دوو كوكوختی له‌سه‌ر سنه‌وبه‌رێك نیشتبوون به‌ده‌م ئاوابوونی ڕۆژه‌وه زۆر خۆش ده‌یانخوێند له‌پڕ چەتوونێکی ناشرین هاتوو دارلاستیکی تێگرتن، هەر بەوەوە نەوەستا نه‌وتیشی كرده ژێر سنه‌وبه‌ره‌كه ئه‌وانیش به‌ره‌و غه‌ریبی هه‌ڵهاتن ملیان ناو جارێكی تر ناگه‌ڕێنه‌وه..ت
سه‌رده‌شت عوسمان زامی سۆرانی مامه‌حه‌مه نوێ ده‌كاته‌وه ئاخۆ كێ بێ زامی سه‌رده‌شت بكولێنێته‌وه؟ پرسێك ده‌ستی به‌ستوین هیچی ترمان پێ ناكرێت.. ئه‌مڕۆ، چه‌ند بابه‌تێكم نووسی، به‌ڵام پاش پیاچوونه‌وه‌ی كۆتایی هیچیم به‌دڵ نه‌بوو! چه‌ند وتارێكم ئاماده‌كرد بۆ ئێوه‌ی ئازیز هیچی جوان ده‌رنه‌چوو، هه‌مووی ڕه‌نگ بزڕكاو لۆجیك شێواو ته‌ره وه‌ك پاساری دوای ڕه‌و.. له‌فلته‌ری كوالیتی ده‌رنه‌ده‌چوون، نووسینێك نه‌بوون بڵێم ئۆخه‌ی به‌بڕواوه ده‌چمه به‌رده‌می خوێنه‌رانم. هه‌ستم به‌شه‌رم ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه وابوو له‌پرسه‌ی ئازیزێكدا سه‌رچۆپیم گرتبێت. ئه‌م پرسه‌یه پرسه‌ی ئازادیه، هه‌موو هۆش‌و فكری ئێمه‌ی داگیركردوه‌و چیتر ناتوانین به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كان شیكردنه‌وه‌و وه‌ڵاممان هه‌بێت، تا پرسیاری گه‌وره وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه.. ترۆمای گوناهی تیرۆر هێنده گه‌وره‌یه هه‌موومانی تووشی تایه‌كی گه‌وره كردوه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خۆمان بابه‌تی وه‌ڵام بین، نه‌ك پرسیار درووست بكه‌ین. بۆیه داخوازیی ده‌كه‌م:ف
یەکەم: بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌ستگیر بكرێن‌و دادگاییه‌كی عادیلانه دادگایی بكرێن.ت

دووەم: هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پۆلیس‌و ئاسایشی شاری هه‌وڵیر بێقه‌ید‌و شه‌رت بێ پرس، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، چونكه سه‌رده‌شت به‌دیار چاوی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌وانه‌وه فڕێنراوه.ف
سێیەم: حكومه‌تی هه‌رێم داوای لێبووردن له‌كه‌س‌و كاری سه‌رده‌شت عوسمان بكات‌و قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی‌و مادی بكرێنه‌وه، چونکە دەزگاکانی کەمتەرخەم بوون. ت
چوارەم: حه‌صانه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ خوێندكاره‌كانی زانكۆ، ڕۆژنامه‌نووسان دابین بكرێت، به‌هه‌ر نرخێكه.ت
پێنجەم: عه‌میدی كۆلیجی ئاداب له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی لاببرێت‌و ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می سزای یاسایی بدرێت، چونكه خه‌مساردی به‌رامبه‌ر مردنی هه‌ر كه‌سێك هیچی جیاواز نیه له‌به‌شداریكردن له‌كوشتنیدا.ت
شەشەم: به‌رپرسی بازگه‌كان ده‌ستگیر بكرێن‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. ت
حەوتەم: ئه‌نجومه‌ن‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانی ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه، به‌تایبه‌ت لیژنه‌ی پارێزگاری له‌ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌بێت سزا بدرێت. ت
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت بكوژانی ئه‌و شه‌هیدانه دیاری نه‌كرێت ئه‌وه ده‌سه‌ڵات شه‌ریكه! یان ئه‌نجامی گێلی‌و هه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیارێتی شه‌ریكه، یان پرۆسه‌ی تیرۆری ڕێكخراو به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌چێت. دڵنیام خواسته‌كان‌و داواكاریه‌كانی من داواكاری هه‌موو ئازادی خوازێكه، ئومێدم وایه بتوانین داواكانمان بێنینه دی. به‌ڵام دڵنیام‌و گومانیشم نیه كه نه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ماڵی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌یه، نه ئه‌و ئه‌قڵه‌ش توانای جێ به‌جێكردنی داخوازیه‌كانی ئێمه‌یان هه‌یه. ئه‌م داخوازیه گه‌رچی چكۆله‌یه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تێكڕامان له‌یه‌ك‌و دوو ته‌ره ده‌كات، قبوڵكردنیشی ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاشتمان كاته‌وه.ف

No comments:
Post a Comment