چۆن سیسته‌می پهروهردهییو هیچ سیسته‌مێكی تر له‌وڵاتی ئێمه‌دا نه‌یتوانیوه تائێستا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌هه‌مان شێوه سیسته‌می سیاسیش نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێت به‌پێوانه‌كانی ئاواتی خه‌ڵك سه‌ركه‌وتووبێت.. له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی ئێمه‌دا مرۆڤ نزیكه‌ی 10 ساڵێك زمانی ئینگلیزی دهخوێنێتو ناتوانێت به زمانه‌كه بدوێت، وه‌ك نمونه! له‌سیسته‌می جه‌نگیی كوردستاندا خاوه‌نی درێژترین مێژووی جه‌نگین، به‌ڵام تا ئێستاش ناتوانین به‌رامبه‌ر لاوازترین سوپای دنیا بجه‌نگین، نمونه‌یه‌كی تر! لێره‌وه چۆن ئه‌و په‌روه‌رده‌و كولتووره نازانستیه ناتوانێت زمانزان‌و كیمی زان‌و ئاماركارو ئابووری ناس‌و سه‌ربازو سیاسی پێبگه‌یه‌نێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ش ناتوانێت بمانگه‌یه‌نێته ئامانجه سیاسیه‌كانمان. كێشه‌ی سه‌ره‌كیش كێشه‌ی ئهقڵو كولتوور‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سیاسیانه‌یه كهلهشهست ساڵی ڕابردوودا له‌كایه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرسی سیاسی كوردستاندا حاكم بوون. شایانی باسه لێره به‌دواوه ڕه‌خنه‌یان لێ ناگرم، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌م كۆمه‌ك بكه‌م به شیكردنه‌وه‌ی واقعكهو هه‌وڵده‌ده‌م په‌نجه‌یه‌ك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئاستی هۆشمهندیو تێفكرینی من په‌یان پێ ده‌بات، هه‌ربۆیه‌ش ده‌كرێت به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر گفتوگۆی باسخوازیو بابه‌تیانه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان، لایه‌نی كه‌م ئه‌و گروپانه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌تۆڕه ئه‌لكترۆنیه‌كاندا پێكه‌وه كاربكه‌ین.ف
له‌هه‌ر كایه‌یه‌كدا سیسته‌می سیاسی‌و هێزی سیاسی لهمحهك بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی دوو ههڵسوڕێنهرهوه به‌ڕێوه ده‌چێت: یه‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی له‌ژینگه‌ی سیاسی‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه. دووه‌م، هه‌موو ئه‌و هێزه ههژموونكارانهی پێگه‌ی هه‌ژموونیان هه‌یه. ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕێنه‌ره به‌هۆی هۆكارێكی یاریده‌ده‌ره‌وه ده‌گوازرێته‌وه پانتایی كاری سیاسی عه‌مه‌لی كه‌ئه‌ویش فه‌رمانه، فه‌رمان هیچی لهدووانهكهی تر كه‌متر نیه‌و له‌هه‌ندێ كایه‌دا ڕۆڵی له‌وانیش زیاتره، به‌ڵام به‌گشتی هۆكارێكی یاریده‌ده‌ره. به‌م جۆره، كاتێك قسه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمانه له‌بیروباوه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، كه‌باوه‌ڕیان وایه پانتایی زۆرێك لهكایهكان مافی خۆیانه‌و مافی شه‌رعی ئه‌وانه خاوه‌ندارێتی بكه‌ن، ئیتر لێره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ست پێده‌كات تا پاوانی هه‌تا هه‌تایی ده‌سه‌ڵات، ئیتر بۆی هه‌یه ئه‌و مافه‌ی داوای ده‌كه‌ن ته‌نیا حه‌ز پێكردن بێت یان بووبێت به‌به‌شێك لهخوهكانی ژیانیان. كاتێكیش قسه له‌سه‌ر هه‌ژموون ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر تێكرای بیروباوه‌ڕه سیاسی‌و ئابووری‌و ئایینیه‌كان ده‌دوێین كه‌جارێكی تر سیاسیه‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌و بیروباوه‌ڕه شایسته‌یه‌و ده‌بێت كار بۆ سه‌قامگیر بوونی بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس بهخهڵكو توێژه‌ره زانستیه‌كان بكرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م پێوانانهو نه‌بوونی مه‌عریفه‌ی لۆجیكیدا،ئه‌وا "شه‌مشه‌مه‌كوێره لهڕووناكیدا زۆر باشتر ده‌فڕێت، تاسیاسهتكردن به‌م جۆره له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا". هه‌ر بۆیه له‌پڕ ڕاوێژكارێكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ئیسرائیله‌وه یان لهئهمریكاوه یان له‌یه‌كێك له‌وڵاته دواكه‌وتوه‌كانه‌وه هاوردهدهكرێتو موچه‌یه‌كی خه‌یاڵی پێده‌به‌خشرێت، "دوور له‌ڕه‌خنه‌و ته‌نیا وه‌ك نمونه".ف
