25/12/2010
17/12/2010
سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی بەزۆر درووستکراوی ئێـراق
ئێراق وه‌ك زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دونیا ده‌وڵه‌تێكی به‌زۆر درووستكراوه‌و لهدانیشتوانێكی فره جیاوازی پێكدێت. به‌هۆی جێكه‌وتی جوگرافیه‌كه‌یه‌وه به‌درێژایی مێژوو جێی تهماعو په‌لاماری زۆربه‌ی هێزهداگیركاره ڕۆژئاواییهكانو دراوسێكانی بووه. ده‌وڵه‌تی ئێراق ژماره‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی جیاواز‌و ژماره‌یه‌ك ئایین‌و ئایینزای جیاوازی تێدا ده‌ژی، كه مێژووی ژیانی ناوچه‌ییان پتره له‌شه‌ش هه‌زار ساڵ. له‌ڕوانگه‌یه‌كی مێژوویی دوورودرێژی پڕ ڕووداوی تێر به‌ئاڵۆزی و خوێناویه‌وه كه‌ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پێدا ڕۆشتوه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌وڵه‌تێكی ناته‌واوه‌و به‌زۆر درووستكراوه، درووستكردنهكهش به‌شێوه‌یه‌كی نائاساییه‌و هه‌رگیز ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رهه‌م نه‌هاتوه و پێكهاتنی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رگه‌ی ڕێكه‌وتن ناگرێت. مێژووی ئه‌م بنه‌ڕه‌ته خوێناویه بۆ چوارهه‌زارساڵ زیاتر له‌پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك شارستانێتییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌كانی خواپه‌رستیه‌وه به‌رامبه‌ر یه‌كتر ئه‌نجامیان داوه. ژیانی شارستانێتهكان له‌ئێراقدا پڕ بووه لهململانێو كوشتار، لهكوتهداو وه‌رچه‌رخانه سیاسی‌و سه‌ربازیه‌كان. پڕ بووه لهڕهشهكوژی سیاسی‌و پاكتاوكردنی یه‌كتری. ته‌نانه‌ت مێژووی نوێ و له‌ده‌وڵه‌تی ئێراقی دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌میشدا نه‌توانراوه درهبازبكرێت له‌سیسته‌می حوكمی تاقم و جه‌ماعه‌ته جۆر به‌جۆره‌كانی وه‌ك به‌عس كه‌به‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی سه‌ركوتكردنه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان داوه. باشترین نمونه‌ش له‌م ناوچه‌یه‌دا حوكمی ئه‌و سه‌ربازو سه‌ركردانه‌یه كه‌پاش ١٩٢٠ هاتوونه‌ته سه‌رحوكم، كه‌سه‌رجه‌میان سه‌رئه‌نجامی كوتهدای سه‌ربازی هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم‌و دواتریش هه‌ستاون به‌چه‌وساندنه‌وه‌و پاكتاوكردنی ڕهگهزیو ئایینی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تری ئه‌م ده‌وڵه‌ته.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و چوار هه‌زار ساڵه‌ی پێش زاین ده‌بینین هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فورات و پێكهاته سروشتیه‌كانی ئێراق، ئه‌و قهومو تیرانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌كوێوه هاتوون. ئه‌و بنه‌ڕه‌تانه‌ی كه‌خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وری فورات‌و دیجله‌ی لێ كۆبوونه‌ته‌وه لهنیوهدوورگهی عهرهبو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ئێراق‌و لهباكورو ڕۆژئاوای ئێراقه‌وه هاتوون. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش جیاوازیه‌كانیان جیاوازیه‌كی دێرین‌و مێژووینو ناتوانرێت خۆی لێده‌رباز بكه‌ین به‌ڕێگایه‌كی مرۆڤدوستانه نه‌بێت. سه‌رجه‌می بیروبۆچوونی ناوچه‌یی له‌ئێراقدا ده‌رئه‌نجامی داگیركاری هاتووه‌ته كایه‌وه‌و له‌ئێستاشدا كاریگه‌ریه‌كی زۆر حوكمی درێژمه‌ودای ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عسی پێوه دیاره، كه ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی ڕۆمانیای پاش "چاوچیسكۆ" به‌نمونه وه‌ربگرین بۆ په‌نجا ساڵێكی تریش ئهوكاریگهرییانه ناڕه‌وێته‌وه. به‌ئاشكرا ململانێی ده‌وڵه‌تی ئهڵمانیو ده‌وڵه‌تی ئینگلیزی بوونه‌ته هۆی درووستكردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ كه‌پێی ده‌وترێت ئێراق‌و پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م بنه‌ما كانی وه‌رده ورده به‌ره‌و جێگیر بوون چوون له‌سه‌ر ده‌ستی داگیراكهری ئینگلیزی‌دا.
به‌واتایه‌كی تر ده‌وڵه‌تی ئێراقی به‌زۆر درووستكراو، مێژووی درووستكردنه‌كه‌ی له‌سه‌د ساڵ كه‌متره. گەر کار لە ئێراقدا بکەین دەبێت لەسەر دوو دراوی مێژوویی بوەستین، یه‌كه‌میان به‌ر له‌درووستبوونی ئێراقی نوێ واته به‌ر له ١٩٢٠ی زاینیو دوه‌میشیان له‌پاش درووست بوونی ده‌وڵه‌تی ئێراقی نوێ كهسهرهتاكهی بۆ سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر له‌مێژوودا دیاره ده‌وڵه‌تی ئێراق و ناوچه‌كه‌ی چه‌ند ساڵ جارێك‌و جهنگو ئاشووبێكی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی هێزه ناوخۆكانیش نه‌بووبن، به‌ڵام دواتر هێزه ناوخۆییه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان بینیوه لهپشێویهكاندا. گرنگ نیه ئێراق دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر سۆمهریو ئه‌كه‌دیدا، به‌سه‌ر بابلیو ئاشووریدا یان به‌سه‌ر گۆتیو كلدانهكاندا...تاد، هه‌رچۆن گرنگیش نیه ئێراق دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر كورد، عه‌ره‌ب، عه‌ره‌بی عه‌ربستانی ده‌وڵه‌تی فارس، توركمان یان... هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر. گرنگ نیه ئێراق دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر موسوڵمان، یه‌زیدی، مه‌سیحی یان جوله‌كه... هه‌ر ئاینێكی تر. گرنگه خه‌ڵكی ئێراق چیتر به‌ده‌ست یاری خۆیان‌و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رو داگیركاره‌كانه‌وه نه‌ناڵێنێت. خه‌ڵكی ئێراق گرفتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه لهنهناسی ڕه‌وشی پێداویستیه مێژوویه‌كانی خۆیدا.
