مه‌راقی فیوداڵی و توندڕەوی دەسەلات.. دوانەیەک لەیەک بەرگدا
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی مێژوویی، هه‌لومه‌رجه‌كانی حوكمڕانی، هه‌روه‌ها چه‌ند پێناسه‌یه‌كی زانستی ده‌یسه‌لمێنن كهباشووری كوردستان لهسایهو سێبه‌ری حوكمی دهوڵهتۆكهدا ده‌ژی، به‌ڵام به‌فۆرمی ژیانێكی تر كهفۆرمو سروشتی سه‌رده‌می فیوداڵی هه‌یه، هه‌ر بۆیه به‌ئاسانیش ده‌توانێت له‌ڕێگای ئارایشت‌و دروشمی مۆدێرنه‌وه كار له‌سه‌ر جومگه‌كانی هۆشیاریو سایكۆلۆجیای جه‌ماوه‌ری بكات‌و به‌پانتایی فراوان مووماره‌سه‌ی ئاوه‌ژووی ڕای گشتی تێدا بكات. به‌م جۆره‌ش له‌حوكم ده‌ڵێین ده‌وڵه‌تۆكه‌ی فیوداڵی. تێپه‌ڕاندنی قۆناغی فیوداڵی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌كوردستاندا یه‌كێكه له‌پێویستیه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغێكی تری جیاواز كه‌له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یدا یه‌ك بێته‌وه، چونكه ئه‌م قۆناغه له‌كوردستاندا به‌رده‌وام خۆی درووست ده‌كاته‌وه. (دكتۆر فوئاد مرسی، 1990، الرأسمالیه تجدد نفسها) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی سه‌رمایه‌داری ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا بگونجێنێت‌و قه‌یرانه‌كانی تێپه‌ڕێنێت، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر به‌به‌رگێكی تره‌وه دێته كایه‌وه‌و ناهێڵێت بایی هێنده پیر ببێت بمرێت. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌ی كوردستان به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی دواكه‌وتنه‌وه ده‌توانێت هه‌موو بارودۆخێكی پێشكه‌وتووش كۆنه‌خواز بكاته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌مه فیوداڵیهكهیدا بیهێڵێته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه له‌هه‌موو سهردهمو قۆناغێكدا بۆ خودی خۆشی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ناو سیسته‌مه‌كاندا.ف
ده‌سه‌ڵاتی مۆنارشی بنه‌ماڵه‌كانی كوردستان، تێكڕا هه‌مان سیسته‌م به‌ڕێوه‌ی دهباتو له‌مه‌ودای نیو سه‌ده زیاتردا گۆڕانی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و زیاتر خۆشبه‌ختانه كارده‌كات كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی له‌چوارچێوه‌ی سنوورێكی دیاریكراو تێنه‌په‌ڕێت. ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ كورترین شوناسی ده‌وڵه‌تۆكه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا.. مه‌راقی مۆنارشی مه‌راقێكی پاتریاركیه، هه‌میشه له‌پیناو (دهسهڵاتو پاره‌و سێكسدا) ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات به‌فۆرمه جیاوازه‌كانی توندڕهویشهوه. فیوداڵیزمهكهی ئێمه: ده‌سه‌ڵاتێكی لۆكاڵیه شه‌رعیه‌ت له‌خۆیه‌وه دهبهخشتێتهوه خۆی، سه‌رێكی لاوازی هه‌یه‌و له‌ڕێگای ئه‌م سه‌ره‌وه پاوانی ناوچه‌یه‌ك له‌زه‌وی و خه‌ڵك دهكاتو پێناسه‌ی خۆی بۆیان هه‌یه. ئه‌م سه‌ره لاوازه له‌ڕێگای ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رانی ناوچه‌كه‌دا یاساكانی خۆی به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌مه‌ش پێكهاته‌یه‌كی مۆنارشی پرنسێرێتی بێ بنه‌مایه، بڕوانه (نیقۆلۆ مهكیاڤیلی، میر). ئه‌م پێناسه‌یه پڕاو پڕ به‌سه‌ر سه‌رانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ده‌چه‌سپێت، به‌سه‌ر حكومه‌تی ههرێمیو سه‌روه‌ری یاساكانیدا، به‌سه‌ر شێوازی چوونه پێشی سیسته‌می كاری په‌رله‌مانیه‌كه‌یدا ده‌چه‌سپێت‌و گه‌ر نه‌یگۆڕین كۆی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه مێژوویه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌دووتوێی چه‌ند خه‌ونێكی چكۆلانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا له‌ناو ده‌چێت. كه ئه‌م له‌ناوچوونه‌ش میكانیزمی زۆره، ئه‌گه‌ر دوێنێ ئه‌نفال كه‌ره‌سته بوو بۆ له‌ناوبردنی، ئێستا كه‌ره‌سته‌ی تر زۆرن، باشترینیان سازشه شهرمنهكانو ده‌ستكه‌وته گرگنه‌كانی ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردووه.ف

ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌چه‌ند دراوێك له‌م دراوانه په‌راوه‌ی فیود‌اڵیزم ده‌كات له‌به‌رگێكی تردا.. ده‌سه‌ڵات ئامانجی سه‌ره‌كیه‌تی، له‌پێناو چنینه‌وه‌ی داهاتی نیشتمانیدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت زۆرترین فۆرمی گه‌نده‌ڵی پێڕه‌و بكات (كه‌بێگومان ڕیتمی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌باشترین شێوه پێڕه‌و ده‌كرێت). مه‌راقی سه‌ره‌كی ئه‌م مۆنارشه مه‌راقی سێكس‌و گرێ سێكچواڵیتیهكانێتی. تێكڕای سه‌ره‌كانی گرفتی سێكچواڵیتیان هه‌یه، گرفتی (پۆست ترۆما سێكچواڵ ئهدیكشن) كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ده‌روونی به‌كۆمه‌ڵه ئه‌نجامی شه‌ڕی به‌رده‌وام تێیدا ماونه‌ته‌وه‌و تێكڕای مه‌راقیان له‌كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ره‌ف له‌سێكسدا یه‌كێكه لهوخهسڵهتانهی ناتوانن نهبهیاسا نهبهپراكتیك تێیپه‌ڕێنن، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م باره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سیمپتۆمانهی ئه‌نجامی صهدمهی سیاسی تێیدا ژیاون. له‌ئاسته‌جیاوازه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا گرفتی سێكس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كولتووری ژن فڕاندن، كهخهسڵهتی كولتووری چیفدۆمه سه‌ره‌تاییه‌كانه كه‌ئه‌ویش سه‌ره‌تاییترین شێوازی كۆمه‌ڵگا ده‌ره‌به‌گایه‌تی بووه‌و تا ئێستاش نیشانه‌كانی ئه‌و قۆناغه له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ماوه‌ته‌وه "به‌واتا فراوانه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات".ف
یه‌ك تۆزه له‌م بابه‌ته ئاڵۆزانه ده‌په‌ڕێنه‌وه بابه‌تێكی ساده‌تر تا بابزانین فیوداڵیزمی كوردی چۆن پارێزگاری له‌قه‌واره‌ی خۆی دهكاتو توندوتیژی له‌كوێدا پێویسته؟ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌م فۆرمه‌ی له‌حوكمڕانیی (كوردستان)ی پێویسته وه‌ك پانتاییه‌ك بۆ موممارهسهی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌میشه‌ش ده‌ترسێت له‌گه‌وره‌بوونی ئه‌م پانتاییه. بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م پانتاییه‌ی هه‌رێم ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشی بخرێته‌سه‌ر، ئه‌وا هه‌رگیز پێشوازی لێناكات! چونكه ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات له‌پانتاییه‌كی فراوانتردا زیاد ده‌كات.. من لێره‌دا بۆ نمونه‌م له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات هێنایه‌وه؟ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌به‌رجه‌سته‌یی خه‌یاڵێك له‌سه‌ر ماده‌ی 140 درووست بكه‌ین كه‌هه‌مان خیاڵ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێریش ڕاسته.. ئه‌مه خه‌یاڵه پڕ ترۆماكانی نه‌ستی فیوداڵیزمه به‌بێ ئه‌گا كاری خۆی دهكاتو بنه‌ماڵه‌كان ڕێك كه‌وتوون هه‌ریه‌كه‌و (تێریتۆری) خۆی هه‌بێت، به‌واتای ناوچه‌ی پانكراوی خۆی ههبێتو ده‌ترسن ناوچه‌كانی تر بێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌كانی یه‌كتریش ده‌رسن.ف
پرسێكی ترمان هه‌یه كه‌زۆر گرنگه: (توانایی بۆ هه‌ڵمژینی قه‌باره‌ی ئابووری گه‌وره) ئه‌و ئابووریه‌ی ده‌ست كوردستان دهكهوێتو ئه‌م بنه‌ماڵانه پاوانیان كردوه ئه‌گه‌ر زۆر به‌خێرایی زیاد بكات، ئه‌وا ئه‌وان ناتوانن ههڵیمژنو دامه‌زراوه‌كانیان توشی بلۆك بوون‌و ههڵئاوساننی دارایی سه‌خت ده‌بێت. له‌خۆیدا ئه‌م واقعه یه‌كێكه له‌خواستی هێزه ناوچه‌ییه‌كان، بۆیه پێویستیان به‌ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه ناوچه‌ییه‌كان چ له‌ناوخۆی ئێراق چ لهدراوسێكان كه‌بتوانن ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌دۆخێكی وه‌ستاودا بهێڵنه‌وه. هێزه ناوچه‌ییه‌كان ئه‌م دۆخه وه‌ستاوه به‌قازانجی سیاسی‌و مێژوویی پێوانه ده‌كه‌ن، لێره‌وه تێكڕای پرۆسه سیاسیه‌كان داكۆكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی مۆنارشو چه‌ند خێزانێك ده‌كه‌ن، كه‌ژماره‌یان له سێ بۆ حه‌وت تێپه‌ڕ ناكات. ئه‌م سیسته‌مه داكۆكی لهدهسهڵاتو پاره‌و سێكچواڵیتی مۆنارش ده‌كات، تكایه (مه‌به‌ست لهسێكچواڵیتی پانتاییه‌كی فراوانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی بهسێكسهوه هه‌یه، نه‌ك بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سك له‌خودی جوت بوون، ئینتهركۆرس).ف
