دامه‌زراندنی ڕێكخستنێكی نهێنی پۆڵایینی پێكهاته لیقی كاریگه‌ر
به‌درێژایی مێژووی پتر له 60 ساڵی ڕابردوو، هۆشمهندیو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه فیوداڵییهكان به‌به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌یان به‌پرسی سیاسی و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كوردستان كردوه.. به‌به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر خراپكردنی په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵك كرده‌وه، به‌ئاراسته‌ی پاشكۆیهتیو نۆكه‌رایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی فیوداڵ كه هه‌میشه بیرۆكه‌ی "پیاو بوونی یه‌كێك".. 60 ساڵ ته‌مه‌نێكی به‌رده‌وامی دوورودرێژه كه‌ده‌توانێت كولتوورێك درووست بكات.( F.R. Leavis and Denys Thompson كولتوور‌و ژینگه 1977، گرینوود پرێس). ئه‌م كولتووره سیاسیه نه‌فامانه‌یه به‌رده‌وام كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر نسكۆكانی كۆمهڵگاو پاشه‌كشه‌و هێشتنه‌وه‌ی له‌دۆخێكی بێگهشهی وه‌ستاودا. ئه‌م پرۆسه‌یه یه‌ك ئامانجی له‌پشت بوه "هه‌موو شت له‌پێناو مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا". گه‌ر بڕوانینه جوڵه‌ی سیاسی‌و دیبلۆماسی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بینین پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی ئه‌م بنه‌ماڵانه مامه‌ڵه سیاسیه‌كانیان به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویشدا جارێكی تر ئه‌م هێزانه له‌كوردستاندا تاقیكراونه‌ته‌وه. گه‌ر بڕوانینه خوێندنه‌وه مێژووی‌و ئهنترۆپۆلۆجیهكان ده‌بینین هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردیان بۆ باری دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌لاتدارانی كورد كردوه‌و له كتێبی (Aga, Shaikh and State) ی Marvtin Van Bruinessen دا ساڵی 1992 به‌وردی باسكراون.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نووسه‌ر به‌وردی له‌تێكڕای ئه‌و ههلو مه‌رجانه‌مان ئاشنا ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ئاماده‌یی گه‌وره‌ترین خیانهتو پاشكۆیه‌تی ده‌بێت له‌پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌به‌شێكی زۆر لهتێڕوانینهكان به‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی حوكمڕاندا ده‌چه‌سپێت. له‌لایه‌كی تره‌وه پیشانمان ده‌دات كهئهگهرهكانی تێكشكاندنی ئه‌و هه‌ژموونه دواكه‌وتووه به‌چ ڕێگایه‌ك ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌و به‌دواداچوون بۆ به‌رهه‌مه بیانیه‌كان، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان ڕێنیشانده‌ریی باشیان تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ده‌توانین تیۆری نوێ به‌رهه‌م بهێنین. زۆرن ئه‌و بۆنانه‌ی كه ئه‌م هۆشمه‌ندیه فیوداڵیه تێیدا شكستی به‌بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هێناوه‌و پاشتر خودی خۆیان وه‌ك باوكی نه‌ته‌وه‌یی هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدانی سیاسی‌و جارێكی تر هه‌مان هه‌ژموونیان دووباره كردوه‌ته‌وه.
بێگومان بۆ كۆتایی هێنان به‌سیسته‌می خۆدووبارهكردنهوهی حوكم‌و هۆشمه‌ندی فیوداڵی له‌كوردستاندا، پێویستمان به‌هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جدی سیاسی جیاواز هه‌یه. پێویستمان به‌له‌دایك بوونی چه‌ندین ڕێكخراوی سیاسی هه‌یه كهبههۆشمهندیو میكانیزمی تره‌وه كاربكهنو نوێنه‌رایه‌تی ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بكهنو له‌زۆر باردا یه‌ك ڕای دیاریكراو پێویستی به‌چه‌ند ڕێكخراوێكی تاكتیكی هه‌یه.