له‌هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی سه‌ره‌وه و له‌مێژوه‌وه ده‌زانین ئێراق به‌رده‌وام لهكوشتاردا بووه و مێژوویه‌كی زۆر خوێناوی هه‌بووه. به‌رده‌وام هێزه ئێرانیهكانو توركهكانو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانی وه‌ك سوریا‌و سعودیه..تاد ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته كاروباره‌كانیه‌وه. گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌رده‌می مه‌مله‌كه‌تی سۆمه‌رو و مه‌مله‌كه‌تی ئه‌كه‌دیه‌كان، گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ململانێی شیعه‌وسونه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ڕاشدیدا، یان بڕوانینه ململانێی ئهمهویهكانو گرفتی گواستنه‌وه‌و نه‌قڵكردنی به‌رده‌وامی پایته‌ختی ئێراق له‌نێوان به‌غداو سامه‌ڕاو نهینهواو.... تاد دا ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م ناوچه‌یه ئارام نابێت. هه‌روه‌ها گه‌ر بێینه سه‌ر ته‌وه‌ری دوه‌می مێژووی دیاری ئێراق، ئه‌وا ده‌بینین له ١٩٢٠ ه‌وه تا ٢٠٠٣ به ده‌یان شۆڕش‌و كوتهداو ململانێی خوێناوی تێیدا ڕوویان داوه. ١٩٣٦ به‌كر سدقی كوته‌دا دهكاتو دژی هه‌موو ئه‌وانی ترده‌بێته‌وه... عه‌لی ڕه‌شید گه‌یلانی ١٩٤١ شۆڕشێكی تر دهكاتو هه‌ر خۆشی به هه‌ڵپه ڕزگاری ده‌بێت له ڕاپه‌ڕینێكی پاش ١٩٤٧ كه ڕاپه‌ڕینی كاورباغیهكان ده‌بنه هۆی كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی، جارێكی تر بڕوانه ڕاپه‌ڕینی ١٩٤٨و تێكچوونی حكومه‌ته‌كه‌ی سالح جه‌بر له ١٩٥٢ دا‌و شۆڕشی ١٩٥٨و ڕووخانی مهلیكو جارێكی تر شۆڕشی شه‌واف له‌موسل له ١٩٥٩ دا‌و ڕاپه‌ڕینی عه‌بدولكه‌ریم قاسم‌و پاشان شۆڕشی فێبرایه‌ری ١٩٦٣و كێشه‌ی نێوان كورد‌و عهرهبو هاتنه سه‌ركاری عه‌بدولسه‌لام عارف‌و عه‌بدولره‌حمان عارف‌و ململانێی نێوان بهعسیو شیوعیهكانو ململانێ له‌نێوان خێزانی سه‌دام حسێن‌و به‌عسیه‌كانی تردا هه‌ر لهئهحمهد حه‌سه‌ن به‌كره‌وه تا مردنی سه‌دام حوسێن. پاش مردنی سه‌دامیش سیناریۆكان له‌سیناریۆی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست ده‌چن، چونكه زۆر به‌سانایی ئه‌م سیفاتانه له‌حوكمی ئێراقدا ده‌بینینه‌وه:
١. سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هاتونه‌ته سه‌ر حوكم به‌ڕه‌زامه‌ندی داگیركاره‌كانی هاتونه‌ته سه‌رحوكم، له‌لایه‌ك پێویست بووه قبوڵێكی جه‌ماوه‌ری فراوانی ههبێتو له‌لایه‌كیش پێویست بووه دڵی موخابه‌راتی بهریتانیو ئیسرائیلی‌و ئهمریكیو هه‌ندێ جاریش ئێرانی‌و توركی قایل بكات.
٢. سه‌رجه‌م ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی هه‌وڵی گه‌یشتنیان داوه به‌كورسی ده‌سه‌ڵات په‌نایان بردوه‌ته به‌ر ڕێبازێكی فكری سیاسی: ئایینی، نیشتمانی، چینایه‌تی....تاد، به‌ڵام پاش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ناچار بوون په‌نا به‌رنه به‌ر سه‌ركوتكردنی ئه‌وانی تر‌و پشتكردنه به‌ها مرۆییه‌كانی ناو بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆیان. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌پێكهاته‌ی ئێراق ناتوانێت به‌جۆرێك بێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كان یه‌ك ئایدۆلۆجیاو یه‌ك حوكم كۆیان بكاته‌وه، یان ته‌نانه‌ت چه‌ند ئایدۆلۆجیایه‌ك بتوانن به ئاشتیانه پێكه‌وه به‌رئه‌نجامێكی مێژووییان هه‌بێت، بۆیه به‌ناچاری ڕژێمی حوكم ده‌بێت پشتیوانی له‌یه‌ك بیروڕا بكات‌و دژی ئه‌وانی تر بوه‌ستێته‌وه‌و كرده‌وه‌ی نامرۆییانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات، هه‌ر بۆیه‌ش ناچاره پشت بكاته بیروباوه‌ڕه مرۆییه‌كانی ناوخۆی.
٣. سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كانی ئێراق نه‌یتوانیوه له‌داوی موخابه‌راتی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ڕزگاریان ببێت، هۆكاریش لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ترسی گروپه‌كانی تر، چونكه هیچ پێكهاته‌یه‌ك له‌ئێراقدا ناتوانێت به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی حوكمڕان بێت‌و وه‌ك پێویست په‌راوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات.
٤. هه‌میشه گهندهڵیو تاڵانی هێزه سیاسیه حوكمڕانه‌كان یه‌كێك بوه له‌سیماكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێراق، چونكه هه‌ر جهماعهتو تاقمێك ویستوه‌یه‌تی له‌ماوه‌ی حوكمڕانیدا زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ خۆی ببات‌و دڵنیا بووه كه نه‌ده‌توانێت ئێراقێكی یه‌كگرتووی بێ گرفت درووست بكات‌و نه‌ده‌توانێت جگه‌له‌ڕێگای لابردن خۆی لابچێت له‌سه‌ر حوكم، واته وازهێنانێكی خوێناوی له‌ئێراقدا به‌رقه‌رار بووه.
