توندڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی حه‌تمیه، وابه‌سته‌یه به‌به‌رژه‌وه‌ندیه مادی‌و مهعنهویهكانیهوه
توندڕه‌وی وه‌ك خه‌سڵه‌ت تهرجهمهكردنێكی عه‌مه‌لی نێگه‌تیڤه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان بۆ هه‌ندێك، هه‌روه‌ها هاوكاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ندێكی تره. كه‌واته به‌ربه‌ره‌كانی و هاوكاری پنتێكی سه‌ره‌كیه له مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی سیاسی‌دا. گه‌ر سه‌یری هاوكاری بكه‌ین له نێوان تاك و گرۆ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاجیاكاندا سه‌ره‌تا زۆر به ڕاشكاوی ده‌ڵێین هیچ گرۆیه‌ك ناتوانێت كۆك بێت به‌ده‌ر له بنه‌مای هاوكاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی یه‌كتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیاوازی گه‌وره‌ش له نێوان تاكه‌كانی خۆیدا هه‌بێت. گرۆیهكانگیرهكان یان تاكه په‌رته‌وازه‌كان، به‌شێویه‌ك له شێوه‌كان هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن به ڕاسته‌وخۆیی له سایه‌ی به‌ده‌ست هێنانێكی هاوبه‌شدا ئه‌مه‌ش به جۆشدانێكی دیاریكراو، كه ئه‌م خه‌سڵه‌ته بۆ گرۆ لهیهكچووهكانیش ڕاسته. بۆیه له كرده‌یه‌كی سیاسی تیرۆریستی‌دا ده‌بێت سه‌رجه‌م ته‌وژمه له‌یه‌كچووه‌كان وه‌ك یه‌ك ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی سه‌یر بكه‌ین. لێره‌داو له‌م باسه‌دا زۆر لێكچوونمان پیشاندا له‌نێوان هێزی بنه‌ماڵه‌كاندا، هه‌روه‌ها چه‌ند جیاوازیه‌كی چكۆلانهشمان خسته‌ڕوو، وه‌ك ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان دووهێزدا هه‌بوون له‌به‌شی ڕابردوودا.
گه‌ر پرسیار بكه‌ین، توندڕه‌وی سیاسی‌و تیرۆری سیاسی به‌ده‌ستی كێ بووه له‌كوردستاندا؟ ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێین له‌ده‌ست ئه‌و هێزانه‌دا بوه كه چه‌كدار بوون، یان هۆیه‌كیان هه‌بوه بۆ به‌ئاسانی ئه‌نجامدانی تیرۆر و توندڕه‌وی. له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا توندڕهویهكان بهقاڵبێكی شۆڕشگێڕانه‌ی نیشتمانی پاساو ده‌درانه‌وه یان تیۆریزه ده‌كران. به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌می حوكمی شاردا، به‌هۆی ئاسایشه‌وه پاساو ده‌درێنه‌وه‌و تیۆریزه ده‌كرێن. ئه‌و دوو هێزه‌ش (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی توندڕه‌وی ئیسلامی له‌نێوان 1998 – 2003 دا. له‌ڕووی هاوبه‌شیه‌وه هێزه‌كانیان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی به‌هێزی مادی و مه‌عنه‌وی له‌نێوانیاندا هه‌یه، هه‌ر بۆیه جیاوازیه‌كانیان وه‌لا ناوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكچوون‌و هاوبه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌توانن به‌ساده‌یی پێك بێن‌و توندڕه‌وی به‌هاوبه‌شی په‌راوه بكه‌ن. ئه‌وه‌ی ناهێڵێت جیاوازیه‌كانی نێوانیان ڕێ به‌توندڕه‌وی بگرێت، بریتیه له‌جیاوازی تێریتۆری خۆیان، ئمه‌ش ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه له پێكهاته‌ی فیودالیی بۆیان ماوه‌ته‌وه. لێره به‌دواوه زۆر به‌ئاسانی پێك دێن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌گه‌ری به‌كار هێنانی كاری توندڕه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره پێكهوهییهكانیاندا. ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی یه‌ك تێریتۆری هاوبه‌شیان هه‌بوایه به‌ئاسانی ده‌كرا جیاوازیه‌كان كاریان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی جیاوازی تێریتۆریهوه ناتوانرێت به ئاسانی كار له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه بكرێت‌و گه‌وره بكرێته‌وه.
