پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی 75 ڕۆژیو بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ناكرێت له‌سه‌ر بابهتهكان بازد بدهمو ته‌نیا به‌ساده‌یی باسیان بكه‌م. یان به‌سه‌ر زاره‌كی چه‌ند هینتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته گرنگانه بخه‌مه ڕوو. ڕاسته كه‌م كه‌س هه‌یه كاتی ههبێتو ئاره‌زووی بابه‌تی دوورودرێژ بكات، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ی سیاسی، كولتووری یان هه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی بێت پێویستی به‌زیاتر له‌ئاره‌زوو هه‌یه. پاش تێڕامان له‌ڕووداوه‌كانی بیست ساڵی ڕابردوو، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی بهخۆیو هه‌موو تواناییهكانیهوه، به‌هه‌ناسه‌و فیگه‌ره هه‌ره زهبهلاحو زهقهكانیهوه، پاشان به‌كۆی سیسته‌می فكری‌و سیاسییه‌وه پڕه له‌كه‌موكوڕی، تا ئێراو تا ساته‌وه‌ختی هه‌ستكردن به‌م كه‌موكوڕیانه مسهلهیهكی ساده‌و ئاساییه، چونكه هیچ سیستهمو ژیانێكی سیاسی‌و ناسیاسی نیه بێ كه‌موكورتی بێت، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌پاڵ كهموكورتیهكاندا له‌توانای ئهقڵیو مه‌عریفی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا نیه هه‌روه‌ها له ویستی ئه‌م دهسهڵاتو عهقڵهشدا نیه پرسی خه‌ڵك‌و پرسی نیشتمانێك وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام سه‌یره! سه‌یری پرسیار له‌و شوێنه‌وه ده‌ست پێده‌كات، بۆ ناتوانێت خاوه‌نی پرسێكی له‌وجۆره بێت؟ بۆ چه‌ندین ده‌هه‌یه ناتوانێت قورتاری ببێت له‌ده‌ست لووپێكی داخراوی دواكه‌وتن؟ بۆ ناتوانێت ته‌جاوزی عه‌قڵی باو بكات‌و ئه‌گه‌ری نوێ بێنێته ئاراوه كه‌چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی پێ بكرێت؟ تۆ بڵێی فاكته‌ری ده‌ره‌كی هێنده به‌هێزو زه‌به‌لاح بێت هیچ بوارێكی بۆ لایه‌نی كه‌می هه‌نگاوی یه‌كه‌م نه‌هێشتبێته‌وه؟ یان پێمان وایه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتوه ئیتر ئهوپهڕێتیو زیاتر له‌وه ده‌چێته بازنه‌ی ئه‌ودیو مومكینهوه؟ ف
ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌خه‌مه‌كانی ئه‌م سیستهمو ده‌سه‌ڵاته شاره‌زا بێت هه‌رگیز به‌م دۆعایه ناڵێت ئامیین. بۆ من ئه‌م پرسه پرسێكی نوێ نیه! واته ئه‌م گرفته‌ی ئه‌مڕۆی ژیانی سیاسی له‌كوردستاندا هه‌یه گرفتی ئه‌مڕۆ نیه.. ئه‌م گرفته ده‌مێك ساڵه له‌ناو خودی گه‌ڵێكی چه‌ند ملیۆن كه‌سیدا گینگڵ دهخواتو ده‌رچه‌و ڕێچكه‌یه‌ك نیه به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام بمانبات یان هه‌ر نه‌بێت پرسهگشتیهكانمان كه‌مێك پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت. له‌ساده‌ترین نموونه‌دا، كاتێك سه‌رده‌م سه‌رده‌می درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بووه كۆمه‌ڵگای كوردی خه‌ریكی ململانێی ئه‌ماره‌ته‌كانی ناوخۆی بووه.. ئاماژه‌كانی ئێستا پێمان ده‌ڵێت: "كاتێك خه‌ریكی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بین كهدهوڵهتی نه‌ته‌وه‌یی هیچ ئه‌رزشێكی سیاسی له‌سه‌راسه‌ری دونیادا نامێنێت"، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ریكه ئه‌و فكر‌و تێڕوانینه لاواز ده‌بێت. