میكانیزمی توندڕه‌وی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی توندوتیژی
گه‌ر پێناسه‌یه‌كی ساده‌ی زانستیانه‌ی توندوتیژی یان توندڕه‌وی بكه‌ین ئه‌وا ده‌ڵێین: "بریتیه له‌هه‌ر هێزێكی فیزیكی یان مه‌عنه‌وی كهبهكاربێت به‌مه‌به‌ستی ئازاردان یان خراپكردنی دۆخی ژیانی كه‌سێك یان گرۆیه‌كی دیاریكراو". ئازاردان‌و برینداركردنی جهستهییو ده‌روونیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی لهشهڕانگێزیدا هه‌بوو بریتی بوو له‌مه‌به‌ست، كه‌مه‌به‌ست یه‌كێك بوو لهدنگه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هه‌بوونی سایكۆلۆجیای شه‌ڕانگێزی، به‌ڵام له‌توندوتیژیدا مه‌به‌ست زۆر شاراوه‌یه، واته به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌به‌ست شاراوه‌یه كه‌ئه‌توانین بڵێن گرنگی پێ نادرێت. هه‌ربۆیه توندڕهویهكانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار به‌رده‌وام له‌دۆخی توندوتیژیدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌باشترین شێوه‌ش لهپاوانكاریدا بۆی به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵات له‌كوردستاندا، بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و جۆره لهپاوانكاری ده‌گه‌ڕێته‌وه كهماكو خهسڵهتهو په‌یوه‌ندی به‌كه‌موكورتی په‌روه‌رده‌ی خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ركرده‌وه هه‌یه. (ژینگه‌ی سه‌ركرده ژینگه‌یه‌كی پاوانكارانهو ئۆتۆریتارانه بووه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، ئه‌م ژینگه‌یه‌ش ده‌بێته ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی گه‌شه‌كردنی سه‌ركرده). ئه‌م كه‌موكورتی له‌كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوودا له‌خۆیه‌وه درووست نابێت، به‌شێوه‌ی ڕێكه‌وت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووشدا ماكه‌كانی ده‌مێننه‌وه‌و لهشێوهژیانو سیسته‌می فیوداڵیهوه سه‌رچاوه ده‌گرن.
سیسته‌می فیوداڵی پاوانكاریو سته‌مكاری ده‌كاته بنه‌مای په‌روه‌رده‌ی هێز. توندوتیژی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات كه‌به‌رئه‌نجامی خه‌سڵه‌تی سته‌مكارانه‌یه، كردارێكه هه‌ركه‌س‌و سیسته‌مێك پێی هه‌ستێت ده‌بێت ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه ئه‌نجام بدات:
1. دهسهڵاتو هێزێكی گه‌وره‌و زۆر به‌كار بهێنێت. پارتی و یه‌كێتی كه‌له‌ڕابردوودا ناڕاسته‌وخۆ و له‌ئێستادا به‌ڕاسته‌وخۆ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی شێوازبه‌ند له‌كوردستاندا، هه‌رچیان هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن له‌پێناو مانهوهیانهدا له‌ده‌سه‌ڵاتدا، وه‌ك پاره، هێزی سه‌ربازی كه‌خۆی لهمیلیشیاو پێكهاته‌ی یه‌كه سه‌ربازیه پاوانكراوهكانیاندا ده‌بینێته‌وه هه‌موو تواناییه‌كانی تریان ...تاد.
2. كرداری برینداركردن، كاولكردن یان ڕووخاندن ئه‌نجام بدات. به‌ساده‌یی ئه‌مه ده‌سه‌لمێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م دوو هێزه هێزێكی توندوتیژی به‌رده‌وامن، بڕَوانه لێدانی نه‌یاره‌كانیان له‌مێژوودا ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری.. ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌دوو شه‌ڕی ناوخۆدا نادیارن، ده‌گاته هه‌زار كه‌س. چه‌ندین نووسینگه‌ی نه‌یاره‌كانیان سووتاندوه له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا...تاد، كه‌له‌وانه‌یه تۆی خوێنه‌ر نمونه‌ی زیاترت لابێت.