له‌م فهلهكهدا ئایین چ وهزیفهیكی هه‌یه؟ له‌م فهلهكهدا مۆدیرنایزه بوون چ ڕۆڵێك دهبینێتو چۆن خۆیانی له‌ده‌ور كۆده‌كه‌نه‌وه؟ زۆر به‌ئاسانی ده‌بنین ئه‌م پێڕه‌وه سیاسیه پێویستی به‌ئایین هه‌یه بۆ جێگیریی كولتوورییو به‌هۆی ئایینه‌وه ڕێگه له‌نوێبوونه‌وه‌ی به‌ها ده‌گرێت.. چونكه گۆڕان یان نوێبوونه‌وه‌ی به‌ها ده‌بێته ئه‌و تابووته‌ی ته‌رمی سیسته‌مه‌كه‌ی پێ ده‌گوێزرێته‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی مێژوو، لێره‌دا سیسته‌می فییوداڵی ته‌نیا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی پراگماتی ده‌یه‌وێت سوود له‌و بڕه زۆره‌ی كۆنزێرڤاتیزم وه‌ربگرێت كهلهئایندا هه‌یه تابتوانێت بمێنێته‌وه.. بۆنمونه هه‌رگیز سه‌یری گۆشه‌نیگای كۆنزێرڤاتیزم ناكات وه‌ك ترس له‌گۆڕان به‌ره‌و نوێ، نه‌كا نوێ مه‌ترسی پێبێت. هه‌رگیز سه‌یری كۆنزێرڤاتیزمی ئایینی ناكات وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ده‌ستگرتن بهبها پیرۆزه‌كانی ئایینه‌وه، بۆیه كاتێك هێزێكی ئایینی دێت‌و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی ئایین درووستبكات ئه‌و ناته‌بایه، هه‌ر هێزێكی سكۆلار دێت‌و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی سكۆلاری درووستكات ئه‌و ناته‌بایه. كه‌دێته سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی مۆدێرنیزمیش ناتوانێت به‌كاریان نه‌هێنێت، له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌نتازیاكانی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنۆلۆجیدا، كهتهنیا لهشكڵدا خۆی مۆدێرنیزه ده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت فیڵ نه‌كات، چونكه هه‌ڵبژاردنێكی ده‌وێت كه‌خۆی براوه‌بێت.. ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانێكی ئاشكرای كه‌ره‌سته مۆدێرنه‌كانه له‌قاڵبی ڕه‌وتی گشتیدا بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مۆنارشهكه. له‌كۆی ئه‌م هه‌موو خه‌یاڵه فیوداڵیهدا، ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه به‌رقه‌رارن:ف
هه‌ركه‌س داوای گۆڕین بكات، بنهماڵهكانو شایهرهكانی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌خۆشی یان به‌ناخۆشی.ف
هه‌ركه‌س داوای ده‌وڵه‌تی سكۆلاری بكات، جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت، ئه‌مانه به‌كافر له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن.ف
هه‌ر كه‌س داوای ده‌وڵه‌تی ئایین بكات، له‌فه‌زای گشتیدا ناوه‌كانی تیرۆری ده‌خه‌نه پاڵ‌و خێڵی حه‌مه لێده‌ده‌نه‌وه.ف
هه‌ركه‌س داوای یه‌ك پارچه‌یی خاكی كوردستان بكات، ده‌وڵه‌تی توركی بۆ دێنن.ف
ناتوانن باسی ماده‌ی 140 نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز قوربانیش به‌نه‌وت ناده‌ن له‌پێناو مافی نیشتمانییدا. ف
هه‌ركه‌س باسی مافه‌كانی ژنان بكات‌و یاسای قه‌ده‌غه‌ی خه‌ته‌نه‌و فرهژنیو یاساكانی یه‌كسانی جێنده‌ری بوێت ئه‌وان تابووی دهكهنو زۆر به‌زوویی ده‌بنه‌وه به‌ئیسلامی عه‌یاره بیستوچوار.ف
زۆری تریش له‌م ڕه‌فتارانه كهتێكڕا هاوپێچه به‌پێڕه‌وی سته‌مكارانه‌و ڕێگری له‌ئازادی‌و به‌ره‌نگاری خواستی گشتی، كه‌من به‌هیچ هه‌وڵێك گه‌ش بین نابم ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر هۆكاره ڕیشه‌ییه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه بكات، به‌ڵكو ئه‌و هه‌وڵانه تێكڕا ده‌چنه‌وه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كۆسپ درووستكردن له‌به‌رده‌م خودی ئه‌م سیسته‌مه‌دا نه‌ك گۆڕینی.ف

No comments:
Post a Comment