هیچ هێزێكی سیاسی نیه له‌كوردستاندا خاوه‌نی ئایدۆلۆجیایه‌كی دیاریكراو بێت، جگه له‌بزووتنه‌وه ئایینیه‌كان‌و هندێك له‌بزووتنه‌وه ماركسیسته‌كان، ئه‌وانیش بهكهموكورتیهكی زۆره‌وه.. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رزاره‌كی بڕوانینه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌باشی بزانین ئایدۆلۆجیا ئابه‌وجۆره پاشه‌كشه‌ی كردوه! له‌ڕاستیدا نه‌بوونی ئایدۆلۆجیایه‌ك پاوانی تێكڕای كایه‌كان بكات، سه‌ركه‌وتنێكی باشه، به‌ڵام نه‌بوونی فره‌یی ئایدۆلۆجیا له‌كۆمه‌ڵگادا كاره‌ساته‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، چونكه كه ئایدۆلۆجیا نه‌ما ئیتر هه‌ژموونی هێزی سیاسی و فكری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی نامێنێت، واته هه‌میشه‌و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كایه‌كان دهكاتو هه‌ژموونی گروپه سیاسیهكهكان ده‌چێته په‌ڕاوێزه‌وه. لهئهزموونێكی بچووكه‌وه: "له‌ژیانی كاركردنمدا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكێك پسپۆڕی سیاسی كهلهچهند وڵاتێكی ئه‌وروپاییه‌وه هاتبوونه كوردستان، سه‌ردانی یه‌كێك له‌پارته زهبهلاحهكانمانكردو له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێكی ههستیاریاندا كۆبووینه‌وه، به‌رپرسی ناوه‌نده‌كه پێی ڕاگه‌یاندن ئه‌و پارته‌ی ئه‌و هیچ ئایدۆلۆجیایه‌كی نیه، به‌ڵكو سوود له‌هه‌موو ئایدۆلۆجیاكان وه‌رده‌گرێت بۆ پرسی نیشتمانێك. ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو كه‌سی به‌رپرس لهپارتهكه زۆر بهلهخۆڕابینینهوه له‌م بابه‌ته‌دا لێدوانی پێداین. به‌ڵام كاتێك هاتینه ده‌ره‌وه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان ته‌واو بوو، ئه‌م لێدوانانه بووبوونه جێی گاڵته‌جاڕی هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ی لهشاندهكهدا به‌شدار بوون". لێره‌ڕا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ئایدۆلۆجیا به‌پێویست بزانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سی بیانی ڕایان وابوو، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه ئاماژه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌م كه هندێ نووسه‌ری ئێمه‌و سیاسه‌تمه‌داری ئێمه‌ش تێی كه‌وتوون سه‌باره‌ت به ئایدۆلۆجیای گروپێكی سیاسی.ف
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ته‌وژمێكی گه‌وره له‌وانه‌ی له‌ڕۆژنامه‌كاندا ده‌نووسن كه‌وتنه دژایه‌تی ئایدۆلۆجیا، به‌و بیانووه‌ی ئایدۆلۆجیاكان هۆكاری ماڵوێرانی بوون بۆ زۆرێك له‌گه‌لانی دونیا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م تێڕوانینانه تێڕوانینی سیاسی‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كان نیه، به‌ڵكو لێدوانی كۆمه‌ڵه ئهدیبێكه كه‌وه‌ك هه‌موو شتێك ده‌م لهسیاسهتیشهوه ده‌ده‌ن. پێویسته جیاوازیه‌كی گه‌وره بكه‌ین له‌نێوان پێویستی ئایدۆلۆجیاو هه‌بوونی تاكه ئایدۆلۆجیایه‌ك.. له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هێزێكی سیاسی ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئایدۆلۆجیایه‌ك ئاراسته‌ی ستراتیژی خۆی هه‌بێت. له‌گه‌وره‌ترین هێزه سیاسیه‌كان، پارته سیاسیه‌كانی دونیاوه سه‌یر بكه‌ین تا چكۆلهترینیان له‌مێژووه‌وه بڕوانین تا ئێستا، ئه‌وا هێزێكی سیاسی نابینینه‌وه ئایدۆلۆجیایه‌كی دیاریكراوی نهبێتو توانی بێتی یه‌ك هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه. چونكه ئایدۆلۆجیا تێڕوانین‌و تێگه‌یشتنی هێزی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌كێشه پیشان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناكرێت ئه‌وه‌یه كه‌تاكه ئایدۆلۆجیایه‌ك حاكم