3. مه‌به‌ستی كاولكردن‌و ڕووخاندنهكه ویستێكی ئاشكرای له‌پشته‌وه بێت، بۆ نمونه سڕینه‌وه‌ی ڕكابه‌رو به‌دوژمن كردنی. ئاشكراترین كرده‌وه تیرۆر‌و بێسه‌روشوێنكردنی ڕۆژنامه نووسانو چالاكه‌وانه نه‌یاره‌كانه، وه‌ك ڕه‌وف ئاكره‌یی، نه‌زیر عومه‌ر، قابیل، شاپوور، خاڵه حاجی، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، قادرزیرهك، سۆرانی مامه‌حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان...تاد. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌یه كه به‌ئاشكرا تیرۆر ده‌ست ده‌كات به‌سه‌رهه‌ڵدان له‌پێناوی بردنه‌وه‌ی دۆڕاندندا.. ئه‌مه مێژووه‌و به‌ته‌نیا له‌سه‌ر دۆخێك ڕانه‌وه‌ستاوه، گه‌ر پیاچوونهوهیك بكه‌ین بۆ ڕابردوو ده‌ریده‌خات كه‌مێژووی دیارده‌كانی توندڕه‌وی له‌كوردستاندا ته‌ریبه به‌مێژووی مانه‌وه له‌حوكمدا، مێژووی كاولكردن‌و سڕینه‌وه‌ی ڕكابه‌ره بهدوژمنكراوهكانه. به‌م پێیه‌ش شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات نامه‌شروعانه له‌ڕێگای هێزه‌وه‌یه نه‌ك له‌ڕێگای متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م پرسه نه‌یاری نیشتمانی‌و نه‌یاری چینایهتیو نه‌یاری ئایدۆلۆجی ده‌سڕێته‌وه ده‌یكاته نه‌یاری ده‌سه‌ڵات، هه‌ر بۆیه ململانێی ده‌سه‌ڵاتیش به‌ته‌نیا به‌بنه‌مایه‌كی دیاریكراوه‌وه مه‌حاڵ ده‌بێت. بۆ نمونه بنه‌مای ئابووری، بنه‌مای ئایدۆلۆجی، بنه‌مای نیشتمانی، چونكه خودی دهسهڵاتو ماشێنه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌مانه هه‌مووی به‌كار ده‌هێنێت، بۆ پهراوهكردنو تاقیكردنه‌وه‌ی نوێترین ئامراز‌و شێوازی توندڕه‌وانه.
4. توندوتیژی ڕێكخراوه‌و پێكهاته‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی پێوه دیاربێت: ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، گرۆبێت، كولتوور بێت یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاكیش ئه‌نجامی بدات ئه‌بێت له‌بنه‌ڕه‌تی سیسته‌مێكه‌وه كۆی توندوتیژیه‌كه‌ی هه‌ڵهێنجا بێت. سیسته‌می سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌بری دامه‌زراوه‌یه‌ك، چه‌ندین دامه‌زراوه‌یان بۆ ئه‌م كاره لهبونیادهوه درووستكردوه، وه‌ك جۆره‌ها ده‌زگای سیخوڕی‌و سهركوتكاریو ناچاركردنی خه‌ڵك بۆ په‌راوه‌ی ڕهفتاێكی دیاریكراو.
WHO ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، به‌م جۆره پێناسه‌ی توندوتیژی ده‌كات: "به‌كارهێنانی هێزو ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌نێكه‌وه بۆ لایه‌نێكی تر به‌مه‌به‌ستی ترساندن یان به‌راستی هێرشكردنه سه‌ر كه‌سێك یان گروپێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ببێته هۆی یان به‌توندی له‌وانه‌بێت ببێته هۆی برینداركردن، مردن، زیانی ده‌روونی، خراپی گه‌شه بێت یان بێبه‌شكردن". ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان پێڕه‌و ده‌كرێت. واته ده‌سه‌ڵاتێكی توندڕه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌دوو ئاستی: ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی، یان ده‌سه‌ڵاتی تیرۆری ده‌وڵه‌ت. كه‌له‌ڕووی عه‌مه‌لی‌و له‌ڕووی سه‌لماندنه‌وه ده‌یكاته‌وه بهتۆتالیتار واته شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وه‌رده‌گرێت. بۆیه گرفتێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا دابنێن كه‌هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی‌و پارتی بهبهعهس بچوێنین، چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان پاراست لهلێكچواندیان به‌به‌عس خۆمان ده‌پارێزین له‌چاره‌سه‌ركردنی درووست. كه له‌ڕاستیدا ته‌وواو