ئه‌م سیفاتانه‌ی سه‌ره‌وه گه‌واهیه‌كی ئاشكران له‌سه‌ر نائارامی ده‌وڵه‌تێكی به‌زۆر درووستكراو كه‌هه‌میشه هێزه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌توانن ده‌وڵه‌تێكی لاوازی لێ درووست بكه‌ن لهناوخۆیداو ئه‌وانیش ده‌توانن زۆرترین قازانج له‌م پشێوی‌و ئاڵۆزیه بكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌میشه دراوسێكانی ئێراق به‌شێكی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌هی خۆیان ده‌زانن جا له‌ڕووی ئایینزاكانهوه بێت، له‌ڕووی مێژووه‌وه بێت یان له‌ڕووی ته‌ماعی ئابووریه‌وه بێت. ده‌وڵه‌تێك كهسامانێكی زۆر‌و شارستانیه‌تێكی كۆن‌و پانتاییه‌كی كشتووكاڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت هه‌میشه جێی په‌لامارو تێڕوانینی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناوخودی خۆیدا پڕگرفتو پڕشكست بێت. گومانی تێدا نیه كه‌ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراق ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌هێز بوایه، ئه‌وا ده‌یتوانی به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆی سنوور دابنێت‌و ڕێگه نه‌دات هیچ كام له‌هێزه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌ست وه‌ربده‌نه ناو كاروباری ناوخۆوه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێكهاته‌ی ناوه‌كی ئێراق ڕێگه به‌وه نادات ئێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌هێز به‌تایبه‌ت به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا. چونكه هه‌میشه پێكهاته‌كانی ناو ئێراق له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناتهبانو به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری‌و فكری‌و سیاسی‌و ئایینی‌و ئایدۆلۆجیهكانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ناگونجێت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌زۆر ڕووه‌وه دوژمنایه‌تی مێژوویی دێرینیش له‌نێوانیاندا هه‌یه. له‌لایه‌كی تره‌وه گومانی تێدا نیه كهئێراق هه‌میشه لهژێرچاوی ته‌ماعی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچهكهداو له‌ژێر ته‌ماعی هێزه جیهانیهكاندایه.
له‌نێوان ئێراقیهكاندا، بێ متمانهییو ناڕاستی‌و دوژمنایهتیو كینه به‌رامبه‌ر به‌ڕابردوو به‌داهاتوو یه‌كێكن لهسیفاتو خه‌سڵه‌ته‌كانی هه‌موو گرۆیه‌ك. دوژمنانی هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیاو دوژمنانی ئێراقیش به‌تایبه‌ت كار له‌سه‌ر گه‌وره‌كردنی ئه‌و كه‌لێنانه دهكهنو به‌رده‌وام به‌یه‌كدادانی نێوانیان سوودی تایبه‌تی بۆ هه‌ر قۆناغێك هه‌یه. ئێراقێكی یه‌كگرتووی به‌هێز كاتێك درووست ده‌بێت كه پێكهاته‌ی دانیشتوانی ئێراق له‌ئاستێكی مرۆیی به‌رزو هۆشیاریه‌كی مرۆیی و برایه‌تی پڕ به‌رپرسیارێتیدا بن. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه‌ش پێویستمان به‌چه‌ندین نه‌وه‌یه كه‌ئه‌م هۆشیاریه ته‌شه‌نه پێبده‌ن، پێویستمان بهتێربوونه لهپهراوهی ده‌سه‌ڵات، پێویستمان بهنهفرهتكردنه له‌شه‌ڕو ئاشووب، پێویستمان به‌به‌ده‌ستهێنانی مافی هه‌موو چین‌و توێژ‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانی ناوئێراقه، كه‌ئه‌وانیش له‌خۆیاندا ناته‌باو ناكۆكن. زۆر پێچوونی ئه‌م ماویه‌ش به‌ده‌رنیه له‌هه‌وڵی دوژمنان بۆ به‌رده‌وام گه‌وره‌كردنی كه‌لێنه‌كان. كاتێك ئێراق ده‌توانێت ئێراقێكی یه‌كگرتوو بێت ئه‌گه‌ر هێزێكی نیشتمانی نه‌عه‌ره‌ب نه‌كورد نه‌شیعه نهسوونه نه... تاد بهیهكگرتووییو بههاوشێوهیی حوكمی ئێراق بكات به‌یه‌ك ئایدۆلۆجیاوه كه‌له‌یه‌ك كاتدا سونه‌و شیعه‌و شیوعیهكانو نوێخوازهكانو كۆنهپهرستهكانو مه‌سیحی و كلدان‌و وتوركمان....تاد ڕازی بكات‌و شێوازی حوكمێكی فره‌یی ههبێتو ده‌رفه‌تی ئاڵگۆڕی ده‌سه‌ڵات بدات له‌نێوان پێكهاته‌كانیدا و تێکڕای هێزە جیاوازەکان بەپەراوەی دەسەڵڵات تێر بکات. هەروەها ده‌بێت دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی داگیركاره ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆكانی ئێراق بێت. كه ئه‌وانیش ڕێگه‌ی پێناده‌ن. بەکورتی، ئه‌مه ئاسته‌مه‌و به‌هیچ جۆرێك هیچ کەسێک و هیچ هێزێک ناتوانێت پێڕه‌وی بكات، تەنانەت لەڕووی سیاسی و واقعەوە ئەمە لەخەون دەچێت.