بێت، له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، به‌ڵام ئایدۆلۆجیاكان ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر حوكمڕانی، وه‌ك كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر ده‌ستوورو یاساكان‌و ڕێنماییه‌كانی تێكڕای ژیانی خه‌ڵكی. ئایدۆلۆجیا له‌ساده‌ترین تێڕوانیندا پرسه سیاسی‌و ئابووری‌و ئایینیه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، پێمان ده‌ڵێت چۆن له‌پرسی گشتی‌و تاك بڕوانین، پێمان ده‌ڵێت چۆن بڕوانینه داهاتووی داهاتو دابهشكردنو په‌راوه‌ی سرووته ئایینیه‌كان...تاد.ف
نه‌بوونی هیچ ئایدۆلۆجیایه‌ك له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌و هۆشمه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی، یان مه‌عریفیه‌ی كه پێویسته بۆ ساغ بوونه‌وه به‌رامبه‌ر پرسهگشتیهكان هه‌یان بێت. زۆر ده‌مێكه‌و له‌پێش 2500 ساڵه‌وه پرسیار لای مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنی هێزی نوێ بووه ئه‌نجامی هه‌ژموونی مهعریفیو توانای زانستی. ئه‌مه پڕاو پڕ پرسێكی ههژموونگهرایانهیه، هه‌ر بۆیه هیچ هێزێكی سیاسی نیه له‌دنیادا خاوه‌نی ئایدۆلۆجیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی نهبێتو له‌ڕێگای ئه‌و ئایدۆلۆجیایه‌وه نهخشهڕێكانی سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ئامانجه‌كانی ده‌ست نیشان نه‌كات. لێره‌وه ده‌مانه‌وێت جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌یه‌ك ئایدۆلۆجی حوكمی ژیانی هه‌موو كایه‌كانی ده‌كات، یان ئایدۆلۆجیا ئازاده له‌كاركردن له‌سه‌ر سیاسهتهگشتیهكانو یاساكانیش مولكی خه‌ڵكن؟ ئه‌م پرسیارانه پرسیاری گرنگن كهبههۆیانهوه له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی تێبگهینو بزانین چۆن ئه‌م دهسهڵاتو سیسته‌مه سیاسیه ده‌توانین بگۆڕین. به‌ئه‌ندازه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس پێویستیمان بهڕیشهكێشی ئه‌و هۆشمه‌ندیه دواكه‌وتوه كۆنسێرڤاتیڤه هه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت ژیانمان له‌هه‌مان بازنه‌دا بخولێنێتهوهو تێكڕای سامان‌و تواناییهكانیش بكاته میراتیه‌كی درێژخایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه سنوورداره‌كانی گرۆیه‌كی دیاریكراو، به‌ڵام چۆن به‌م كاره هه‌ستین؟ ئه‌مه پرسیارێكی عه‌مه‌لیه زیاتر له‌وه‌ی تیۆری بێت‌و كاتێك دێت به‌ئاماژه باسیان بكه‌ین‌و لهدێباته تایبه‌ته‌كانیشدا بیانخه‌ینه ژێر وردبینی زیاتره‌وه.ف
ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی له‌كوردستاندا بهڕێوهدهچێتو سیاسه‌تمه‌داره‌كانی له‌ماوه‌ی شه‌ست ساڵی ڕابردوودا كاریان له‌سه‌ر كردوه، یان ئه‌نجامی نه‌زانی یان ئه‌نجامی كۆی كولتووری سیاسی به‌م ئاكامه نه‌خوازراوه گه‌یشتوه، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا پێویستمان به‌گۆڕینی زیاتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك پنتی ئۆپۆزسیۆن بوه‌ستین! ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هێزێكی ئۆپۆزسیۆن به‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك په‌یدا بووه، ئه‌گه‌ر چی له‌گشتدا به‌شی هه‌ره زۆری سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌م تهوژمانهش هه‌مان په‌روه‌رده‌و زانینی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له‌ڕووی كولتووری‌و مێژوویه‌وه، به‌ڵام لایه‌نی كه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌كی سیاسیان كردوه به‌رامبه‌ر پرسه ئابڕووبه‌ره ئه‌خلاقیه‌كانی ڕژێمی سیاسی له‌كوردستاندا كه‌خۆی له‌گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپاگیرو پاوانی دهسهڵاتو خۆی لهبهكولتووركردنی بچووكیدا ده‌بینێته‌وه. باشترین نمونه‌ش له‌په‌یوه‌ندیه نانیشتمانیو ده‌ره‌كیه‌كاندا هه‌ستیان پێ ده‌كه‌ین. بۆ ئاماژه‌ی زیاتر ته‌نیا بڕوانه ئه‌و وێنانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كوردستان كهلهبۆنه دیبلۆماتیهكاندا گیراون، به‌ئاشكرا بچووكی مه‌عریفی تێدا هه‌ست پێده‌كرێت.. ئه‌مه پرسێكی باشه‌و له‌داهاتوودا به‌وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.ف