له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌ییه و به‌درێژایی مێژوو به‌شداره له‌تێكڕای ئه‌و پیلان‌و خراپانه‌دا كه‌به‌رامبه‌ر پرسی ڕه‌وای نیشتمان‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك كراوه، بهمیكانیزمو شێواز‌و هونه‌ری جۆراوجۆره‌وه، بهسیناریۆو ده‌رهێنانی جیاواز جیاواز. وه‌ك پێشتر باسمانكردوه ژینگه‌ی ئه‌م هه‌موو پێشێلكاریه‌ی شانۆی سیاسی كوردستان بۆ كه‌م توانایی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها دهستنیشانمانكردوه كهپێویستیمان بهدابڕانێك هه‌یه. به‌و دابڕانه‌وه ده‌چینه‌وه به‌گژ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی پسپۆڕ له‌به‌كارهێنانی میتۆدی خیانهتو سهركوتكردندا، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه لاوازه، به‌ڵام توانایی هه‌یه شكست به‌ڕێكخستنێكی ساوای نه‌یار بهێنێت، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌مێژوودا نمونه‌ی زۆره.
ئه‌م فیوداڵانه نه‌ك شكست به‌ڕێكخراوی ساوا ده‌هێنن، هندێ جار له‌مێژوودا خۆیان خزاندوه‌ته نێو بزووتنه‌وه ڕهواكانهوهو هه‌مان كلتووریان سه‌وز كردوه‌ته‌وه له‌نێویاندا. بۆ نمونه بڕوانه میكانیزم‌و مێژووی تێكهڵاوبوونهوهی تاڵهبانیو خێزانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا (نووسینه‌كانی شاسوار جه‌لال/ 1976، 1977). هه‌روه‌ها بڕوانه ئه‌و ئالیه‌ت‌و میكانیزمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی پێی هاتنه‌وه ناو یاریه‌كانی ده‌سه‌ڵات دوای 1991، هه‌ر لهتهزوویری ئینتیخاباتهوه بۆ په‌لكێشی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا‌و به‌عس.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌كوردستاندا حوكمڕانه دووتوانایی خارقی هه‌یه: یه‌كه‌م توانایی دارایی، دووه‌م: تواناییه‌كی بێوێنه‌ی كه‌موكورتی ڕه‌وشتی. له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توانیان سامانێكی زۆر له‌به‌شی سامانی نیشتمانی‌و داهاتی كوردستان وه‌لا بنێن كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانن باشترین جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی سیاسی‌و خراپكردنی هۆشمه‌ندی گه‌نجه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. له‌لای دووه‌میشه‌وه هیچ پرانسیپێكی ڕه‌وشتی سیاسیانه‌یان نیه به‌هۆیه‌وه سنوورێك بۆ مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان دابنێن، پێیان شه‌رم نیه پرسی ههرچوارپارچهكهی كوردستان له‌پێناو ئامانجه ته‌سكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا به‌كار بهێنین، به‌ڵكو ئێستا پرسی ئێراق‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به‌كارده‌هێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاو‌دا ده‌كه‌ین كه بریتیه له‌خه‌ڵك، كهپێكهاتهیهكی كۆمه‌ڵایه‌تی شڵۆقو تواناییه‌كی هیلاكی هه‌یه له‌ڕووی ڕێكخستن‌و گوڕوتینی سیاسیه‌وه. چونه ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و جۆره، كارێكی ئاسان نیه‌و ده‌بێت كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕێكخستنێكی پۆڵاینی پێكهاته لیقی كاریگه‌ری درێژخایه‌ن بكه‌ین. یه‌كێكیش له‌ئاسته‌نگه هه‌ره گه‌وره‌كان پرسی ئابووری ئه‌و ڕێكخستنه‌یه، كه پێویستی به‌میكانیزمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت‌و قه‌یرانه‌كانی ڕێكخستنماندا، به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری پرسه ئابووریه‌كانی ڕێكخستن پێویستمان بهتابوویهك هه‌یه: "نابێت هیچ له‌كولتوورو ڕه‌وشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه فێرببینو لاسایی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری خۆیان ببینه‌وه". لێره‌ڕا له‌بواری ڕێكخستندا ئه‌شێ پێویستمان به‌كارو داهێنانی تایبه‌ت هه‌بێت. بۆ نمونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامان‌و تواناییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پشت بهگهندهڵیو دزی ده‌به‌ستێت، ناكرێت بزووتنه‌وه ڕهواكان هه‌مان ڕێباز بگرنه به‌ر بۆ ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌كه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر به‌یاده‌وه‌ری خۆماندا بچینه‌وه، ئه‌م بنه‌ماڵانه له‌كاتی شۆڕشی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌قۆناغه جیاوازه‌كانیه‌وه بۆ پرسی دارایی خۆیان به پله‌ی سه‌ره‌كی پشتیان به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات به‌ستبوو:
١. بڕین‌و دزینی دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی حكومه‌تی ئێراقی، ئه‌گه‌رچی هه‌ژموونی بهعسو به‌عسیزم له‌ئارادابوو به‌ڵام ئه‌وه سامانی نیشتمانی بوو، پاشان له‌پاڵ ده‌ستكه‌وت بۆ شۆڕشدا چه‌ندین قه‌باڵه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك تێیخزابوو.