بۆیه هەموو خهباتکردنێک بۆ جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشتخوازانهو برایانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی بهزۆردرووستكراوی ئێراق، هەنگاوێکی گرنگە و زوو یان درەنگ دەبێت هەنگاوی بۆ بنرێت و ڕێگای بۆ خۆش بکرێت. ئەمەش دەبیت لەپێناو ئه‌و ئامانجەدا بێت کە هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێك خۆی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات‌و ده‌وڵه‌تی نیشتمانی خۆی درووست بكات لهئێراقداو به‌مه‌رج و په‌یماننامه‌ی به‌هێز به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه تابتوانن له‌ڕووی داهاتو ئابووریه‌وه پشتیوانی له‌یه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بونیاد بنێن. له‌ڕووی سامان‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانه‌وه پشتیوانی له‌یه‌كتر بكهنو هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتوانه‌كانیان. ئامانجی سه‌ره‌كیش تێركردنی پێكهاته‌كانی ئێراقه لهپهراوهی دهسهڵاتو له‌دووركه‌وتنه‌وه لهبهیهكدادانو دووركه‌وتنه‌وه له‌ململانێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی، هەروەها دەربازبوونی ئێراقە لەکۆمەڵە قەرزێکی زۆر کە بەهۆی جەنگەکانەوە لەسەری درووست بوون. لەلایەکی ترەوە ئەم جۆرە لە جیابوونەوە زەمانەتی گەشەی سرووشتی بەشە جیا جیاکانی ئێراق دەکات و هەر گرۆ و کومەڵگایەک دەتوانێت بە شێوەیەکی سرووشتیتر گەشە بە پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئابووری و مەدەنیەکانی خۆی بدات. بەم ڕێگایەدهتوانرێت كولتوورێكی ئاشتیخوازانه درووست بکرێت بۆ داهاتوو کەبەهۆیەوە كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كگتووی ناوچه‌یی له‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت یان یهكێتیهكدا پێكبهێنێت له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن ئێراق ڕزگارمان ببێت.
به‌بێ ڕزگار بوون لهئێراقێكی یه‌كپارچه‌ی بهزۆردرووستكراو ناتوانین ده‌ربازمان ببێت له‌پاوانی داگیركاری ناوچهییو له‌پاوانی داگیركاری ئهمریكیو به‌ریتانی، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی یه‌كپارچه‌و یه‌كگرتووی ئێراق ده‌وڵه‌تێكه له‌سه‌ر خواستی داگیركاره‌كانی هاتۆته كایه. هه‌میشه خوازیاریشن له‌ئێراقدا كێشه‌و گرفتێكی گه‌وره ههبێتو به‌هۆیه‌وه ئه‌وان بتوانن خۆیان بخزێننه نێو هاوكێشهكانیهوه. دروشمی ئێراقێكی یه‌كگرتوو دروشمێكی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عسه، كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ساڵی ١٩٦١ ه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه، له‌وكاته تائه‌م سه‌رده‌مه‌ش درووشمی ئێراقێكی یه‌كگرتوو، درووشمێكه به‌سه‌ركرده‌و ڕابه‌ره‌كانی ئێراق ده‌وترێته‌وه به‌ناچاری ده‌بێت بیڵێنه‌وه، بۆیه سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كان له‌دۆخی دوالیزمهییو دژایه‌تی ده‌روونی خۆیاندا ده‌ژین. ڕزگار كردنی ئێراق لهیهكپارچهیی ڕزگاركردنێتی له‌ده‌ست سه‌رجه‌م داگیركاره‌كانی. هه‌میشه‌ش تۆڕه‌كانی سیخوڕی له‌ئێراقدا دهبنو باڵاده‌ست ده‌بن هه‌تا ئه‌وڕۆژه‌ی ئێراق دابه‌ش دهبێتو ڕزگاری ده‌بێت له‌ده‌ست كۆیلایه‌تی‌و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌توانن خۆیان حوكمی خۆیان بكهنو هاوكاریه‌كی زیاتری یه‌كتر بكه‌ن.
هەموو خهباتکردنێک له‌پێناو جیاكردنهوهیكی ئاشتیخوازانه‌ی پێكهاته‌و ناوچه‌كانی ئێراقدا دەبیت هاوکات بێت لە دۆزینەوەی سیستهمو شێوازێك بۆ به‌شكردنی سامانهگشتیهكان کە دەکرێت وەک میراتی گشتی سەیر بکرێت‌و پلان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لهمهودایهكی دیاریكراودا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئێراق به‌ره‌وپێش بچێت‌و دووربێت لهپێكدادانو جیاوازی كولتووری ساسیو ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌جۆرێك هه‌موو دانیشتوانی ئێراق خۆیان حوكمی خۆیان بكهنو له‌هاوكاری و یهكێتیو پشتیوانیه‌كی درێژخایه‌ندا بن‌و به‌ڕێكه‌وتن‌و بڕوانامه‌ی جۆراوجۆر باندو په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان نیشتمانەكانی داهاتوو ڕێكبخه‌ن.
14/12/2010
نووسین و نان.. ئازادی و خوێن
خەڵکی کوردستان و شارستانیەت وکولتووری کوردی بەئەندازەی نان پێوسیتی بەوشەو نووسینێکە کەگوزارشت لەڕاوبۆچوون بکات و زانیاری و زانست پەخش بکاتەوە.. بیچەندو چوون خەڵکی کوردستان ئاستێکی نزمی هۆشیاری زانستیانەی هەیە و پێوسیتی بەبەرهەمی زۆر زیاترە. دانان بەم ڕاستیەشدا نابیتەتاوان، هێندەی دەبێتە فەزیلەت بۆ چارەسەری کەموکورتییەکانی. کەم تازۆر لەپێوانە گشتیەکەیدا ئەم کەموکورتیە ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتدایە و پاشان نووسەر و ڕۆشنبیران. بەڵام گەر دادگایەک دانێین بۆ یەکلاییکردنەوەی خەتاکان ئەوا ڕۆشنبیر و نووسەری کورد بەشیوەیەک لەشێوەکان بێتاوانیەکی بەشەکی وەردەگرێت، بەتایبەت کاتێک ئازادی نووسین لەهەرێمێکی فیدراڵی دیموکراتیدا باجەکەی خوێن و نان بێت.
