خولقاندنی دابڕان چاره‌سه‌رێكی ئاڵۆز‌و پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی
یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره سهركیهكان بۆ درووستكردنه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ، بریتیه له‌درووستكردنی دابڕان. دابڕان به‌واتایه‌كی سیاسیی مێژوویی كولتووریی له‌نێوان نه‌وه‌ی كۆن‌و نه‌وه‌ی نوێ‌دا، به‌بێ درووستكردنی دابڕانێكی خه‌سڵه‌تی له‌گه‌ڵ چییه‌تیه سیاسیه كۆنه‌كه‌دا، ئاسته‌مه بتوانین نوێگه‌ری یان جیاوازی له‌پاشه‌ڕۆژی كوردستاندا درووست بكه‌ین. كوردستان وه‌ك پانتاییه‌كی جوگرافیی مێژوویی سیاسی، هێنده گه‌شه‌ی نه‌كردوه له‌ڕووی پێكهاته‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی هارمۆنی په‌راوه‌ی ئه‌و ململانێیه بكه‌ین كه له‌نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌یه. چونكه پێكهاته‌ی كولتووری پاتریاركیو شێوهنهزمی بیركردنه‌وه‌ی فیوداڵی ته‌واوی پانتاییه ڕۆشنبیری‌و مه‌عریفیه‌كانی گرتوه‌ته‌وه. زانكۆ به‌م سیسته‌مه كارده‌كات، ڕۆژنامه به‌م سیسته‌مه كارده‌كات، ڕیزكردنی كتێب له‌كتێبخانه‌كاندا به‌م سیسته‌مه‌یه، سواربوونی پاس به‌م سیسته‌مه به‌ڕێوه ده‌چێت. خانوو شوێنی نیشته‌جێ، ته‌واوی بواره‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌م سیسته‌مه دواكه‌وتوه فیودالێه ڕێده‌كات، بۆیه دابڕان تاكه هۆكاره بۆ خولقاندنی چاره‌سه‌رێكی مێژوویی.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م جۆره له‌چاره‌سه‌ر بۆ بنه‌مای ڕه‌شبینیه‌كی درێژخایه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌مێژووی خه‌ڵكی كوردستاندا پاش گه‌ڕانێكی ورد به‌دی ده‌كرێت. گرێی سه‌ره‌كی ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌خۆیدا، بریتیه له‌ناته‌بایی سیاسهتو ڕه‌شبینی، مه‌به‌ستمه بڵێم هه‌میشه كاری سیاسی گه‌شبینانه ده‌كرێت نه‌ك ڕه‌شبینانه! هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌م خاڵه‌دا كاری سیاسی له‌هه‌موو مه‌یدانێكی تر جیاوازه‌و كاتێك بواره‌كانی تر تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت ده‌بنه‌وه كاتێك له‌پاشه‌ڕۆژی كاره‌كانیان به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕواننه داهاتوو. به‌ڵام ئه‌و ڕهشبینیهی له‌مێژووی بزووتنهوهسیاسیهكانی كوردستاندا به‌دی ده‌كه‌ین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی فكرێكی سیاسی له‌كوردستاندا كهدهرهاویشتهی خهمو پێویستیه ههنووكهییو پاشهڕۆژیهكانی ناوچه‌كه بووبێت! ئه‌مه لهلایهكو له‌لای دووه‌مه‌وه، نه‌بوونی به‌دواداچوونی پێویستی زانستیانه كه‌به‌هۆیه‌وه ئه‌و فكره‌ی به‌رهه‌مهێنابێت.