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ژیانی كۆمه‌ڵگاش ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌دیان ده‌كه‌ین، به‌شێكی زۆریان، مل به‌ره‌و هه‌ڵدێری مێژوویی ده‌نێن كه‌به‌شێكی زۆر لهوڵاتو نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی دونیا به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه له‌كوردستاندا به‌پێشكه‌وتن سه‌یریان ده‌كه‌ین‌و هندێ لهڕابهرو سه‌ركرده‌كان له‌كوردستاندا وه‌ك ئه‌زموونێكی نوێ تێ‌یان دهڕواننو باوه‌ڕیان وایه كهفریادڕهسی ڕاسته‌قینه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن، وه‌ك زۆرترین ده‌رهێنانی نهوتو تاڵانفرۆشكردنی، كهلهلایهك ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان لهمڕۆداو به‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌سامانی نیشتمانی‌و به‌و تاڵانفرۆشكردنو سیسته‌مه ئیداریه گهندهڵهشهوه ده‌بێته خیانه‌تێكی كۆكتێلی عه‌یاره بیستوچوار. ف
لهئهزموونێكی بچوكی چه‌ند ساڵیه‌وه ده‌ڵێم ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نوێ نیه، به‌ڵكو ئه‌مه بنه‌ڕه‌تێكی مێژوویی گه‌وره‌و سیڤیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له‌مێژووی كاری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستاندا.. له‌یادمه له‌كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووبوو، كۆمه‌ڵێك زانستخواز كۆبووینه‌وه‌و ویستمان كۆمه‌ڵه كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌ره‌نگاری بۆ چه‌كی كیمیای درووست بكه‌ین، ویستمان هندێ له‌و ئامێر‌و كه‌ره‌ستانه درووست بكه‌ین كه‌به‌هۆیه‌وه بتوانین به‌ره‌وڕووی هێزی تۆقێنه‌ری به‌عس ببینه‌وه! بۆنمونه شه‌ڕكه‌ری ئالی درووست بكه‌ین كه‌له سه‌نگه‌ره‌كاندا بێ مرۆڤ بجه‌نگێت! ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوێكی پڕ خه‌یاڵی گه‌نجانه‌ی خۆش و جوان بوو، له‌ڕاستیدا داهێنانی زانستی له‌وجۆره‌ش ته‌واو واقعی بوو، چونكه توانایی زانستیمان به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد لایه‌نی كه‌م هه‌وڵێكی تاقیكاری بده‌ین. ته‌نانه‌ت هندێكمان له‌و گه‌نجانه بڕوانامه‌ی داهێنانمان له‌سه‌ر ئاستی دنیا‌و ئێراقی ئه‌وكاته‌ش به‌ده‌ست هێنا بوو. ئه‌و بڕوانامانه له‌بواری زانسته‌كانی ئهلكترۆنو كیمیا‌و فیزیا‌و چه‌ند زانستێكی جێبه‌جێكاری تردا بوو. كاتێك ده‌هاتین شیكردنه‌وه‌یه‌كی وردمان ده‌كرد بۆ هێزه كوردیه‌كان و خوازیار بووین داهێنانهكانمان بخه‌ینه خزمه‌ت شۆڕشی كوردستانه‌وه، هیچ هێزێكی سیاسی‌و هیچ بزاڤێكی نیشتمانیمان نه‌ده‌دۆزیه‌وه هێنده جێگای متمانه بێت پشتی پێ ببه‌ستین‌و تێز‌و تهرحهكانمان بخه‌ینه ڕوو بۆیان. چونكه چه‌ندین ڕێگه‌مان تاقیكرده‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌نه‌ك هه‌ر به‌ره‌وپیری پرسه‌كان نایه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بازرگانی بهژیانیشمانهوه بكه‌ن.. ئه‌مه كولتووری سیاسی‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نوێیه له‌كوردستاندا له‌سه‌رده‌مه‌كانی شۆڕشه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌ته‌واوی وابه‌سته‌ی ئهقڵێكه ناتوانێت له‌قاڵبی خیانه‌تی باو ده‌ربچێت هه‌ر هه‌نگاوێكی نوێ ببینێت‌و بوونی ئه‌و بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ڕاسته‌وخۆ به‌دژ به‌خۆی سه‌یری دهكاتو هه‌ر بۆیه‌ش به‌خیانه‌تكار ده‌یداته قه‌ڵه‌م، چونكه بازنه‌و مه‌وداكانی مێشكی ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی پیلان بیربكاته‌وه، ناتوانێت له‌قاڵبی خیانهتكردنو كڕین‌و فرۆشتن به‌پرسی نیشتمانیه‌وه ده‌ربچێت. ف
له‌ماوه‌ی ڕابردووی ئه‌م لاپهڕهیهمدا ده‌ستم دایه نووسین‌و بابه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموونی، وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ به‌شداری له‌به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌میشه ویستم به‌زمانێكی ڕادیكاڵانه مقاوه‌مه‌ت بكه‌م، ئگه‌ر وه‌ك تاكه كه‌سیش بێت هه‌وڵ بده‌م له‌م كه‌ناڵه‌وه كۆمه‌ك به‌خوێنه‌ره تایبه‌ته‌كانم بكه‌م. به‌ڵام پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كورت‌و بچووك پاش ڕاپڕسیهكی سنووردار له‌سه‌ر لاپهڕهكهمو ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بۆم ده‌ركه‌وت، دهسهڵاتو سیسته‌می سیاسی كوردی به‌و جۆره به‌ره‌نگاریه هیچی لێ كه‌م نابێته‌وه‌و له‌هه‌ندێ موناسهبهشدا ئه‌و شێوازی به‌ره‌نگاریه‌ی خه‌ڵكی زۆر پێ خۆشه‌و به‌هۆیه‌وه گه‌شه‌ده‌كات. به‌ڵكو هه‌وڵیش ده‌دات پێی هه‌موو ده‌نگێكی نه‌یار ههڵخزێنێته هه‌مان ململانێوه كه‌خۆی ئه‌قڵی پێ ده‌شكێت. بۆیه بڕیارمدا شێوازی مقاوهمهكه بگۆڕم كه‌مێك قوڵتر له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له بڕوانم‌و له‌بری زمانی شه‌قام، له‌بری ئه‌و زمانه‌ی ده‌سه‌ڵات تێیده‌گات، به‌زمانی چاره‌سه‌ر دژایه‌تی هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه بكه‌م كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی موماره‌سه‌یان ده‌كات، كه‌لایه‌نی كه‌م به‌تێڕوانینی من ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه ڕێگایه‌كی باشه بۆ درووستكردنی دابڕانێكی مێژووی له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌قڵی باودا، كهپێویستیهكی گه‌وره‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌م گرفته مێژوویه.