٢. وه‌رگرتنی پاره له هێزه ئیقلیمیهكانو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
٣. سه‌ندنی سه‌رانه‌و پاره له‌خه‌ڵكی گوندهكانو ناوچه ئازاده‌كان، ئه‌مه جگه لهبهسوخرهگرتنو ناچاركردنیان بۆ هندێ كاری بێگارو زۆره‌ملێ.
٤. سه‌ندنی سه‌رانه له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناو شاره‌كانی كوردستان‌و دواتر هه‌راسانكردنیان، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاو نه‌وه‌ته‌كاندا شاره‌كانی كوردستانیان جێ دههێشتو سه‌رمایه‌گوزاریان له‌ناوچه‌كانی تری ئێراق ده‌كرد.
٢. وه‌رگرتنی پاره له هێزه ئیقلیمیهكانو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
٣. سه‌ندنی سه‌رانه‌و پاره له‌خه‌ڵكی گوندهكانو ناوچه ئازاده‌كان، ئه‌مه جگه لهبهسوخرهگرتنو ناچاركردنیان بۆ هندێ كاری بێگارو زۆره‌ملێ.
٤. سه‌ندنی سه‌رانه له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ناو شاره‌كانی كوردستان‌و دواتر هه‌راسانكردنیان، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاو نه‌وه‌ته‌كاندا شاره‌كانی كوردستانیان جێ دههێشتو سه‌رمایه‌گوزاریان له‌ناوچه‌كانی تری ئێراق ده‌كرد.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه دوای 1991 ده‌بینین هه‌مان كولتوور‌و چۆنێتی پێكه‌وه‌نانی سامانی تاكه‌كه‌سی خۆیان بههمان میكانیزم‌و ئالیه‌ت ئه‌نجام داوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌یاساییان كردوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌و ڕێكخستنه‌ی بیه‌وێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵانه كار بكات‌و كۆتاییه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان دابنێت‌و حوكمی كاریگه‌ری سیسته‌می فیوداڵی بسڕێته‌وه، ئه‌وا نابێت هیچ میكانیزمێكی ناڕه‌وا بگرێته به‌ر یان له‌م بنه‌ماڵه پاشكۆیانه فێرببێت. ناكرێت كولتووری ئه‌م هێزانه له‌بواره‌كانی تریشدا به‌كار بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌ر چۆن پێویستمان به‌هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی ئابووری جوداو جیاواز هه‌یه، پێویستمان به‌ڕێكخستنی تۆكمه‌و لیقی كاریگه‌ریش هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه پێویستمان به‌ستراتیژی ڕۆشن بۆ خۆمان‌و ئاڵۆز بۆ به‌رامبه‌ر هه‌یه. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌مانگه‌یه‌ننه به‌های ڕكابه‌ری ستراتیژی، كه‌به‌بێ ئه‌م به‌هایانه نه ده‌توانین هه‌ڵبژاردن به‌رینه‌وه، نهڕاپهڕین درووست بكه‌ین، نهڕێكخستنێكی پۆڵایین‌و كاریگه‌رمان هه‌بێت.