تێڕوانینێک بۆ ئازادی نووسین:
من باوەڕم وایە، ئازادی ڕاده‌ربرین، ئازادیه‌كی بێكۆتو مه‌رجه و هه‌موو كه‌سێك ئازاده له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاكانی خۆی‌و په‌خشكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی، به‌رپرسیارێتی ده‌زگا بهرپرسهكانیشه ناڕاستی زانیاریه په‌خشكراوه‌كان بسه‌لمێنن. هیچ زانیاریه‌كی ناڕاست بهناوزڕاندن هه‌ژمار ناكرێت جگه لههێرشو سووكایه‌تی پێكردن، كه‌ئه‌مانه‌ش ده‌چنه خانه‌ی توندڕه‌ویه‌وه نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری. به‌م جۆره ئازادی ڕادەربڕین بەدەست نایەت تاهه‌موو یاساكانی سانسۆر‌و كۆتكردنی ڕاگهیاندنو یاساكانی سنوورداركردنی چاپه‌مه‌نی زانیاری‌و بڵاوكردنه‌وه‌و تێكڕای ئه‌و حوكمانه‌ی بۆ سزای گیانی و ئابووری سه‌ر نووسه‌ران دیاری كراوه هەڵنەگیرێن. ئەگەر نووسه‌رانیش هانی تاوانیاندا، ئەوا دەکرێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای تاواندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. بەڵام هاوڵاتی و نووسەر ئازادە لەدەربڕینی ڕاکانی خۆی، ئازادە لەبڵاوکردنەوەی گومانەکانی بەرامبەر بەدەسەڵات، بەڵکو ئەوە ئەرکی دەسەڵاتە لەبەردەمی دادگاکاندا بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت نەك نووسەر و ڕۆژنامەکان بەبیانووی جۆراوجۆر سزابدرێن. لەڕاستیدا دەسەڵات جەستەیەکە بۆ تانەو توانج و گومان، ئەگەر وانەبیت دادوەری بەدەست نایەت.
دوستراتیژ و دوو مەبەست:
دەسەڵاتی کوردی دەسەڵتێکی ستەمکارە! هەر بۆیە ستراتیژی ئەم دەسەڵاتە ستراتیژی ستەمکاریەو ئاستەمە چاوەڕوانی زۆرتری لێبکەین تالەم دۆخەدا بمێنێتەوە. ستەمکارە، بەپێوانەی قۆرخی دەسەڵات، ٧٠ ساڵە هەمان دەسەڵات بەردەوامە، لەناو خوودی خۆشی‌دا گۆڕانی بەسەردا نەهاتوە. بەپێوانەی گەندەڵی، دانپیادانانی بەرپرسەکانی دەسەڵات، (سەرۆکی وەزیران) و بەرپرسە باڵاکانی تر. بەپێوانەی بەشداری تاوان، تائێستاش خەڵکی بێسەروشوێنکراو هەیە کەپارتە دەسەڵاتدارەکان لێیان بەرپرسن. بۆیە ئەم دەسەڵاتە بەخۆشی بێت، بەتاکتیک وپلان، بە فێڵ و پیلان یان بەناخۆشی و تۆقاندن دەیەوێت لەدەسەڵتدا بمێنێتەوەو ئامادەیی تێدا نیە مل بە دەستاودەستکردنی بدات. وەک هەر دەسەڵاتێکی ستەمکار دەخوازێت لەڕێگای ڕیکلام و دووبارەکردنەوەوە خۆی بسەپێنێت، یاریە سیاسیەکان دەدۆڕێنێت لەسەر ئاستی دەرەکی و لەناوەوە بەسەرکەوتن بانگەشەی بۆ دەکات. ڕاگەیاندنی ناڕاست و گەورەکردنی وێنا‌و کارئەنجامی سەرکردە و سەرۆکەکانی پێ شەرم نیە.. سڵ ناکاتەوە لەمێژوو، دەستبەرداری بەرژەوەندی تەسک و ساتەوەختی خۆی نابێت بۆ بەرژەوەندیەکی گشتی، خاکەڕایی و سەردانەواندنی بۆ گەل و هاونیشتمانیان پێ شەرمە.. بەهیچ جۆرێ فەزیلەتی دانان بەهەڵەدا پێڕەو ناکات و هەمیشە خۆی بەڕاست و سەرکەوتوو دەزانێت.. ئەم ستراتژە، کوردستان وەک بازاڕ و مەیدانێکی کۆکردنەوەی سامان دەبینێت و تێکڕای هاوڵتیانیش بەکۆیلەی ئەو بازاڕە.. ئەم ئەزموونە ئەزموونی سەرۆک خێڵەکانی ئەنگۆلا و بازرگانەکانی نەوتی نایجەر و خێڵە دواکەوتوەکانی دونیایە.
لەبەرامبەردا ستراتیژی نووسەر و ڕۆشنبیران دابەش دەبنە سەر گرۆ و بیرکردنەوەی جیاواز کەپێم وایە وەک ئاردی ناو دەوەن پەرشوبڵاوە.. ئەم ستراتیژە بێ بەرنامەیە دەیەویت بەپێی فەلەکی لیبرالیزمێکی ڕۆژئاوایی بەخەونەکانی ئازادی‌دا و بەناو سەربازگەیەکی تۆتالیتاردا تێپەڕێت.. ئەم ستراتیژە دەمێک دەیەوێت نووسین بکاتە پیشە، بەڵام بازاڕی کڕینی وشە زۆر لەبازاڕی نان لاوازترە، سەرئەنجام ژمارەیەکی زۆری قەڵەم وەک کرێکاری مەیدانەکان لەبەردەم کۆشکی خاوەن پارەکاندا بۆ کار ئاپۆڕەدەگرن... ئەم ستراتیژە دەمێکی تر دەیەوێت ببێتە پاڵەوان و مێژوویەکی ئازاد جارێکی تر بەخوێن بنووسێتەوە و قوربانی بۆ دەدات. ناکرێت ئەم ستراتیژە ستراتیژی خەڵکی هۆشمەند و زانا بیت، یان ناتوانێت ئەم خەڵکە لەسەر ئەم ستراتیژە بەردەوام بێت.
تێڕوانینێک بۆ گوزەر:
دەسەڵاتی کوردستان لەساڵی ١٩٩١ تا ئەمڕۆ ئەم هەنگاوانەی ناوە:
· قۆرخکردنی دەسەڵات و سەپاندنی لۆژیکی جەنگ لەهەشت ساڵی یەکەمدا، لەم ماوەیەدا پشتیوانی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆی لەکۆمەڵە نووسەرێک دەکرد کەدەتوانن بیرکردنەوەی کۆمەڵگا پەرتەوازە بکەن و لەبەرامبەردا هەموو دژایەتیەکی بۆ نووسین و ڕۆژنامەو گۆڤارە کانی تر کردوە و بەتابووری پێنج ناوزەندی دەکردن، بەتایبەت ئەوانەی دژی دەسەڵات بوون و ڕەخنەگر بوون، لەبەرامبەردا.
· زاڵ بوونی زمانی جەنگ، ڕۆژ بەڕۆژ پاشەکشەی بەزمانی نووسین و تێزی هۆشمەندانە کردوە. لایەنی کەم ئەم دەسەڵاتە کەپاوانکاری کایەکانی ڕاگەیاندن بوو هەموو هەوڵێكی زانستی و پێشکەوتنخوازانە کەلەخزمەت جەنگەکانی ئەودا نەبوایە پەراوێزی دەخستن و شکستی پێ دەهێنان. لەیادمانە کاتی جەنگی دژ بە پەکەکە، تەنیا نووسینی ئەو نووسەرانە بڵاو دەکرایەوە کەپشتیوانی لەو جەنگانە دەکرد، بەهەمان دەستوور بۆ لایەنە نەیارەکان.
· لەپاش جەنگی ناوخۆ، جەنگ لەدژی نووسەران کۆتایی نەهاتبوو، بەڵکو پرۆسەی تیرۆر و دەرکەنارکردن و ڕێگەگرتن هەر بەردەوام بوو. کاتێک یەکەم رۆژنامەی ئازاد (هاوڵاتی) درووست بوو سەدان دژایەتی و ڕۆژنامەی سێبەریان بۆ درووست کرد.. ژمارەیان کەم نیە ئەوانەی لەسەر ئازادی قەڵەم رووبەڕووی مەرگ بوونەوە لەکوردستاندا یان دەربەدەرکران.
· پاش ئازادی ئێراق و بەڕەسمی ناساندنی هەرێمی کوردستان، دەرفەتێک درووست بوو ڕێکخراوەجیهانیەکان هاوکاری ڕۆژنامەو ئازادی ڕادەربڕین بکەن چاودیری پێشکەش بکەن.. بەڵام زۆر زوو دەسەڵاتی کوردی لەپاڵ چەکی تۆقاندندا پەنای بردە بەر دیماگۆگی یاسایی و چەندین یاسای هەموارکرد بۆ ئازادی ڕا دەربڕین و لەڕەفتاریشدا زۆر هەڵبژاردەگی مامەلەی لەگەڵ یاساکاندا دەکرد.
· پاش بەرتەسک بوونەوەی دەسەڵاتی ستەم لەمەڕ کوشتن و ڕفاندن و تۆقاندن و هەڕەشە، پاش سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمڕۆ دەسەڵاتی کوردی پەنا دەباتە بەر سزای ئابووری و بەردەوام هەڕەشەی نان و گەمارۆی بەناو یاسایی دەخاتە سەر نووسەران و ڕۆژنامەنووسان.
دەسەڵاتێکی بەهێزی ستەمکار و جڤاتێکی لاواز لەململانێیەکی نابەرابەردا پێکەوە ژیان دەگوزەرێنن، ترسناکترین چەکی ململانێی نابەرابەریش وشە و نووسینە.. گۆڕینی ئەم ڕەوشە بۆ بارێکی ئاسایی پێویستی بە وشە و نووسینی بەردەوام هەیە. ئەوەش ترسناکترین چەکی ئەو کۆمەڵگایەیە کەدەسەڵات دەخاتە لەرزین.
چارەسەرێك:
هەر چۆن ستەمکار بەردەوام دۆڕانەکانی خۆی دووبارەدەکاتەوە و بەمیکانیزمی دووبارەکردنەوەی درۆ و بڵاوکردنەوەی گومان و شێواندنی ئازایەتی و مۆراڵ دەیەویت دۆخی گوزەر بپارێزێت و بەرهەمی ستەمکاریەکانی خۆی بدوورێتەوە.. بەهەمان میکانیزم ئازادی خوازان دەبێت بەردەوام ستەمکاری قێزەون بکەن و کارنامە دردۆنگ و پڕ شکستەکانیان بخەنە ڕوو.. بەردەوام دەبێت نەخشەو پیلانەکانی ستەمکاری پەردەی لەسەر هەڵبماڵریت و ڕووپێوی مێشکی هەموو کەسێکی کوردستان بگریتەوە، بۆ ئەوەی لەچەند ساڵی داهاتوودا بتوانین بەیاسایی حوکمڕانی لەژێر پێی ئەودەسەڵاتەدا دەربهێنین. گەر بەشێوەیەکی یاسایش ملی نەدا ئەوا زەخمی جەماوەری لەبارکرابێت بۆ ئەگەری تر. واتە ستراتیژ دەبیت ستراتیژی نووسین و نووسین و دووبارەکردنەوە بێت تاچارەسەرێک بۆ گرفتەکان بەرهەمدێت. باشتریکە تێکڕای کەناڵە ئازادەکان بەرهەمە گرنگەکانی یەکتر بڵاو بکەنەوەو چەند بارەی بکەنەوە بۆ ئەوەی بیروڕاکان بەباشترین شێوەو بەهەموو خوینەرێک بگات.
بەڵام ئەگەر دەسەڵات بەردەوام بێت لەم پرۆسەی سزا ئابووریانە باشترە نووسەر چی بکات؟ ئامانجی نووسەرو ڕۆشنبیری بگۆڕ دەرخستنی ڕاستیەکانە، نەک ناو و ناوبانگی نووسین.. ئەمڕۆ تەکنۆلۆجیای زانیاری پێشکەوتوە و تۆڕەکانی لەهەموو ماڵێک و دامەزراوەیەکدا هەیە، ئەمڕۆ عەرەبانەیەکی چافرۆشتن لەسەهۆڵەکەو لەشێخەڵڵا دەتوانن سایتی خۆیان هەبێت و پەخشی لێوە بکەن. بۆ دەرباز بوون لەو سزایانە بۆ بەرەنگاری ئەو ستەمکاریە، دەکریت لەپاڵ ململانێی ڕاگەیاندنە دیارەکاندا نووسەران پەنا بەرنە بەر دامەزراندنی تۆڕی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەلکترۆنی، دەکرێت ئەمرۆ پەنا بەرینە بەر بڵاوکردنەوەی پەیامی دەنگی لەڕیگای ئینتەرنێت و کەناڵە ئەلکترۆنیەکانەوە بەڵگەکان ئاشکرا بکەین و نووسەران خۆیان بپارێزن لەو تەوژم و هیرشە یاساییانەی دەکریتە سەریان.. بەتایبەت کەیاسا لەجۆرێکە ستەم بەرهەمدەهێنیت نەک دادوەری.
