چاره‌سه‌ر له‌هاوكێشه جیهانیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات
پرسی كوردستان پرسێكی نیشتمانی مێژووی درێژخایه‌نی ماف‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆییه. پرسی ده‌یان ملیۆن خه‌ڵكه كه‌به‌هۆی قه‌ده‌ره‌وه بێت یان به‌هۆی سروشته‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا دهژینو جوگرافیایه‌كی دیاریكراوی ئاڵۆزیان هه‌یه. چاره‌سه‌ری پرسی نیشتمانی‌و میللی‌و چینایه‌تیه‌كانی ئێمه به‌داخه‌وه به‌ته‌نیا له‌ناو كوردستانه‌وه ناكرێت. جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان‌و ئاڵگۆڕه ناوچه‌ییه‌كان هۆكار بوون له‌درووستكردنی ئه‌م دۆخه‌دا. ئه‌و پرسانه چاره‌سه‌ره‌كانیان له‌واشنتۆنو لهندهنو برۆكسلو مۆسكۆ‌و پهكینو پاریس‌و ته‌لئه‌بیبه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته تاران‌و ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق و به‌غدا، بۆ هه‌ریه‌كێكیش له‌مانه ستراتیژ‌و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت.
هه‌روه‌ك به‌ڵێنمان دابوو له‌م زنجیره‌یه‌وه بابهتهكان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌دوێن، به‌ڵام چاره‌سه‌ر سه‌خته‌و ناكرێت هه‌موو پنت‌و قوژبنێكیشی ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵكو له‌م چه‌ند به‌شه‌دا چه‌ند دهرزوازهیهكی ستراتیژی ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م ده‌روازانه بۆ لێدوانن له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆكانه‌وه پێیان گه‌یشتووین. ته‌نیا وه‌ك نمونه‌یه‌كی بچووك یه‌كێك لهكهرهستهكانی كۆمیته‌ی ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مریكی كه‌بۆ شیكردنه‌وه به‌كاری هێناوه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ساڵی 1967 ئه‌و ئه‌ده‌واته خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام دوای ساڵی 1980 ده‌خرێته بازاڕهواوهو دواتر هێشتا زۆرێك له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تا ئه‌مڕۆش به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ش بریتی بوو له LFA, Logical Framework Approach. ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك نمونه‌یه‌ك ده‌توانین سوودی لێ ببینین.
له‌لایه‌كی تره‌وه چاره‌سه‌ر بۆ ئێمه بریتیه له‌گۆڕینی سیستهمو ئهقڵو مهنتیڤی سیاسی له‌كوردستاندا، كهپتر له 60 ساڵه موماره‌سه دهكرێتو به‌هۆی دواكهوتوویهوه به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر كوردستانیان چه‌ند هێندهدهكاتهوهو خودی ده‌سه‌ڵاتیش بهماهیهتێكی فیوداڵیهوه چه‌وساندنه‌وه‌كانی خۆی ده‌خاته سه‌ر باره گرانه‌كه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه، له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا باج‌و سه‌رانه دهسێنرا، لهمۆدێرنیزهكردنهكهیدا بوو بووه گومرك، ئابه‌و جۆره تا ئێستاش هندێك له‌هێزه كوردیه‌كان په‌راوه‌ی هه‌مان هۆشمه‌ندی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵك. پرسی ئێمه دره‌باز بوونه لهشهڕانگێزیو توندڕه‌وی كه دوو سه‌رچاوه‌ن بۆ نه‌بوونی سهقامگیریو ئاشتی لهناوچهكهداو ئێمه‌ش سه‌ره‌كیترین زیان لێكه‌وتوانی ئه‌و پرسه‌ین. بۆ ئێمه گرنگ نیه كێ ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، بۆ ئێمه گرنگه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی كهسێكو بنه‌ماڵه‌یه‌كدا قه‌تیس نه‌بێت.. به‌پێی سیسته‌مێك ئاڵوگۆڕ بكات.. ئه‌و سیسته‌مه‌ش ئاشتیانه په‌راوه بكرێت له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا.. ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حوكم ده‌گرنه ده‌ست كورد بن یان هه‌ر نهژادو ڕه‌گه‌زو ڕه‌نگێكی پێستیان هه‌بێت... ئه‌مڕۆ كوردستان چیتر دابڕاو نه‌ماوه‌و چه‌ندین نه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا تێكه‌ڵاو بوون، بۆیه پرسی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆنارشهی چه‌ندین ده‌هه‌یه حوكممان ده‌كات پرسی ئهخلاقو ئابووری‌و حوكم‌و زۆر پرسی تره‌و له‌شوێنێكدا ده‌بێت كۆتاییه‌كانی ده‌ركه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی درووست بچینه پێشه‌وه‌و چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیانه بدۆزریته‌وه كه‌ماوه‌یه‌كی مێژووی درێژخایه‌نه به‌ده‌ستیانه‌وه گرفتارین.
ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی له‌ودیو ئۆقیانووسه‌كانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان‌و پرسی فیودالێی هه‌یه له‌كوردستاندا ناهێڵێت ئاشتی په‌یت به‌رهه‌م بێت، بۆیه ده‌بێت به‌ته‌كنیكی جیاواز سیسته‌می سته‌می فیوداڵی بگۆڕین. ئه‌گه‌رچی ئێمه خوازیارێكی سه‌رسه‌ختی ئاشتی بین‌و ئومێدمان هه‌بێت ئاشتیخوازی پهیتو بێ خه‌وش ببێته شێوازێك بۆ ژیان، ئه‌وا ئه‌و ئاشتیخوازیه به‌دی نایه‌ت تا ئه‌و كاته‌ی ئاسایشی مرۆڤ سه‌راپای ناوچه‌كه‌مان نه‌گرێته‌وه. هێزه جیهانیه‌كان ناخوازن ئه‌و ئاشتیه له‌ناوچه‌كه‌دا درووست ببێت، چونكه له‌ڕێگای بازنه‌كانی سه‌نته‌رو كه‌ناره‌وه، ئابووری سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی قازانج دهداتو هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌توانن خۆیان له‌قه‌یرانه دهوریهكان ڕزگار بكه‌ن، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی بهنوێنهرێكی مۆنارشی ده‌سته‌مۆی ئاست نزم هه‌یه تا بتوانێت به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌كه بدات.
سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سێ بازنه‌ی سه‌رچاوه‌ی سروشتی‌و بازاڕدا ده‌ژی: بازنه‌ی یه‌كه‌م به‌رزی ئاستی چۆنێتی ژیانه له‌ناوجه‌رگه‌ی سیستهمو ده‌وڵه‌ته سهرمایهداریهكاندا، پایه‌گای قازانجه زه‌به‌لاحه جۆریهكان. بازنه‌ی دووه‌م ئه‌و سیسته‌مه ئابووری‌و دهوڵهتیانهن كه‌له‌دۆخی گواستنهوهدان له‌ڕووی پیشهسازیو به‌رهه‌مه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئابووری پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری، بازنه‌ی قازانجه به‌رده‌وامه‌كان، كه ته‌نیا ده‌توانن به‌رهه‌می نیمچه درووستكراو به‌رهه‌م بهێننو به‌هۆیه‌وه پایه‌گایه‌كی ئابووری نێوانیان هه‌یه. بازنه‌ی سێیه‌م سیسته‌می ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه‌له‌سه‌ر ڕه‌یعی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان دهژینو به‌هۆی ئه‌و ڕهیعهوه ده‌بنه پاشكۆی پاشكۆكان، وه‌ك ئهنگۆلاو كۆنگۆو ئێراق...تاد، بازنه‌ی قازانجه زه‌به‌لاحه چه‌ندێتیه‌كان، دیاره به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوانه‌وه ئه‌م قازانجه چه‌ند هێنده نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاژاوه ناوچه‌ییه‌كان به‌رده‌وام نه‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت ئاژاوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو بێت، كه ئه‌مه بابه‌تی باسێكی ئابووری سیاسی جیهانی تره. له‌باشترین حاڵه‌تیشدا هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه له‌پای رهیعه زۆرهكانیاندا ده‌توانن بۆ مه‌ودای كورت خایه‌ن گرنگی به‌بازرگانی بده‌ن، وه‌ك ئیماراتی عه‌ره‌بی.