یه‌كێك له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌كیه سیاسیه‌كان كه‌ده‌بێت وزه‌یه‌كی گه‌وره‌و كاتێكی باشی بۆ ته‌رخان بكه‌ین، بریتیه له‌درووستكردنی كه‌لێن له‌نێو پێكهاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا. كه‌لێنی به‌رژه‌وه‌ندی، پاشان كه‌لێنی سیاسی‌و حوكمڕانی، كه‌لێنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لێنی كارگێڕی...تاد. ئه‌م كه‌لێنانه پێویستیان به‌دوو میكانیزمی گرنگ هه‌یه:
یه‌كه‌م: كۆتایی هێنان به‌و پرسه ئه‌خلاقیانه‌ی كهكولتووری نێرسالاری فیوداڵه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌ركه‌ن بۆ بچووككردنه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان. به‌واتایه‌كی تر بێَباكی له‌هه‌موو ئه‌و تۆمهتو پرسه ئه‌خلاقیانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كان نمایشی پێوه ده‌كه‌ن. نه‌وه‌ی نوێ له‌م ئه‌ركه‌دا به‌ئاسانی ده‌توانێت كۆتوبه‌نده ئه‌خلاقیانه ببه‌زێنێت‌و تێكیان بشكێنێت.
دووه: درووستكردنی گوشاری به‌رده‌وام، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، له‌سه‌ر په‌راوه دهسهڵاتگهراو ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان. هه‌موو جۆرێكی گوشار چه‌ندێك پڕوپووچ‌و بێ بایه‌خ بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرمۆككردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درووست ده‌كات، له‌هۆشمه‌ندی خه‌ڵكدا، ئه‌مه‌ش گووڕووتینێكی باش ده‌به‌خشێته ده‌رفه‌ت بۆ كاریگه‌ری دانانی ئه‌و ڕێكخستنه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین، وه‌ك پێشتریش باسمانكردوه، ئه‌م جۆره سته‌مانه هه‌میشه به‌بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه! چونكه سیسته‌می سته‌مه‌كه به‌وجۆره‌یه، سته‌م گوشار درووستده‌كات، ڕق په‌نگ ده‌خواته‌وه دواتر لهگۆشهو دیدگای به‌رژه‌وه‌ندی تاقمێكی تره‌وه هێزی جه‌ماوه‌ری له‌دژی سته‌م به‌كار دێت. له‌مێژووی كوردستاندا ئه‌م هۆشمه‌ندیه فیوداڵیه هه‌میشه خۆی خزاندوه‌ته‌وه ناو بزووتنه‌وه‌كانی شۆڕش‌و جارێكی تر له‌ڕێگای جیاواز جیاوازه‌وه‌و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌تی پشتیوانی هێزه ئیقلیمیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه به‌خزمه‌تكاری ستراتیژهكانیان. بزووتنه‌وه‌یه‌ك بتوانێت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بێت گۆڕانكاری له‌شێوازی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا بكات‌و لهتوڕهبوونی سته‌مه‌وه بیگۆڕێت بۆ تووڕه‌بوونی عه‌قڵانی، واته بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بكاته بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی هۆشمه‌ندانه كه توانایی هه‌بێت له‌به‌رده‌م واقعدا خۆی ڕاگرێتو ته‌سلیم به‌یاریه باوه‌كان نه‌بێت، هه‌روه‌ها توانایی هه‌بێت وه‌ڵامی خواسته گشتیه‌كان بداته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ڕای گشتی‌و خواستی گشتی په‌روه‌رده‌و ئاراسته بكرێت.
ئه‌و ڕێكخستنه پۆڵایین‌و لیقو كاریگه‌ره‌ی باسی ده‌كه‌ین دوو ئهركو به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه‌تاڕاده‌یه‌ك كۆكردنه‌وه‌یان پێكه‌وه پڕ ئاسته‌نگه، بۆیه پێویستیشمان به‌چه‌ندین ڕێكخراو هه‌یه، تا بتوانین له‌ڕووی ئهخلاقیو پیشه‌ییه‌وه خۆمان له‌هاوكێشه‌ی نهگونجاندنهكاندا ده‌رباز بكه‌ین. ئه‌و دووئهركه بریتین له:
یەکەم: تێكشكاندنی بازنه‌ی به‌تاڵی حوكمڕانی، كه خۆی لهتێكشاكندنی ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێته‌وه له‌نێوان بنهماڵهكانداو به‌تێكشكاندنی ئه‌م بازنه‌یه، فه‌وزایه‌ك له‌فه‌زای حوكمڕانیدا درووست ده‌بێت.
دووەم: به‌كار هێنانی كه‌ره‌سته ته‌ندرووسته‌كان لهوشككردنی سه‌رچاوه‌كانی سته‌مكاریدا.