10/12/2010
بێدەنگی و کولتوورێکی سیاسی پڕ لەناپاکی
دامەزراندنی دادگای مەنفا و دەسەڵڵاتی ئۆپۆزسیۆن
ئەمڕۆ نۆبەی هەڵماڵینی تاوانە بەدەسوخەتی میدیای نێودەوڵەتی! ویکیلییکس: ئەوڕێکخراوە میدیاییە نێودەوڵەتیە قازانج نەویستەیە کەماوەیەکە زۆرێك لەدەسەڵاتدارانی دونیا‌و حکومەتەکانیانی خستوەتە هەلەکەسەما. بێگومان لەم پێوەندەشدا هەرە لاوازەکانیان زۆرترین گرفتیان هەیەو هەرە بێعارەکانیشیان باکیان لەهیچ شەرمەزاریەک نیە! ئەوانەی گەلەکانیان هاوڵاتی ڕاستەقینەن و سەنگیان لەتەرازووی سیاسی‌دا هەیە زیاتر هەست بەمەترسی دەکەن و ئەوانەشی دەزگای داپڵۆسینەری زۆریان هەیە چاوی گوندەییان تادێت سوورتردەبیتەوە. پێدەچێت بزووتنەوەی ئازادی ڕادەربڕین کاریگەرییە نێونەتەوەییەکانی بەدیار بکەوێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرەو دوابڕیار بەرێت کەدەبیت ئیدی خۆیان یەکلایی بکەنەوە. ئیدی دەسەڵاتەکانی دونیا ناتوانن بەردەوام بەناوی دیموکراتیەت و ئازادیەوە ستەمبکەن.. ناتوانن بەگوزارشتی دیماگۆگی بژین و حوکمڕانبن، بۆیە بەناچاری دەبێت یان ڕووقایمیی ستەمکارانەی خۆیان بەیان بکەن و دەستبدەنە پاوانکاری ئاشکرا، وەک ئەوەی لەکوردستاندا دەگوزەرێت، یان لەمەوپاش سنوور بۆ دەسەڵاتداریتی زیاد دەکات.
هەرچەندە زۆر باسکردنی ویکیلییکس، زۆر گرنگ نیە چونکە ئەمڕۆ هەموو کەس دەتوانێت لەمیدیا جیهانیەکانەوە زانیاری پێویستی لەسەر کۆبکاتەوە، بەڵام گرنگە بزانین کەئەم ڕێکخراوە ئەرکێکی سەرەکی لەئەستۆگرتوە بەناوی "بڵاوکردنەوەی ئەو دۆکومێنتانەی بەردەستناکەون".. ئەگەر نەتوانین بەتەواویش بێگومان بین لەگەڵ کارەکانی ئەم ڕێکخراوە بەڵام بەرهەمەکانیشی پڕ بەڵگەن و دەتوانن ببنە هاندەر بۆ لێکۆڵینەوە. شایەنی باسکردنە ژمارەیەک لەوڵاتانی دونیا دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوە لەهەواڵ و بەڵگەنامەکانی ویکیلییکس. ئەو دەوڵەت و دەسەڵاتانەش کەستەمکارترن هەڕەشەو تاوانبارکردنی ڕێکخراوەکە باسدەکەن.
سەبارەت بەکوردستان، لەڕۆژنامەی هاوڵاتیدا هاتوە کەدەسەڵڵاتی کوردی بەشدارە لەپاشەکشەکردن بەرامبەر پرسێکی نەتەوەیی گرنگ کەپەیوەندی بەمادەی 140ی دەستووری ئێراقەوە هەیە، (ڕۆژی ٨/١٢/٢٠١٠ ژمارە٦٨٦، لا ٤). بەپێی هاوڵاتی و بەڵگەکانی ویکیلییکس، جاریکی تر سەرانی دەسەڵاتی کوردستان ناپاکیەکی میژوویی تر تۆمار دەکەن و بەردەوام دەبن لەبەفیڕۆدانی ڕەنجی خەبات و تێکۆشانی میللەتیك کەزیاتر لە 100 ساڵە گیان بازی دەکات. ویکیلییکس دەخەینە ئەولاوەو کەمێک لەسەر میژو و ستراتیژی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان دەوەستین. تابزانین چ جۆرە ڕامان و بڕیارێکمان دەوێت و ئیدی کاتی چی دیتەپێش؟
دەسەڵڵاتی کوردی لەدەست دوو پارتی سیاسی‌دا قەتیس ماوە، بەخۆشی... بەفێڵ... بەتۆپزی و گوندەیی نایەڵن ئاڵوگۆڕ بکات. (ینک) کەگوتاری فکری دۆڕاندوە بە بەرژەوەندی کۆمەڵە کوتلەیەک کەلەناو پارتەکەدا بزڕکاوەو بەهیچ شێوەیەک یەک ناگرێتەوە. تاکە گوتار مانەوەی دەسەڵاتێکی شەرمن و لەرزۆکە لەدەستی کورددا لە ئێراقێکی دۆڕاودا. بەڵام دەسەڵڵات بۆچی و قازانجەکانی بۆ کێ؟ ئەوەی تائێستا پێی گەیشتووین دابەشکردنی زەوی وزاری کوردستانە بەسەر کۆمپانیاکانی خۆیدا تادەگاتە داگیرکردنی چکۆلانەترین سەرچاوەی ئابووری. بەم دەسەڵاتەش شاگەشکەیە و زۆر بە جوانی لەبەیاننامەکانیدا بەدی دەکەین. بڕوانە سوپاسگوزاری مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە چەند لاوازە بۆ بەدەستهێنانی پۆستە کارتۆنیەکەی سەرۆک کومار. (ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی ینک ١١/١١/٢٠١٠، سایتی خەبات ١٣/١١/٢٠١٠) هەرچەند زیاتر لەم نموونانە بدوێین زیاتر شەرمەزار دەبین.