له‌هاوكێشه‌ی كوردستاندا، ده‌بێت كوردستان ببێته بازاڕ بۆ توركیا‌و سوریا‌و ئێران‌و...تاد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دووه‌م ببنه بازاڕ بۆ زلهێزه ئابووریه‌كان. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاوی مرۆییش. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانیه به‌ركه‌ماڵ بێت، ئه‌وا ده‌بێت ژیان سیما‌و مۆركێكی مۆدێرن به‌خۆ وه ببینێت، به‌لام له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت قازانجی ئه‌و مۆدێرن بوونه شكلی و وه‌همیه به‌ش بكرێت، ئه‌وه‌ی كه‌مترین به‌شی به‌رده‌كه‌وێت خه‌ڵكی كوردستانه. بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م سیسته‌مه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هه‌بێت له‌كوردستاندا كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بتوانێت ئیمتیصاصی ناڕه‌زایه‌تیه ناوخۆییه‌كان بكات‌و خه‌ریكی بكات به‌پرسی لاوه‌كیه‌وه، ئه‌و پرسانه‌ی به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، نه‌ك لاوه‌كین لهماهیهتدا، به‌ڵام كات‌و خه‌ڵك‌و توانایه‌كی زۆریان پێویست ده‌بێت. وه‌ك ڕه‌نگی عه‌له‌م، خه‌ته‌نه‌ی ژنان، سه‌یاره‌ی په‌رله‌مانتاران...تاد.
ئه‌گه‌ر ئێمه خوازیار بین یان نا، ئه‌وا ئاشتی بێ مه‌رج له‌كوردستاندا به‌دی نایه‌ت، تا ئه‌و ساته‌ی ئاسایشی نیشتمانی بۆ هه‌موو بستو پانتاییه‌كی ئه‌و نیشتمانه به‌دی دێت. ئه‌مه‌ش به‌دی نایه‌ت تا هاوكێشه جیهانیه‌كان نه‌گۆڕین. گۆڕینی ئه‌م هاوكێشانه به‌ڕۆژو دوو ڕۆژ ناكرێت، ده‌بێت به‌كاوه‌خۆ كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین‌و ئومێد بكه‌ین له‌چه‌ند دهههیهكی داهاتوودا ده‌توانین گۆڕانكاری چۆنایه‌تی ئه‌نجام بده‌ین. بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ڕه له‌به‌ر ده‌مماندا ده‌سه‌ڵاتی كوردیه، چونكه ئێمه چه‌ند بمانه‌وێت بچینه پێش، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بهقهواڵهیهكی سیاسی ئابووری هه‌موو ڕیسه‌كه ده‌كاته‌وه به‌خوری. بۆیه ده‌بێت ئه‌م ده‌سته یان بیبڕین یان توشی شكستی بكه‌ین، دیاره هه‌ر شته‌و ڕێگای خۆی هه‌یه، چونكه ماهیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بازرگانه ده‌ست به‌رداری سامانی وڵات نابێت تا ئه‌و كاته‌ی قازانجی وه‌به‌ر هێنانی سامانی بنه‌ماڵه‌كان به‌رابه‌ر نه‌وه‌ستێته‌وه‌و زیاتر نه‌بێت له‌قازانجی سامانی سروشتی نیشتمانهكه، ئه‌مه‌ش ئاسته‌مه. بۆ ئه‌م ڕاستیه‌ش به‌ڵگه‌مان هه‌یه، بۆ نمونه: ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه باڵاده‌سته‌كان هه‌یه، تا ئه‌و شوێنه‌ی قازانجی ده‌ستكه‌وتی حیزب گه‌وره‌تر بوو له‌قازانجی سه‌رمایه‌ی تایبه‌ت له‌ناو حیزب‌دا مانه‌وه، به‌ڵام پاش گهروهر بوونی سه‌رمایه تایبهتهكانو چونه بازاڕه‌كانی نهوتو چه‌ندین ماده‌ی تره‌وه، ده‌ستبه‌رداری قازانجه كه‌مه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیان بوون‌و ئێستاش ناشرینترینو قێزه‌ونترین بازرگانیه‌كان له‌ناو كوردستان‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك باسمانكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناغی ئاشتی ده‌بێت هاوكێشه گشتیه‌كان ده‌ستكاری بكه‌ین. هاوكێشه گشتیه‌كان گرانن، به‌ڵام ئاسته‌م نین، چونكه هه‌موو سیستهمو حوكمڕانیه‌ك لاوازی خۆی هه‌یه‌و پڕه له‌وه‌رچه‌رخان كه ده‌توانرێت ده‌ستی تێدا بوه‌شێنرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاش شیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆمان ده‌ركه‌وت هۆشمه‌ندی حیزبه‌كانی كوردستان ناتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بكات كه له‌مێژه كوردستان تێیدا ده‌ژی. هه‌ر بۆیه پێویستمان به‌كارێكی گه‌شه‌پێدانی سیاسی