له‌به‌عس ده‌چن به‌پێی پێناسه زانستییه‌كان، ئه‌وه‌ی جیاوازه ئه‌وه‌یه كه‌به‌عس لهپێناسهیهكی ده‌وڵه‌تیدا به‌عس بوو، به‌ڵام ئه‌مان ئه‌و پێناسه دهوڵهتیهیان نیه. هه‌روه‌ها خۆگونجاندنێكی كه‌میان كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له‌جیهاندا ده‌گوزه‌رێت. له‌لایه‌كیتره‌وه لێكچوواندن ئاستی تیۆری تێپه‌ڕاندوه، هه‌روه‌ها ئاستی موماره‌سی لێره‌و له‌وێی تاكڕهوانهشی تێپه‌ڕاندوه‌و گه‌یشتوه‌ته ئاستی كرده‌وه‌ی به‌رده‌وامی سیسته‌ماتیكی ڕۆژانه. وه‌ك: (كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندانی ده‌سه‌ڵات، كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئاراسته‌كردنیان له‌ده‌نگداندا، نانبڕین‌و بێده‌نگ بوون لهنانبڕین...تاد)
جیاوازی توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ شه‌ڕانگێزیدا ئه‌وه‌یه: كه‌ده‌كرێت شه‌ڕانگێز مه‌به‌ستی بێت زیان بگه‌یه‌نێت به‌ڵام له‌توندوتیژیدا مامه‌ڵه باوه‌كه سه‌یر ده‌كرێت كهتوندوتیژهو له‌وانه‌یه ئه‌و لایه‌نه مه‌به‌ستیشی نه‌بێت زیان بگه‌یه‌نێت. ئه‌ی كه‌واته كه‌مه‌به‌ستی نه‌بێت زیان بگه‌یه‌نێت، بۆ پێڕه‌وی توندڕه‌وی ده‌كات؟ زۆر به‌ساده‌ی چونكه سته‌مكاری له‌خه‌سڵه‌تی ئاغادای (فیوداڵ.. مۆنارش)، كه‌بێگومان ده‌رئه‌نجامی ئه‌م به‌رئه‌نجامه توندڕه‌وی به‌مافی خۆی دهزانێتو له‌چوارچێوه‌ی توندڕهویشدا پێناسه‌ی ناكات! ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌روه‌رده‌كردن‌و كه‌موكورتی فێربوونه‌وه ڕووده‌دات.. به‌م پێیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی كوردستان كه‌م توانایه له‌ئاست پێویستیه‌كانی مه‌ده‌نی بوونداو ناتوانێت مه‌ده‌نی بێت. بۆیه ده‌بێت لاچێت له‌سه‌ر حوكم‌و چیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حوكممان نه‌كات ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌كوردستاندا ئاشتی سه‌قامگیر بێت، ئاشتیش به‌واتا فراوانه‌كه‌ی، واته ئاشتی هه‌موو له‌گه‌ڵ هه‌موو.. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و بنه‌ڕه‌ته نهێنیه‌یه كه‌هه‌رگیز یهكێتیو پارتی له‌نێو خۆشیاندا ناتوانن پرانسیپه‌كانی ئاشتی جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه له‌ڕووی توندوتیژیه‌وه به‌رده‌وامن به‌ڵام ئاستی توندوتیژیه‌كان ده‌گۆڕێت، لهئاستێكهوه داده‌به‌زن بۆ ئاستێكی تر یان به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاستێكی تر كه‌گومانی تێدانیه له‌دۆخی شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاستی توندڕه‌وی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر.
زانایه‌ك له‌بواری ئه‌نترۆپۆلۆجیای توندوتیژیدا (Krug 2002) سێ جۆری توندوتیژی ڕیزبه‌ند ده‌كات:
1. SIV, Self Inflicted Violence ئه‌مانه هه‌موو جۆره‌كانی خۆكوژی‌و ئازاردانی جه‌سته ده‌گرێته‌وه.. به‌ڵێ سیسته‌می حوكم له‌كوردستاندا سیسته‌مێكی خۆكوژهو به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی كوشتن‌و پاكتاوكردنهوه كێشه‌كانی ناوخۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌تایبه‌ت نه‌یارێك كه‌ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌ینونه‌ی مۆنارش، لێره‌وه مۆنارش پێی شه‌رم نیه بچێته دۆخی دكتاتۆریه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ پێناسهبهخشین بهتهصفیهی ناوخۆی حیزب په‌نا ده‌باته به‌ر وێكچوواندنی ناپاكی به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی حیزب، پرسه‌كانی حیزب پرسی بنهماڵهكانه، ده‌یكه‌نه پرسی حیزب، دواتر پرسی حیزبیش ده‌كه‌نه پرسی نیشتمان، یان پرسی چینێك یان پرسی ئایینێك... تاد.