ئه‌گه‌رچی، به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌پرۆسه‌ی گۆڕیندا پێویستمان به‌مێژوو نیه. پێویستمان بهوپرسیاره نیه كێ چی كرد‌و بۆچی وایكرد؟! به‌ڵكو ئه‌زموونی مێژوو بهڕهشبینیو گهشبینیهكانیهوه ته‌نیا له‌وساتانه‌دا ده‌خوازین كهلهلۆجیكی گه‌شه‌ی كولتووری سیاسی تێبگه‌ین، نه‌ك بیكه‌ینه بنه‌مایه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ی كولتووری ئێستامان! ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌یه كه‌به‌شێكی زۆری سیاسی‌و مێژوونووسه‌كانی كوردستان‌و وڵاته دواكه‌وتوه‌كان تێیده‌كه‌ون. له‌گه‌وره مێژوونووسێكی وه‌ك محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن ههیكهلهوه تا ده‌گاته مێژوونووسه‌كانی ئێمه له‌كوردستان. من له‌یادمه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی زۆر به‌توانای سیاسی، كه‌سێكی خاوه‌ن ههڵوێستو سه‌ركرده‌یه‌كی دیار لێی پرسیم:
"چی باشه بۆ ئه‌مڕۆ؟"، له‌وه‌ڵامدا وتم: "زۆر شت، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر سه‌نته‌رو په‌یمانگایه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی سیاسه‌تمه‌داری نوێ‌و ئه‌نجام دانی توێژینه‌وه‌ی زانستی خێرا". دواتر وتی: "ئێمه ته‌جروبه‌ی په‌یمانگای كادیرانمان زۆره، ئه‌وه به‌كه‌ڵك نایه‌ت، پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی یهكهمو دووه‌مدا نهكوژرایهو خۆی قابیلیه‌تی هه‌بوایه تا ده‌گه‌یشته پله‌ی فهرماندهییو سه‌ركردایه‌تی هیچی لێ نه‌ده‌هات، مه‌گه‌ر لوغم بیكوشتایه!".. ئه‌مه گرفتێكی سه‌یره، مێژوو و كه‌لتووری سیاسی له‌باشترین خه‌ڵكه‌كانی ئه‌و كایه‌یه، به‌م جۆره لهبهتواناكردنو به‌هێزكردن بڕوانێت!
ئێمه له‌باسه‌كانی پێشووماندا تێگه‌شتین به‌رهه‌می كولتوورێكی پاتریاركی، كۆلتووری سیسته‌می فیوداڵی ئه‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت كه ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیه‌وه گرفتمان هه‌یه. بۆیه گرنگترین پرسیار بۆ ئێمه چی بكه‌ین؟ چۆن ئه‌و كاره بكه‌ین؟ نه‌ك ڕووداوه‌كان چۆن بوون؟! بۆ ئێمه گرنگه چۆن خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان به‌توانا بكه‌ین، نه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چۆن بهتوانییان بۆخیان پچڕیوه. بۆ ئێمه گرنگه چ جۆره كه‌سێكمان ده‌وێت؟ "به‌واتای كێ نا"، نه‌ك كێمان ده‌وێت؟ چونكه ئه‌و ساته‌ی پرسیارمانكرد كێ باشه بۆ كوێ؟ ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وینه هه‌مان هه‌ڵه‌ی فیوداڵیهوهو بیر لهخۆمانو خێزان‌و خزمه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه. له‌م ئه‌زموونه چكۆلهیهو له‌سه‌دان ئه‌زموونی تر تێده‌گه‌ین كه‌ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو ته‌نیا ئه‌وه‌نده بزانین چۆن دابڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌شبینیه مێژووییه درووست بكه‌ین، ئه‌گه‌رنا خودی مێژووه‌كه پڕه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناپێویست، هندێ كات پێویست بهخوێندنهوهش ناكات، چونكه ئه‌گه‌ری لێفێربوونی خۆڕسك (التعلیم التلقائی) زۆره‌و له‌وانه‌یه ببێته هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه.
من له‌ڕوانگه‌ی دژایه‌تی تیۆری مێژوویه‌وه ئه‌م تێڕوانینه‌م نیه، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌مه مێژوویه‌كان بخوێنێته‌وه، لهشهرهفنامهوه ده‌ست پێبكات‌و لهڕاپۆرتو ئه‌زموونی خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان بكۆڵێته‌وه تا ده‌گاته به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌وا به‌ئاشكرا یه‌ك هێڵی سیاسی مێژوویی ده‌دۆزێته‌وه كه بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفتی بنه‌ڕه‌تیان هه‌بووه‌و به‌بێ درووستكردنی دابڕان ئاسته‌مه بتوانین چاره‌سه‌رێكی گونجاوی درێژخایه‌ن بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌و گرفتانه. سیاسه‌ت له‌هه‌موو پانتاییهكو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا پرسی حوكمڕانیه. وه‌ك هه‌موو كایه‌یه‌كی زانستیش زانستێكه‌و بنه‌مای خۆی هه‌یه. زۆر له‌مێژه بزووتنه‌وه‌كانی كوردستانیش وه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌ی تر دروشمی دیموكراسی ده‌شه‌كێنێته‌وه. له‌ساده‌ترین پێناسهشدا، دیموكراسی به‌واتای حوكمی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌م درووشمه به‌بێ به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی شێواز به‌ند نایه‌ته دی. هه‌ر به‌وجۆره گرفتی سیاسی ده‌بێت به‌گرفتی ده‌سه‌ڵات له‌نێو كێ و كێ ی تردا، نه‌ك گرفتی سیاسی نێوان چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز. به‌م پێیه سیسته‌می فیوداڵی درێژه به‌گرفته‌كانی ئێمه دهداتو هه‌میشه حوكمڕانی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك وه‌ك دروشم ده‌شه‌كێته‌وه‌و هیچی تر.