درێژخایه‌ن هه‌یه له‌پاڵ درووستكردن دابڕانێكی گه‌وره له‌و عه‌قڵه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌وه‌ی هاوكێشه جیهانیه‌كان له‌كار ده‌خات، ڕه‌فتاری پێكهاته‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه، ڕه‌فتاری تاكه، كه ئه‌مه ته‌نیا به‌پرۆسه‌ی هۆشیاریو ڕێكخستنێكی حه‌كیمانه ده‌كرێت. ئه‌م هێزه ده‌كرێت به‌كار بهێنرێت بۆ پوچ كردنه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و پیلان‌و ناپاكیانهی به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیه‌وه كراون. بۆ ئه‌م ڕاستیه فایلدارهكانو خیانه‌ته‌كانی وێنه‌ی 31ی ئاب‌و چه‌ندین ڕێكه‌وتنی تر له‌گه‌ڵ هێزه ئیقلیمیهكاندا گه‌واهی ئه‌و ڕاستیهدهدهن. لێره‌وه كاتێك ئاشتی پهیتو پوخت به‌رهه‌م نایه‌ت ئه‌وا ئێمه‌ش ناچارین هاوكێشه‌كانی شه‌ڕانگێزی به‌م جۆره‌ی خواره‌وه هه‌ن پێچه‌وانه‌یان بكه‌ینه‌وه:
شه‌ڕانگێزی تاكه كه‌س به‌هۆی "حیزبێك"ه‌وه كراوه‌ته شه‌ڕانگێزی خێزان........... هاوكێشه‌ی 1.
شه‌ڕانگێزی خێزان، به‌هۆی "نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه" كراوه‌ته شه‌ڕانگێزی حیزب ...... هاوكێشه‌ی 2.
شه‌ڕانگێزی حیزب، به‌هۆی "نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌وه" هندێ جار ئاین، هندێ جاریش پرسی چینایه‌تیه‌وه كراوه‌ته شه‌ڕانگێزی كورد به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه كانی دونیا...... هاوكێشه‌ی 3.
(له‌م هاوكێشه‌یه‌وه وێنای به‌عس ده‌رده‌كه‌وێته‌وه له سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌كاندا).
پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشانه! وه‌ك باسمانكردوون له‌به‌شه‌كانی پێشوودا، شه‌ڕانگێزی یان بنه‌مایه‌كی بایۆلۆجی یان ئه‌نترۆپۆلۆجی هه‌یه، واته لهڕكابهریهكی سروشتی یان مرۆییه‌وه په‌یدا ده‌بێت. لێره به‌دوا ده‌بێت:
توڕه‌یی نهتهوهپارێزیو چینایه‌تی و ئایین و هه‌موو جۆره‌كانی بگۆڕینه سه‌ر كارێكی سیسیتهماتیكی حیزبی سیاسی جیاواز. له‌سه‌ره‌تاوه ناتوانین ئه‌وه بشارینه‌وه كه كوردستان‌و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كوردستان پێویستی به‌زیاتر لهحیزبێك هه‌یه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویستی بهیهكانگیریهكی ستراتیژی هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له‌و بازنه داخراوانه. به‌هه‌مان شێوه كاری جدی حیزبی بخه‌ینه‌وه ناو پێكهاته‌ی خێزان‌و په‌روه‌رده‌ی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان كهبنهماكهی مۆراڵی ڕێكخراوه‌یی بێت، پاشان ئاراسته‌ی تاكه كه‌س بكات به‌ره‌و ئامانجه گشتیه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی خهسڵهتو ماهیه‌تی تاكه‌كه‌س ون بكات. له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێ بار پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشانه وه‌ك خه‌یاڵ تێ‌یان بڕوانین، به‌ڵام میكانیزمی خۆی هه‌یه‌و له‌شوێنی تر كه له‌كوردستان ئاڵۆزتر بوه تاقیكراوه‌ته‌وه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌كرێت پرسیار بكه‌ین، ئایا كۆی ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی ئه‌مڕۆ لهكوردستاندان چیان له‌م ڕووه‌وه پێ ده‌كرێت؟ یان پرسی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و كوێ ده‌گوزه‌رێت له‌كۆی ئه‌م چاره‌سه‌ره گشتیه‌دا؟