پاش بیست ساڵ ئه‌م دهسهڵاتو سیسته‌مه له‌ڕووی هزرو هۆشمه‌ندیه‌وه جیاوازی تێدا به‌دی ناكه‌ین. جاران له‌ڕادیۆوه خه‌ریكی شه‌ڕه جنێوبوون، ئێستا له‌سه‌ر په‌یجی سایته‌كان، جاران ئازایه‌نه به‌ناوی هێزه سیاسیه‌كانه‌وه یه‌كتریان سووك‌و ڕیسوا ده‌كرد، ئێستا شه‌رمنانه به‌ناوی خوازراوه‌و له‌سایته سێبهرهكانهوه، جاران هه‌ریه‌كه‌یان پیاوی مه‌مله‌كه‌تێكی تر بوو، ئێستا هه‌موویان پیاوی هه‌مان چه‌ند مهملهكهتهكاننو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆییش خه‌ریكی ملشكاندنی یه‌كترن. زۆر خاڵی تر هه‌یه ئه‌م دهسهڵاتو سیسته‌مه بخاته سه‌ر پلێت. ئه‌و هزرمه‌ندی‌و ئاستی هۆشیاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌یه‌تی به‌شی به‌ره‌وپێش بردنی ژیانی ناوماڵی ده‌سه‌ڵاتداران خۆشیان ناكات نه‌ك چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. ت
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بڕیارمدا وردتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بوه‌ستم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات لێكۆلینه‌وه‌ی ورد بۆ هندێ بابه‌ت بكه‌م‌و به‌ڕێگایه‌كی سیسته‌ماتیكتر لهبهرههڵستكاری عه‌مه‌لیدا به‌كاریان بێنم. ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی له‌كوردستاندا حوكم ده‌كات ده‌بێت بگۆڕێت، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه بگاته لایه‌نی كه‌می هندێك له‌ئامانجه‌كانی. من له‌مه‌وپاش ده‌خوازم بابه‌ته‌كانم یه‌ك له‌دوایه‌ك چاره‌سه‌ری گرفتێكی دیاریكراو بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بچنه خزمه‌ت هه‌نگاوی كرداری دیاریكراوه‌وه‌و خۆم ده‌رباز ده‌كه‌م له‌و ئالیه‌ته‌ی ئه‌وان پێیان خۆشه ههركهسێكو منیش بكه‌وینه به‌رهه‌ڵستكاری به‌ئاستی شه‌قامه‌كانی كولتووری ئه‌وان. هزرمه‌ندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هێنده كاڵفامه ناتوانێت له‌گه‌ڵ دیارده‌ی جیاواز‌و ته‌فسیری جیاواز‌و تێزی جیاوازدا مامه‌ڵه بكات، بۆیه باشتره هه‌رگیز به‌زمانی خۆی له‌به‌رامبه‌ریدا نه‌وه‌ستینه‌وه. ف
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه من باوه‌ڕم وایه كه‌ده‌توانین هه‌نگاوه‌ی ڕاست بنێین، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌نگاوه ڕاسته‌كان به‌ڕاستی بنێین. زۆرن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێت‌و پڕن له‌دڵسۆزی، زۆرن ئه‌و هه‌نگاوه ڕاستانهش كهبهههڵه جێبه‌جێ ده‌كرێن. كهلهبهرامبهریدا ژماره‌ی هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كان زۆر زۆرتره كه‌زۆر به‌ڕاستی ده‌نرێن له‌لایه‌ن دهسهڵاتو ئه‌و ئه‌قڵه‌وه كهپاوانی ده‌سه‌ڵاته له‌كوردستاندا. لێرهڕاو له‌پاش ئه‌م بابه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تیه‌كان دهوهستمو خاڵ به‌خاڵ له‌گه‌ڵیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌م، بۆی هه‌یه كه‌مێك خوێنه‌ره‌كانم هیلاك بكات، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه چاره‌سه‌ر هه‌میشه تامی ناخۆشه. هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر چه‌ند زنجیره‌یه‌كیش له‌وتاری پێویست بێت وه‌ك زنجیره بڵاویان بكه‌مه‌وه‌و ته‌واوی بیروڕای خۆم بخه‌مه ڕوو به‌و ئومێده‌ی كه‌سێك گرۆیه‌ك سوودی لێ ببینێت له‌هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كانی كاركردنیدا. هه‌میشه‌ش ده‌رگای گفتوگۆم كراوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌میانه زیاتر و به تێر‌و ته‌سه‌لی قسه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بكهنو بێینه سه‌ر بواری جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ره‌كان. هه‌وڵده‌ده‌م بهتیۆرو به‌داتا قسه له‌سه‌ر بابهتهكان بكه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌سه‌ر هندێ مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی بدوێم كهكۆمهك به‌كارێكی سیاسی عه‌مه‌لی ده‌كات، تاكۆتایی هێنان به‌و سیستهمو ڕژێم‌و هۆشمه‌ندیه‌ی كه‌به‌ر له‌هه‌مووشت خه‌می خۆی‌و چه‌ند نۆكه‌رێكی خۆی ده‌خوات. ف
No comments:
Post a Comment