ئه‌م كولتوور و مێژووه ده‌سه‌ڵاتێكی له‌كوردستاندا هێناوه‌ته سه‌ر حوكم، گرفته‌كان تێیدا به‌به‌رد بوون‌و به‌بێ درووستكردنی دابڕانێكی مێژوویی چاره‌سه‌ریان ئاسته‌م بووه. به‌پێی تیۆری گه‌مه، Game theory، ئه‌م تیۆره باوه‌ڕی وایه كه ژیانی سیاسی بریتیه لهوازیكردنێك، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و وازیه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانمان بكه‌ین، كه تێیدا سه‌ركه‌وتووین. هه‌میشه ئه‌و وازیه درێژه پێبده‌ین كه‌تێیدا زۆرترین دهستكهوتو چێژ ده‌بینین. به‌پێی هه‌مان تیۆر كوشنده‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یاریه‌كه كۆتایی پێ بهێنین كه تێیدا سه‌ركه‌وتووین، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر یاریه‌كی تر بێنێته ئاراوه ئێمه هیچی لێ نه‌زانین، یان زۆر تێیدا كارامه نه‌بین. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌مه‌ی فوتباڵدا سه‌ركه‌وتووین نابێت بهێڵین یاریه‌كه كۆتایی بێت، چونكه له‌وانیه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان گه‌مه‌ی باسكتبۆڵ بێنێته ئاراوه كه ئێمه هیچی لێ نازانین‌و له‌باشترین حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان یه‌كسان ده‌بین. (Chris Brady and Tara Brady، 2000/ Rule of the Game) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تیۆره ده‌بێت گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بهێنینه ئاراوه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی كوردستان هیچی لێ نازانێت، یان تیایدا كارامه نیه. ئه‌گه‌ر هاتوو سیاسه‌تمان به‌هه‌مان میكانیزم‌و شێوه ئه‌نجامدا كه كادر‌و سه‌ركرده‌كانی كۆن، ئه‌وان، تیایدا كارامه‌ن، ئه‌وا درووستكردنی دابڕان ئاسته‌نگ دهبێتو له‌ڕێگای بهپاترۆنكردنی كۆنه‌وه نوێ بوونه‌وه ڕوونادات.
به‌م جۆره تێده‌گه‌ین هه‌موو نوێیه‌ك كۆن دهبێتو كه كۆن بوو وه‌ك ماروپه‌یژه ده‌بێت كۆمه‌ڵگا جارێكی‌تر بچێته‌وه خاڵی سفرو چاوه‌ڕوانی زارێكی تر بكات! ده‌بێت بڵێین چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و ڕه‌وشه بكه‌ین؟ بۆ نمونه ده‌بێت خه‌ڵكێك بێنینه پێشه‌وه له‌كاری سیاسی‌دا، ناشهڕانگێزو مرۆڤ دۆست بێت‌و له‌ڕووی زانستی‌و تواناییه‌وه بتوانێت به‌كاره‌كانی خۆی ههستێتو له‌ڕووی ڕه‌وشته‌وه هیچ پێی گرنگ نه‌بێت ئه‌و چه‌ند موهیمه‌و چه‌ند ده‌توانێت ناودار بێت یان چه‌ند ده‌توانێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت. كه‌سێكمان پێویسته لهگرێو گۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ڕزگاری بووبێت‌و بتوانێت موماره‌سه‌ی ژیانێكی سروشتی بكات. له‌یه‌نی كه‌م خۆی خۆی بێت نه‌ك ئه‌و بوكهڵانهی به‌په‌تی ده‌ستی كه‌سانی تره‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن، یان شه‌رمه‌نده‌و شه‌رمه‌زاری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی باو بێت. بۆ هێنانه سه‌ركاری خه‌ڵكێكی له‌م جۆره، پێویستمان به‌و دابڕانه هه‌یه كه خه‌ڵكانێكی نوێ په‌روه‌رده بكه‌ین دوور له‌قوتابخانه سیاسیه‌كه‌ی بنهماڵهكانو سیسته‌می فیوداڵی‌و هه‌ر شێوازێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه. ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستمانه بێنه مهیدانو كاربكهنو ئه‌زموونیان هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ری كایه سیاسیه‌كاندا ده‌بێت په‌یوه‌ندی سۆزداری‌و مادیی‌و ڕۆحی و په‌روه‌رده‌ییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا نهبێتو ته‌واو دابڕاو بن لهچییهتییه ڕه‌وشتیه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه له‌گه‌ڵ خۆماندا ڕاستگۆبین، ئه‌وا ده‌بێت بزانین هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان كه‌م تازۆر بارگاویه به‌و ژیانه سیاسیه دژواره، كه‌م تازۆر بۆن و بهرامی گه‌نده‌ڵی سه‌رتابه‌خواری پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی گرتوه‌ته‌وه.. به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه له‌و گرفت‌و قه‌یرانانه‌دا خه‌ڵكێكی جیاواز ههڵبژێرینو په‌روه‌رده‌یه‌كی جیاواز بونیاد بنێین، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سیاسیه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه كۆنه‌دا هێشتا كۆمه‌ڵێكی دڵسۆز هه‌یه بیه‌وێت ژیان بگاته مرۆڤدۆستی‌و ئارامی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ش ده‌بێت ڕابهێنین كه‌چیتر ناكرێت هه‌ژموونی ئه‌وان تاكه حكومڕان بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لماندویانه دڵسۆزن. هندێ كات دڵسۆزی گه‌وره‌ترین به‌ڵا ده‌خاته به‌رده‌ممان! بۆ درووستكردنی ئه‌و دابڕانه (مێژووی دڵسۆزی ڕۆڵ نابینێت)، به‌ڵكو (دلسۆزبوون بۆ گۆڕینی داهاتوو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو) ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت، هه‌ركه‌سیش بۆ داهاتوویه‌كی جیاواز دڵسۆز بێت ئاسایی ده‌توانێت ده‌رفه‌ت به‌نه‌وه‌ی نوێ بدات بێته پێش‌و هه‌ژموونی نوێ ئه‌زموون بكات.
ئێمه گرفتی زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتارو ڕه‌وشتی سیستهمو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیدا. گرفته‌كانمان گرفتی سیسته‌می سیاسین گرفتی مه‌عریفین، گرفتی عه‌داله‌تن، گرفتی ڕهوشتو مامه‌ڵه بازرگانی‌و ئابووریهكانن. ئه‌م گرفتانه به‌شی گه‌وره‌یان له‌نشێوی قهیراندانو بوونه‌ته شێرپه‌نجه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌بێ درووستكردنی دیوارێك له‌نێوان باو و نوێ‌دا ئاسته‌مه بتوانین تێ‌یان په‌ڕێنین. هه‌ر كات گه‌یشتینه بیروباوه‌ڕی گۆڕین، چه‌ند هه‌وڵێكمان بۆ ڕیفۆرم دا‌و پڕاوپڕ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین.. هه‌ر كات ئاسته ڕۆشنبیریه به‌رزه‌كانی كۆمهڵگاو سیمبوڵه‌كانی له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه گلان، یان گرۆ پێشڕه‌وه‌كان ماكه ڕهوشتیهكانیان دۆڕاند.. ئه‌وه كاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌و دهسهڵاتو سیسته‌مه سیاسیه بگۆڕدرێت، گۆڕانێك سه‌راپا ستراكچه‌رو پرۆسێسی بگۆڕدرێت.. گۆڕانێك بتوانێت ته‌واو ڕه‌فتارو كرده‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت.
خولقاندنی دابڕان ئه‌و سیحره‌یه كه ده‌توانێت ئه‌م گۆڕانه درووست بكات، بۆیه سهرهتاییترینو پێشه‌نگترین پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا دابڕان چۆن‌و له‌گه‌ڵ چی درووست بكه‌ین؟ ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی به‌شێكی زۆری پرسی دابڕان‌و نوێگه‌ری لهسیاسهتو ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا چاره‌سه‌ر ده‌كات.
تێبینی:
مه‌به‌ستمان له‌كۆن بوون، ته‌مه‌ن نیه، به‌ڵكو هۆشمه‌ندی كۆنه.. چونكه له‌مڕۆدا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه ئه‌لكترۆنیه‌كان هۆشمه‌ندی كۆن به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌نێو هه‌ندێك لهگهنجهكاندا به‌دی ده‌كرێت، جێی پرسیاره‌و ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكه‌ین.
No comments:
Post a Comment