ئه‌م دوو ڕێگایه‌ش به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دژ به‌یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ده‌مانگه‌یه‌ننه ئاستێك كه تێیدا هه‌ست به‌قه‌یران بكه‌ین.. ڕێكخستنی لیقو كاریگه‌ر تاكه هۆكاره كه‌ده‌توانێت له‌و قه‌یرانه ده‌ربازمان بكات. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی داهاتووی حوكمڕان نه‌كه‌وێته‌وه هه‌مان ته‌ڵه‌ی دهسهڵاتگهرایانهی ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێن یهكێتیو پارتی، ئه‌گه‌رنا هۆشمه‌ندی فیوداڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌ڕێكخستنی لیقو كاریگه‌ر بریتیه له‌به‌كارهێنانی میكانیزم‌و ئالیه‌تی جۆشدانی جه‌ماوه‌ری به شێوه‌یه‌ك هۆشمهندیهكانی دهسهڵاتو تواناییه‌كانی نه‌توانێت په‌ی بهنهێنیهكانی به‌رێت. ئه‌م ڕێكخستنه ده‌توانێت بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی سۆزداریه‌وه بگۆڕێت به‌بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری حه‌ماسی هۆشمه‌ندانه. ئه‌م ڕێكخستنه ده‌توانێت بچێته ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا. ئه‌م ڕێكخستنه ده‌توانێت كێشه له‌نێو بنه‌ماڵه‌كاندا گه‌وره بكاته‌وه. ئه‌م ڕێكخستنه ده‌توانێت زانست‌و ته‌كنه‌لۆجیای سیاسی به‌كار بهێنێت بۆ گرتنه‌ده‌ستی سهرچاوهكانو وشككردنیان له‌هێزی ده‌سه‌ڵاتدا له‌كاتی پێویستدا. ئه‌م ڕێكخستنه ده‌توانێت كۆنترۆڵی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كان بكات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژوویی. ئه‌م ڕێكخستنه ئگه‌رچی كاتی زۆری ده‌وێت بۆ بیناكردن، به‌ڵام پۆڵایین ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هێزه دهرهكیهكانداو ده‌توانێت خۆی له‌بازنه‌كانی پیاوبوونو نۆكه‌رایه‌تی بپارێزێت بێ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له‌بزووتنه‌وه سیاسیه باوه‌كان. ئه‌م جۆره لهڕێكخستن چاره‌سه‌ری كورت مه‌ودایی یاده‌وه‌ری به‌كۆمه‌ڵ ده‌كات، (الذاكرة الجمعية)، ئه‌م جۆره لهڕێكخستن تیۆر‌و ئالیه‌ت‌و میكانیزمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
دوا تێبینی: ئه‌گه‌رچی پشتیوانی له كۆپیكردنی هیچ ئه‌زموونێك ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخستنه بۆن‌و به‌رامه‌كانی له‌زۆر ڕێكخستنی سه‌ركه‌وتووی دنیادا ده‌بینینه‌وه، بۆ نمونه له‌باشووری ئه‌فریقیا، له‌جه‌نگی ڕزگاری ڤێتنام، له‌لای بزووتنه‌وه‌ی باسك، له‌لای ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی ئه‌مریكای لاتینی، به‌تایبه‌ت ئیكوادورو شیلی...تاد. كه ئه‌گه‌ر چی به‌شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام له‌كایه ههمهكیهكانیشدا وه‌ك باشووری ئه‌فریقا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و ده‌توانرێت سوودیان لێ ببینرێت.
سوپاسنامه:
زۆر سوپاسی تێكڕای ئه‌و خوێنه‌ره دڵسۆز‌و هاوڕێ بهئهمهكانه ده‌كه‌م، كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردووی ئه‌م زنجیره وتاره‌دا كۆمهكیانكردم، به‌سه‌رچاوه، به‌بیروڕا، به‌گفتوگۆ، به‌تایبه‌ت به‌ڕه‌خنه‌و پیاچوونه‌وه. سوپاسی هه‌میشه‌ییم بۆ ئه‌وانه‌ی كاتی به‌سوودو جوانی خۆیان به‌خشیه خوێندنه‌وه‌ی دێڕه‌كانی من‌و ئومێد ده‌كه‌م لهكهمو كوڕییهكانو دواكه‌وتنی یه‌ك دوو جارم بمبوورن.
No comments:
Post a Comment