من باوه‌ڕم وایه كێشه‌و گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ڕهواییو ناڕه‌وایی ئۆپۆزسیۆن نیه، یان میكانیزمی كاری ئۆپۆزسیۆن نیه، به‌ڵكو گرفتی ئێمه گرفتی زانین‌و ئاڵۆزی ئهقڵیو هۆشمه‌ندیه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا. سهركرادایهتیو تاكه‌كانی ناو هه‌موو جۆره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مان قوتابخانه‌و په‌روه‌رده‌دا تێپه‌ڕیون كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تیایدا ژیاون، هه‌ر بۆیه ناتوانن ئه‌و خواسته به‌شێوه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی بهێننه دی كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یخوازێت. هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین، ئۆپۆزسیۆن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌ری هه‌ڵداوه كه وه‌ك پێویست پێگه‌یشتنی به‌خۆوه نه‌بینه‌وه. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان‌و جیهانیه‌كان به‌ده‌ر نین له‌كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆپۆزسیۆن هێشتا ئه‌و توانایه‌ی نیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه‌كان دابنێت. بۆیه ده‌بێت پیاچوونهوهیكی ورد بۆ ئه‌م پرسیاره بكه‌ین به‌ر له‌هه‌ر بڕیارێك.
به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێت پشتیوانیه‌كی پێویستی هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ین، چونكه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه ده‌توانێت پرۆسه‌ی پاوانی ده‌سه‌ڵات لاواز بكات. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێك بۆ درووستكردنی پرسیار له‌لای خه‌ڵك، كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هۆشیاریه‌و بۆ ئێمه‌ش ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر گرنگه. خۆ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن توانی ببێته ئه‌و هێزه‌ی له‌درێژماوه‌دا پێكهاته‌ی گۆڕینی كۆمه‌ڵگا زانستی بكاته‌وه‌و وردتر تێی بڕوانێت‌و سیسته‌ماتێك پیاده‌ی بكات، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو پشتیوانیه‌كی لێ بكه‌ین. به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن له‌ئێستادا بۆ ئێمه ته‌نیا دیوارێكه تا بتوانین له‌په‌نای ئه‌و دیواره‌دا گه‌شه به‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی زانستیانه‌ی درێژخایه‌ن بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌دوور مه‌ودادا به دوو ئه‌رك هه‌ستین، یه‌كه‌م: ڕهگو ڕیشه‌ی شه‌ڕانگێزو پاوانخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی دهربێنینه ده‌ره‌وه. دووه‌م: له‌پاڵ ئه‌م كاره ناوخۆییه‌دا بتوانین كۆمه‌ك به‌پرسه گشتیه‌كان بكه‌ین‌و به‌ره‌و ئامانجه چارهسهركارهكان هه‌نگاو بنێین. ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات نه‌توانین لهئاشتیخوازیهكی بێ مه‌رجدا بژین‌و ده‌بێت كار بكه‌ین بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ئهخلاقو سیسته‌مه سیاسیه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه پاوانخوازانه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنێت. چونكه دواجار گومانم هه‌یه له‌ڕێگای فكر‌و مه‌نتیقه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بتوانین به‌رهه‌ڵستكار بین. چونكه به‌رهه‌ڵستكارێك داوای گۆڕینی دهسهڵاتو سیسته‌می سیاسی بكات، ئه‌و به‌نه‌یار دهیبینێتو به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی ده‌كات. ته‌نیا ئه‌م هه‌نگاوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بداته خه‌ڵك‌و هێزه ئاشتیخوازهكانیش كه ناچار بن بیر له‌ڕاپه‌ڕین بكه‌نه‌وه، له‌دۆخی ناچاریدا. هیوادارم گومانه‌كانی من ڕاست ده‌رنه‌چن به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نیه هێزی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌ست به‌رداری حوكمی بنه‌ماڵه‌كانیان ببن، بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری ئه‌و ڕیشه نه‌بین شانه‌و ئاوێنه‌ی پێویسته.
No comments:
Post a Comment