هه‌میشه خواست بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستی مه‌عریفه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی درووستكردوه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. واته هه‌وڵدان بۆ مه‌عریفه نامانگه‌یه‌نێته ڕاستی به‌ڵكو خه‌مخواردن له‌گه‌یشتن به‌ڕاستی ده‌مانگه‌یه‌نێته مه‌عریفه. كۆی سیستهمو پێكهاته‌ی سیاسی كوردستان خواستی گه‌یشتنی به‌ڕاستی نیه، بۆیه ناتوانێت بگاته مه‌عریفه‌ی پێویست بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی سیاسی له‌ئاستی ئه‌مڕۆداو گه‌یشتن به‌ئامانجه سیاسیه‌كانی سبه‌ی. خواستی گه‌یشتنیش به‌ڕاستی له‌خۆڕا درووست نابێت. له‌وانه‌یه بپرسین ئه‌ی چۆن تائێستا سیاسه‌تیان كردوه‌و كایه‌ی سیاسیان به‌ڕێوه بردوه؟ له‌وه‌ڵامدا به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ده‌ڵێین: "ئاژه‌ڵێكی مه‌له‌وان كه‌ده‌كه‌وێته گۆمێك ئاوه‌وه مهلهدهكاتو ده‌په‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نازانێ بۆ كه‌وته ئاوه‌كه‌وه، یان نازانێت چۆنه مهلهدهزانێت"، لهنمونهیهكی تردا "كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی وه‌ك قاله، خۆشیاد بێت، هه‌موو خشتێكی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی شاره‌زا بوو، به‌ڵام لێت بپرسیایه چۆن بچم بۆ سینه‌ما سیروان؟ نه‌ی ده‌توانی بۆت ڕوون بكاته‌وه" پڕاو پڕ سیاسیه‌كانی ئێمه به‌هه‌مان سیستهمو میتۆد سیاسه‌ت ده‌كه‌ن.ف
بنه‌مای مه‌عریفه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، كۆكردنه‌وه‌ی هۆكارو به‌ڵگه‌یه، كۆكردنه‌وه‌ی پاساوی لۆجیكیو شیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره یان هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆكارانه بهپێكهوهیی. به‌بێ زانیاریه‌كی لۆجیكیش ناتوانین له‌ته‌كنه‌لۆجیای سیاسی سه‌رده‌مدا كاربكه‌ین، هه‌ر چۆن به‌بێ بوونی برسێتی پاڵنه‌رێك نابێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆراكدا. بنه‌ڕه‌تی مه‌عریفه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی له‌خۆشه‌ویستیه‌وه بۆ ڕاستی نه‌هاتوه، كه‌سێكیشیان له‌پشته‌وه نیه له‌خۆشه‌ویستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ دابنێت، به‌ڵكو هه‌مشه له‌خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌ك جۆری به‌رژه‌وه‌ندی به‌رنامه‌كانیان پیادهكردوه، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی خۆپه‌رستانه‌یه به‌درێژایی مێژووی شۆڕشی كورد به‌رده‌وام بووه‌و پێویستمان به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان هه‌یه تیایدا به‌و هۆشمه‌ندیه بڵێین به‌سه. به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئایا سیسته‌مێكی سیاسی كه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه به هه‌مان تاقم‌و گرۆ، كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه به‌هه‌مان هێزی حوكمڕان، چۆن ده‌گۆڕێت؟ به‌مه‌رجێك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی ناسهربازیو ده‌زگای تۆقێنه‌ری پیشه‌وه‌ره، خاوه‌نی هیزی ئابووری نائابووری بێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بێ په‌روای فره‌و شه‌رعیه‌تی فۆرمیولهكراو بێت! ئایا چۆن؟ پێتان وایه سته‌م بێت؟ف
نه‌خێر سته‌م نیه! ئه‌مه و چه‌ندین پرسیاری تر له‌ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌تمۆسفیره سیاسیه‌كه‌وه له‌داهاتوودا تێ‌یان ده‌ڕوانین.ف
بابه‌تی دووشه‌مه: په‌یوه‌ندیه‌كانی دهسهڵاتو هێز له‌چوارچێوه‌ی هۆشمه‌ندی فیوداڵیدا

بە سوپاسەوە... چاوەڕوان بە
No comments:
Post a Comment