاتی، پرسه نیشتمانیه‌كان، پرسه چینایهتیو كولتوورییه‌كان، پرسی گرۆ په‌راوێز كه‌وتوه‌كان..تاد ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاببرێت، واته چیتر حوكم نه‌كات لایه‌نی كه‌م بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی داهاتوو تاله‌ژێر كاریگه‌ری به‌خۆدا چوونه‌وه‌دا ده‌توانێت له‌چه‌ند نه‌وه‌یه‌كدا پێناسه‌یه‌كی تر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.. خۆ ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بوونی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت سه‌روه‌ریه‌كی باشتر تۆمار ده‌كات، یان به‌هۆی بڕیارێكی له‌وجۆره‌وه ده‌توانرێت له‌بری ملنان به‌ره‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری درووست بكات.. كه‌من به‌داخه‌وه به‌دگومانم! ئومێدیش ده‌كه‌م گومانه‌كانم هه‌ڵه بن.
No comments:
Post a Comment