ده‌ستپێكێك بۆ ده‌سه‌ڵات‌و ماكی سته‌مكاری
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كوردستانی كۆلۆنی‌و پۆست كۆلۆنیالیدا یه‌ك خیتابی فیوداڵی هه‌بووه بۆ هاوڵاتی، ئه‌ویش سیاسه‌تی "گۆچان‌و گێزه‌ر"، كه‌هه‌رگیز ناتوانێت بۆنی ئاشتی بكات‌و ڕه‌نگی ڕه‌شی مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵك به‌زمانی ڕووناكی وه‌ڵام بداته‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم هه‌ر ده‌سه‌لاتێك سته‌م له‌ماك‌و خه‌سله‌تیدا هه‌بێت، ئه‌وا به‌رده‌وام له‌توندڕه‌ویدا ده‌ژی به‌رابه‌ر باقی هه‌ره‌مه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی گه‌وره‌تر له‌خۆشیدا بچوك ده‌نوێنێت، ئه‌مه سایكۆلۆجیای سه‌رده‌می فیوداڵیزمه.. هه‌رده‌سه‌ڵاتێك له‌توندڕه‌ویدا ژیا، ئه‌وا ناتوانێت ئاسایش دابین بكات‌و ده‌رئه‌نجام قرچۆك‌و هیچ له‌بارا نه‌بوو ده‌بێت بۆ پرسه گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌و ناچاره پرسه تایبه‌ته‌كانی خۆی بخاته پێش پرسه گشتیه‌كانه‌وه.. ئه‌مڕۆ له‌باشووری كوردستاندا دێوه‌زمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزی فیوداڵانه‌ی بنه‌ماڵەیی به‌كولتووری فیوداڵی‌و به‌فۆرمه باوه گلۆباڵیه‌كان له‌پانتایی ژیانی سیاسی‌دا له‌ژێر چاودێری ده‌ره‌كی و ناوه‌كیدا ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ست به‌به‌هاكانی چاودێری ناكه‌ن، چونكه له‌خه‌ونی فكری فیوداڵی خۆیاندا ده‌ژین.ف

ئه‌م ڕه‌وته له‌به‌كارهێنانی هێز به‌توندڕه‌وانه له‌لایه‌ن زلهێزه ناوچه‌یی‌و جیهانیه‌كانه‌وه گرفتێكی گه‌وره‌ی نیه، تائه‌و شوێنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌ده‌قپێگرتنی جه‌ماوه‌رییدا، هه‌ر بۆیه هێز به‌رامبه‌ر ناوه‌و هه‌ڵمژێنی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان له‌جه‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای فیوداڵیدا له‌خه‌سڵه‌ته‌وه‌یه‌و ناتوانێت خۆی لێده‌رباز بكات. به‌واتایه‌كی تر تائه‌و جێگایه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت مه‌ودای گشتی ژیان له‌چوارچێوه‌ی ڕه‌زامه‌ندیه‌كی گشتیدا پیاده بكات هێزی له‌خۆی باڵاتر ده‌توانێت قبوڵی بكات. چونكه كۆنترۆڵكردنی چوارچێوه‌یی ژیان له‌كۆمه‌ڵگادا پاشتر به‌قازانجی هاوكێشه‌ی گشتی هێزه زه‌به‌لاحه‌كان ده‌شكێته‌وه نه‌ك هێزه بچووكه‌كان.ف
له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی كوردستان تائێستاش له‌خه‌می نیشتمان په‌روه‌ریدا ده‌ژی، كه‌خه‌می نیشتمان په‌روه‌ری ناهێڵیت ویژدانێكی زیندوو بێده‌نگ بژی. ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین، خه‌م سنووری نیشتمان په‌روه‌ری تێپه‌ڕاندوه‌و دبێته خه‌می ژیان به‌گشتی به‌خه‌می نیشتمانیشه‌وه، كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌مێكی ڕاسته‌قینه‌تر له‌ته‌نیا خه‌مێكی نیشتمانی ده‌بێت. ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و نیشتمانییه‌كان كاڵبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام پرسی تر دێته كایه‌وه‌و جارێكی تر به‌به‌رجه‌سته‌یی زه‌ق ده‌بێته‌وه كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م خه‌مانه هه‌بوون. ئه‌م دوانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر له‌مێژه تۆتالیتارانه به‌هه‌مان میكانیزمی به‌عسیزم هێز به‌كار دێنن‌و هه‌ر به‌عسیزمانه‌ش پاساویان هێناوه‌ته‌وه بۆنمونه: خیتابی "ده‌بێت یه‌ك ده‌نگ بین له‌مه‌ڕ خه‌مه‌كانی كورد له‌عێراقدا" كه‌هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ خیتابی "ئومه عه‌ره‌بیه واحده.. زات‌و رساله خالده" لایه‌نی كه‌م له‌ناوه‌ڕۆكدا. ئه‌م دوو گوتاره، جه‌وهه‌ری نین، دوو گووتاری كۆمیدین له‌كۆی ئه‌و شانۆیه‌دا كه‌ته‌نیا ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵه‌كه ده‌رهێنه‌ری تێكڕای گرته‌كانی بێت.ف