2. IV Interpersonal Violence ئه‌م جۆره له‌توندوتیژی له‌نێوان كه‌سه نزیكه‌كاندا ڕووده‌دات. باشترین به‌ڵگه له‌سه‌ر توندڕه‌وی به‌رده‌وام له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ئه‌و هێرشكردنو تاوانباركردنانهیه كه‌له‌نێوان به‌رزترین دوو كه‌سی یه‌كێتیدا ڕووی دا یان له‌نێوان تاڵهبانیو بارزانیدا ڕوویدا سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ. ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار لۆجیكێكی هه‌یه، دژ بوون‌و هاوپشتیوانی، ئه‌و ده‌مانه‌ی هاوپشتیوانی ده‌كات، هیچ جیاوازیه‌ك نابینێت، ئه‌و ده‌مانه‌ی دژ ده‌بێت هیچ هاوبهشیهك نابینێت. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی توندوتیژی خێزانیه كه‌له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا یان قبوڵكردن ئاماده‌یه یان وه‌ده‌ر نان له‌چوارچێوه‌ی خێزان كه‌به‌هۆیه‌وه توندوتیژی نێوان كه‌سه نزیكه‌كان ده‌ست پێده‌كات.
3. VIS Violence in Institutional Setting هه‌موو توندوتیژیه‌كی دامه‌زراوه‌یی ده‌گرێته‌وه، وه‌ك توندوتیژی خوێندنگه‌و شوێنی ئیش‌و یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر.. ئه‌مه توندوتیژیه‌كی به‌رده‌وامه له‌نێو دامهزراوهكانداو له‌ماوه‌یه‌كی دوورودرێژدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه ساده‌ترین به‌ربه‌ستی بۆ دا‌نێت، چونكه له‌گه‌ڵ بوونیادی خۆیدا ته‌بایه. لێره‌وه لێدانی منداڵ له‌خوێندنگه‌كاندا پرسێكی گه‌وره‌ی دسه‌ڵاتی كوردی نیه چاره‌سه‌ری بكات تا ده‌گاته گه‌وره‌ترین پرس وه‌ك سووتاندنی ژنان‌و كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسان.
توندوتیژی و شه‌ڕانگێزی زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن‌و چوونیهكیهكی باش له‌نێوانیاندا هه‌یه، به‌لام هێشتا جیاوازی خۆیشیان هه‌یه.. شه‌ڕانگێزی به‌تاك دهكرێتو چاره‌سه‌ری له‌چاره‌سه‌ری تاكدایه... چاره‌سه‌ری توندوتیژی به‌بێ هێزو ده‌سه‌ڵات ناكرێت‌و بنه‌ڕه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌یه بۆیه ده‌بێت به‌توانایه‌كی دامه‌زراوه‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه، به‌واتایه‌كی تر ئه‌و توندوتیژیه‌ی یهكێتیو پارتی به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیان پێی هه‌ڵده‌ستن شهڕانگێزیهكی ساده‌ی ئاسایی نیه، به‌ڵكو شه‌ڕانگێزی سه‌ركرده‌یه شه‌ڕانگێزی دوو خێزانی گه‌وره‌كراوه، واته له‌بنه‌ڕه‌تدا خێزانۆچكهیهكن به‌پرسی حیزب‌و تواناییه‌كانی حیزب گه‌وره‌كراون، حیزبیش به‌پرسی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌و ئایین گشتیكراوتهوهو تێكڕا ئه‌مانه‌ش دواجار له‌چوارچێوه‌ی توندڕه‌ویه‌كی سیستهماتیكدا پیاده ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر تێكڕای خه‌ڵكدا. له‌م دوو هێزه‌وه تێده‌گه‌ین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێتیه‌كی شه‌ڕانگێز سیسته‌مێكی تووندڕهوانهیان درووستكردوه، تێكرای یاسا‌و پراكتیكهكانیان پراكتیك‌و یاسای تۆتالیتاریه، كهلهخودی خۆیدا بووه‌ته كولتوورێك چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ په‌راوه‌ی توندڕهویهكانو به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌ولادی شه‌ڕانگێز بۆ حوكمێكی هه‌میشه‌یی پاوانهكهیان.
No comments:
Post a Comment