هه‌ركاتێك دوو كه‌س یان دوو گرۆ هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی ئایدۆلۆژی، ماددی، مه‌عنه‌ویان هه‌بوو ئه‌وا زیاتر ڕوو له هاوكاری ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م بهرهژهوهندیه دژ به ئه‌و بهرامبهرانهیانه كه به‌رژه‌وه‌ندی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، كه له خۆیدا سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ ده‌ست پێكردنی كاری توندڕه‌و به‌پێی كلتور و سیسته‌می به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیاندا. كۆمه‌ڵگا به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌كه‌ویته بۆته‌ی بهربهرهكانیهكانهوه له‌سه‌ر ئاستی مه‌ترسی شكست خواردن كه بۆ به‌رگرتن به‌م ڕووداوانه په‌نا ده‌باته به‌ر كرده‌ی توندڕه‌وانه.
هه‌ركاتێك دوو كه‌س یان دوو گرۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ئایدۆلۆژی، ماددی، مهعنهویهكانیان نزیك بوون له‌یه‌كتریه‌وه ئه‌وا ڕوو له هاوكاریه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاستهوخۆدهكهن. له‌م باره‌یاندا ده‌بنه هاوكار بۆ ئه‌و چالاكیه توندڕه‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره ناڕاستهوخۆكانیانه وه‌ك له هاوكاری ناڕاسته‌وخۆی نێوان گرۆ توندڕه‌وه جیاجیاكاندا ده‌ر ده‌كه‌وێت. له‌نێوان (ی.ن.ك) و (پ.د.ك) یشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌م شێوازه‌یان له كاری تۆقاندندا ئاسانكاری زیاتر له‌به‌رده‌میدا فه‌راهه‌مه، چونكه هیچ كام له‌و هاوكاریه ناڕاسته‌وخۆیانه ڕاسته‌وڕاست به‌ره‌وڕووی ئاكامه‌كانی كاردانه‌وه‌ی كاری توندڕه‌وانه نابێته‌وه. ته‌نانه‌ت له ته‌وژمه توندڕه‌وه‌كاندا ئه‌مانه پێویسته وه‌ك زه‌مینه‌ی توندڕه‌وی سه‌یربكرێن نه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئه‌نجام دانی توندڕهویهكه. باشترین ده‌ربڕین بۆ ئه‌م ڕاستیه له واقعی خۆماندا، ئه‌و په‌نده سیاسیه‌یه كه ده‌ڵێت ((دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه))، ئه‌م په‌نده چه‌ندین پرۆتۆكۆلی سیاسی شاراوه‌ی نێوان گرۆ توندڕه‌وه‌كان بهمۆركردن گه‌یاندوه، ئه په‌نده ته‌نیا له‌ململانێی ئاشتیخوازانه‌ی ته‌واودا ده‌توانێت پوچه‌ڵ بكرێته‌وه، واته هه‌ركاتێك پێكهاته ڕكابه‌ره‌كان پێكهاته‌ی خاوه‌ن تێزی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بوون. ئه‌م پرۆتۆكۆلانه ماكی توندڕه‌وی له شێوه ئاشكراكهیهوه ده‌به‌نه قۆناغێكی نهێنیه‌وه كه مه‌ترسیه‌كانی زۆر زیاتره له باری ئاشكرا بوون.
گه‌ر له قۆناغی هاوكاریهوه بچینه قۆناغی به‌ربه‌ره‌كانی، ده‌ڵێین سه‌رچاوه‌كه‌ی هۆشمه‌ندی مرۆڤ خۆیه‌تی له به‌رامبه‌ر دیارده‌كان و شیكردنه‌وه‌یان هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێبازه‌ی ده‌یگرنه به‌ر بۆ په‌راوه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی. هه‌موو شێوازه‌كانی توندڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بریتین له‌و چالاكیانه‌ی كه‌سێك دژی كه‌سێكی تر ئه‌نجامی ده‌دات، یان گرۆیه‌ك دژی گرۆیه‌كی تر ئه‌نجامی ده‌دات. كاتێك باس له به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ین، دوو جۆری بهرهبهرهكانیمان دێته به‌رچاو، ئه‌وانیش به‌ربه‌ره‌كانی ڕاسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌وخۆن. به‌ڵام له ڕاستیدا له نێوان ئه‌م دوو پۆلێنه‌دا سه‌دان جۆری تری به‌ربه‌ره‌كانی به شێوه‌یه‌كی هارمۆنی ڕێزیان به‌ستوه.