زۆرئاسته‌مه زیانه‌خرۆكان له‌ژینگه‌ی پاكدا گه‌شه‌بكه‌ن، به‌همان شێوه (سته‌م) له‌ئاشتی‌و ئارامی به‌رده‌وامدا ناتوانێت بژی. سته‌م و ده‌سه‌ڵاتی سته‌م، هه‌میشه ئاشتیه‌ك ده‌خوازێت كه زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌گات، هه‌میشه‌ش شه‌ڕێك ده‌خوازێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تێیدا باڵابكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی قرچۆكی سته‌م، قاڵی توندڕه‌ویی خه‌سڵه‌تیه‌و هه‌رگیز به‌ده‌نگی نه‌رم كورسی چۆڵ ناكات‌و ده‌بێت زمانێكی تر به‌رمبه‌ری بوه‌ستێته‌وه! به‌داخه‌وه ئه‌مه گرفتێكی حه‌تمیی مێژوویه زیاتر له‌وه‌ی گرفتێكی هۆشمه‌ندی بێت. ئه‌مه خه‌سڵه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه‌به‌لۆجیكی "شه‌ق ده‌زانێت قۆناغ له‌كوێیه" گۆشكراوه‌و مێژوو ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی بوونی له‌وه تێپه‌ڕناكات، ئه‌م په‌نده له‌زمانی كوردیشدا په‌ندێكه ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گایه‌تی. ئه‌م بنه‌ماڵانەیە، مه‌راقی فیوداڵی هێشتا له‌مۆخی كولتووریاندا وه‌ك خوێن‌و جه‌سته‌ی لێهاتوه.. مه‌به‌ستمه بڵێم بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروباوه‌ڕ‌و به‌هاكانیان، كه‌له‌فكری مندا به‌هاو بیروباوه‌ڕ، دوو تێكستایلی بنه‌ڕه‌تی كولتوورین‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئه‌قڵی‌و په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویین. هاوڕێیه‌كی كوردستان له‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا ڕای وابوو هه‌ێنده‌ی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو خوێنمان پێویسته، به‌داخه‌وه هیچ سه‌رده‌مێكی فیوداڵی ئاشتیانه تێنه‌په‌ڕیوه، هیوادارم ئیمه له‌كوردستان بتوانین داهێنانێك بكه‌ین‌و ئاشتیانه ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین. كه‌جارێكی تر به‌هۆی تواناییه‌كانی سه‌رده‌می ملینیۆمی نوێوه ده‌توانرێت هزری ناتوندوتیژی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ته‌ڵه‌زگه‌یه بدۆزێته‌وه.ف
خه‌ڵكی كوردستان به‌تێكڕا، وه‌ك گه‌لێك سه‌یری بكه‌ین، یان وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌مڕۆدا له‌زۆر پیداویستی‌و به‌هره‌مه‌ندی ژیان بێبه‌شه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هێنده‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ماف هێنده ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نیه بۆ جووڵاندنی سۆز‌و سایكۆلۆجیای خه‌ڵك. پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان تێكڕا مافن، تێكڕا په‌یوه‌ندیان به‌بوونی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه وه‌ك مرۆڤ. ده‌سه‌ڵات‌و هێزێكی شێوه سیاسی هه‌یه له‌كوردستاندا مه‌ودای زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بازرگانیه‌كی شه‌رعی به‌م پرسه‌وه ده‌كات. پرسی مافی خه‌ڵكێكه كه‌له‌م پانتاییه جوگرافیه‌دا ده‌ژین. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خاوه‌نی شێوه هێزێكی وه‌همی سیاسیه‌و به‌هۆی ئه‌م هێزه وه‌همیه‌وه حوكمڕانی هه‌ژموونی سیاسی‌و بیروبۆچوون‌و كارگێڕی گشتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كات. ف
له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ژیانێكی ئازاد، به‌مافه گشتیه‌كانی گه‌لێك، به‌پرس‌و پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك، پێویستمانه ئه‌م هێز‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات بگۆڕین‌و بیكه‌ینه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك‌و چه‌ند هێزێكی سیاسی ڕاسته‌قینه كه‌به‌بنه‌ما ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته نیشتمانی‌و میللی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه‌كانی خه‌ڵكی پانتاییه جوگرافیه‌كه بێت. به‌ده‌ر له‌م چاره‌سه‌ره هه‌ر هه‌نگاوێكی تر بریتی ده‌بێت له‌خۆ دزینه‌وه له‌گرفته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریه ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك. به‌ده‌ر له‌م چاره‌سه‌ره هه‌ر هه‌نگاوێكی تر دوورمان ده‌خاته‌وه له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ‌و پێداویستیه‌كانی ژیانی سه‌رده‌م. چونكه ئه‌و هه‌ژموون‌و هۆشمه‌ندیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا حوكمڕانی ده‌كات هه‌ژموون‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌خته. له‌بازنه‌و ڕوانگه‌ی هێزه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته شێوه سیاسیه ده‌كه‌ین كه‌له‌كوردستاندا ئاماده‌یه، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موو لاوازیه‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ین، وه‌ك ڕێگایه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ گۆڕین‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی ناهێڵێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خه‌ڵك به‌مافه‌كانی خۆی بگات. ف