به‌ربه‌ره‌كانی ڕاسته‌وخۆ هه‌میشه ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌و تاك و گرۆیانهوه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هه‌مان ده‌ستكه‌وت، واته كاتێك من و تۆ یان ئێمه و ئێوه ده‌كه‌وینه به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی ڕاسته‌وخۆوه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لامان بۆ هه‌مان ده‌ستكه‌وت هه‌وڵ بده‌ین، له كاتێكدا ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ش قابیلی به‌شكردن نه‌بێت له نێوانماندا. هه‌رچه‌ند، ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كان له خۆیاندا سه‌رجه‌م قابیلی ئه‌وه‌ن به‌ش بكرێن له نێوان گرۆجیاجیاكاندا.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌وژمی توندڕه‌وی به‌هێز ده‌كات له‌م پانتاییه‌دا بریتیه له هه‌وڵدان و داكۆكی كردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كان بۆ خۆی. به‌ڵام هه‌رچی به‌ربه‌ره‌كانی ناڕاسته‌وخۆیه، ئه‌وا كاتێك له‌نێوان جیاوازه‌كاندا درووست ده‌بێت كه هه‌ریه‌كه‌یان مه‌به‌ستێكی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێش مه‌رجێكی تری هه‌یه كه ده‌بێت به‌ده‌ست هاتنی یه‌كێكیان ڕێگر بێت له به‌ده‌ستهاتنی ئه‌وه‌ی دووه‌م. بۆیه ئه‌مه‌یان زیاتر ڕێگره له به‌ده‌ست هێنانی به مرۆڤایه‌تی كردنی خه‌سڵه‌ته‌كانی توندڕه‌وی و ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی هه‌یه به مه‌سه‌له‌ی باوڕبوون به پیرۆزكردنهوه. بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕانی پارتی هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه ده‌كات، چونكه پێی وایه پیرۆزبوون ده‌توانێت شه‌رعیه‌تێكی ده‌ستكاری نه‌كراو به‌و ببه‌خشێت، بۆیه باشترین میكانیزم بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه پیرۆز نه‌هێشتنی پیرۆزیهكانێتی. له‌هه‌ندێ كایه‌دا هه‌وڵده‌دات پیرۆزیه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بخاته پاڵ پیرۆزیه‌كانی ئایین، هندێ كاتیش پیرۆزیه‌كان به پیرۆزی نیشتمانیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌وه‌ی واده‌كات هێزه‌كانی بنه‌ماڵه ئه‌م میكانیزمه‌یان بۆ بچێته سه‌ر، لاوازی یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه به‌ئاسانی مێژووی تاوان‌و خیانهتهكانیان له‌بیر ده‌چێته‌وه، بۆیه جگه لهداڕووخاندنی پیرۆزی ئه‌م هێزانه ده‌بێت كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری خه‌ڵكیش بكه‌ین. هه‌رچی بهربهرهكانییه ڕاسته‌وخۆ كان هه‌یه له ناو سیاسه‌ت و ده‌ستكه‌وته سیاسیه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا قابیلی دانوستاندنه ته‌نانه‌ت له نێوان بیروڕا زۆر دوورهكانیشدا، چونكه ئه‌مه‌یان زیاتر په‌یوه‌سته به ده‌ستكه‌وته ماددیه‌كانی ناو به‌ربه‌ره‌كانی سیاسیه‌وه. به‌ڵام هه‌رچی بهربهرهكانیه ناڕاسته‌وخۆكان هه‌یه په‌یوه‌ندی به بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی من یان ئێمه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین ته‌واو دژ به‌وانه‌یه كه تۆ یان ئێوه ده‌تانه‌وێت بیكه‌ن. گه‌رچی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی له‌وانه‌یه زۆر جیاواز نه‌كات، به‌ڵام بۆ سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رپێ بوه‌كانی هه‌مان گرۆی سیاسی ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه، وابهتسهیه به پیرۆزبووهكانیهوه. هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی ناعه‌قڵانی تیۆری سیاسی به‌كرده‌وه‌ی ترادیسیۆناڵی ده‌گۆڕێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش به ئاكامی هاوكاریكردن و هه‌ڵوێستی سیاسی هاوبه‌ش ده‌گات، هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوشێوه به ئاكامی هاوكاریكردن و هه‌ڵوێستی سیاسی هاوشێوه ده‌گات.. له هه‌مان كاتدا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دژ به‌یه‌ك كهبهرژهوهندیهكه توانای به‌شكردنی نه‌بێت به ئاكامی هه‌ڵوێستی سیاسی دژ به‌یه‌ك ده‌گات. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی جیاواز به ئاكامی هه‌ڵوێستی سیاسی جیاواز ده‌گات. ئه‌وه‌نده‌ی بزووتنه‌وه سیاسیه توندڕه‌وه‌كان په‌راوه‌ی ده‌كه‌ن به ئاشكرا دیاره كه سیاسه‌ت و تێڕامانیان دووره له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كاتێك له یه‌ك یه‌كه‌ی سیاسی دیاریكراودا ده‌ژین. سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قایل نه‌بوونی زۆرینه به كردهسیاسیهكانیان بۆ یه به ناچاری په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كرده‌ی توندڕه‌وی تا بتوانن به‌رامبه‌ره‌كانیان ناچاربكه‌ن. بڕوانه ئه‌و ته‌وژمه جه‌ماوه‌ریه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌خوێنێت، كه‌ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات ناچار بكات به‌گۆڕان، به‌ڵام مل نه‌دانی ده‌سه‌ڵات به‌گۆڕان به‌ره‌و هه‌ڵدێرگه‌ی توندڕه‌وی ده‌بات. ئه‌م جۆره هێزه توندڕه‌وانه سه‌راپای بیروڕا و میكانیزمهكانیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه خۆیه‌وه ده‌هێنن و په‌راوه‌ی ده‌كه‌ن، چونكه هه‌رگیز ناكرێت بتوانن زۆرینه بن و له‌سه‌ر خواستی زۆرینه ئه‌و پهراوهیه ببێته توندڕه‌وی كه‌مینه، گه‌ر به‌و جۆره‌ش بێت ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانن ژیان له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆیان پهراوهبكهن له ناو واقعی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا. كاتێكیش ده‌ڵێین ئه‌و تیۆر و پراكتیكهیان له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه هێناوه‌ته ناو كۆمه‌ڵ ئه‌وا مه‌به‌ستمان چه‌ن شێوازێكی هاورده‌كردنه، ئه‌كرێت ئه‌و هاورده‌كردنه ڕاسته‌وڕاست به‌رهه‌می نه‌یاره ده‌ره‌كیه‌كان نه‌یاره گلۆباڵیهكانبن به‌رامبه‌ر به شێوازی ژیانی گرۆی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان پانتایی. ئه‌كرێت ئه‌و هاورده‌كردنه له داهاتوویه‌كی دوورهوهبێت كه ناتوانرێت له واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستادا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ته‌نها كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراو ده‌یانه‌وێت تیۆریه‌كانیان له ناو واقعی ئێستای ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا پهراوهبكهن. كاتێكیش كۆمه‌ڵ نه‌توانێت بڕوایان پێ بهێنێت ئه‌وا پیرۆزكردنی ئه‌و ڕا و بۆچوونانه له پانتاییه‌كی تیۆری پێشكه‌وتوودا ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی تووندڕه‌وی و ئه‌م جۆره بزووتنه‌وانه هه‌وڵده‌ده‌ن له ژێر گوشاردا خه‌ڵك به خۆیان قایل بكه‌ن. ئه‌كرێت ئه‌و تێزانه له ڕابردوویه‌كی دووره‌وه هاورده كرابن به‌و پیرۆزیانه‌ی كه له كلتور و ئاین و نه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌قامگیربوون، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته بارێكی پێشكه‌وتنی شارستانی دیاریكراوه‌وه و چیتر ئه‌و تیۆریانه ئه‌رزشیان نامێنێت، ئه‌وا ئه‌م گرۆیانه ناچارن په‌نا به‌رنه به‌ر توندڕه‌وی تۆقاندن بۆ فه‌راهه‌م كردن و گێڕانه‌وه‌ی شێوازی ژیانی كۆن بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ.
No comments:
Post a Comment