لەلایەکی ترەوە سەرۆکی ئەم پارتە ناسراوە بەسازشی بێمەرج و ناسراوە بەنەبوونی پرانسیپی دیبلۆماسی، ئەوەی تائێستاش لەمێژووی خۆیدا کردویەتی سەرەتا بۆ گەورەبوونی خۆی بووەو هەمیشە باوەڕی وایە کەلەپاڵ گەورەبوونی ئەودا دەکرێت کۆمەڵگای کوردیش لەسێبەریدا هندێ ئارامی و دەستکەوتی سیاسۆکانەی هەبێت. ئەم ستارتیژە ستراتیژێکی کۆمیدیە زیاتر لەستراتیژێکی سیاسی. چونکە مرۆڤ چەند گەورەبێت، سێبەرەکەی هەر بەشی ماڵ و مناڵەکەی دەکات. باشترین نمونە تاکڕەوی ئەم سەرۆک کۆمارەیە لەمێژووی کاری خۆیدا، کە لەزۆربەی بڕیارەکانیدا تاکڕەوانە مامەڵەی کردوە. بڕوانە ڕەفتارەکانی لەساڵەکانی شەستەوە تا ئەمڕۆ؛ بڕیاری مفاوەزاتەکان، چیرۆکی مونزیر نەقشبەندی لەلوبنان و موخابەراتی سووری، ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی ١٩٩٨، تەسلیمکردنی حکومەتی هەرێم بە نێچیرڤان لە 2007- 2008 دا.. کۆمەڵێک هەنگاویتر کە لەباسکردندا کۆتای‌یان نیە.
پاشان (پ‌د‌ک)، کەلە بنەڕەتەوە خاوەنی ڕێکخراوێکی بێ گوتارەو لەبنەڕەتی دامەزراندنیەوە تائەمڕۆ خەڵتانی ناپاکی نیشتمانیە لەپێناو بەرژەوەندی تاقمێکدا، بابەچەند نمونەیەکدا بڕوانین:
· بنەماڵەی بارزانی تەجروبەیان لە ڕابوردو وەرنەگرت بو، هەمو جوری لە ((پلورالیزمیان)) ڕەت ئەکردەوە و، وەکوجاران سور بون لەسەر سەپاندنی ((سەرۆکایەتی بارزانی)) و ((پارتی پێشڕەو)) بە سەر جوڵانەوەی کوردا. بو جێبەجێ کردنی ئەمەش سڵیان لە هیچ جۆرە ((حەرام و حەڵاڵ))ێکی سیاسی نەئەکردەوە. نەوشیروان مستەفا 1997، لا 54.
· قیادە مۆقەتە لەناو خەڵکدا پروپاگاندەی خراپیان دژی ینک و سەرکردەو کادرەکانیان بڵاو ئەکردەوە. تەنانەت هندی کەسیان خزا بونە دەزگا ئەمنییەکانی سوریا و تورکیاوە بۆ پاراستنی خۆیان و ئازاردانی لایەنگرانی ینک و بەدگومان کردنی ئەو دەزگایانە لەچالاکیەکانیان. هە.س.پ لا 78.
· بارزانی بۆ ڕازیکردنی تورک سەعید ئاڵچی کوشت و، بەسەر د.شڤانی دا هێنا. بەو بیانوە شڤانیشی کوشت. هەردوو سکرتێرکوژران. نەجۆ و زۆر لە تێکۆشەرانی تری کوردستانی تورکیا ئاوارە بوون. هە.س.پ لا 90.
· بڕوانە نەریتی جاش پێشمەرگە، کە ترسناکترین نەریت بووە پارتی داهێنەرێکی خاوەن بڕوانامەی ئەو نەریتەیە، هە.س.پ لا178.
· ئەگەر بەوردی سەیری هەر شەش پەڕتووکەکەی ڕافیق پشدەری بکەین، بەباشی تێدەگەین ناکۆکی پارتی لەگەڵ هەموو پێشکەوتن و جیاوزیەکدایەو لەپێناوی بردنەوەی ئەم گرەوەشدا هەموو ئەگەرێک تاقی دەکاتەوەو ئامادەیە هەموو کارێک ئەنجام بدات لەپێناو بەمێگەل هێشتنەوەی کۆمەڵگاو بەردەوامی قازانجە سنووردارەکانی خۆی. ئەمە جگە لەچیرۆکی شێخ زانا و جگە لەتاوانەکانی تیرۆری شەهیدانی قەڵەم و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی دەیانی تریش، کەئەمانە هەموویان گومانی گەورەیان لەپشتەوەیە بەتایبەت بەرامبەر بە پارتی.
· لە سایتی هاوڵاتی ٩/١٢/٢٠١٠ دا هاتوە: "ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی پارتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بارزانی بۆ ده‌ستخۆشی له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كه بووه‌و وه‌كو ستایش وتوویه‌تی »جێگای شانازییه بۆ من ئه‌ندامانی سه‌كردایه‌تی پارتی وه‌كو هه‌ندێك حیزب فایلدار نهبوونو كه‌سانی پاك ده‌رچوون دوای ئه‌وه‌ی فایلی رێژه‌یه‌كی زۆر بهرپرسو سیاسه‌تمه‌دار بڵاوكرایه‌وه له‌دوای ئازادكردنی عێراق».، سەیرە!! ئەم شانازیە لەکۆمەڵەی بەتاڵ دەچێت! وەک دابەشکردنی یەک بەسەەر هیچدا، با چرکەیەک لەسەر ناپاکی31 ئاب بیرکرنەوەمان لەنگەر بگرێت وئەمجارەش یادەوەری لاوازی خەڵکی کوردستان بەدۆخی بیرچوونەوەدا تێنەپەڕێت.
لەڕاستیدا ئەگەرچی بەشی هەرەزۆری ئەو سەرچاوانە بەڕێبازی کاری مێژوونووسی نەنووسراونەتەوە، بەڵکو وەک چیرۆك و یاداشت تۆمارکراون، بەڵام کەرەستەیەکی خاوی مێژوونووسیین و دەکرێت لەسەریان ڕاوەستین. ئەگەر بپرسین تاچەند ڕاستن؟ ئەوا دوو وەڵاممان دەست دەکەوێت: یەکەم ئایا تائێستا وەڵامدراونەتەوە؟ نەخیر، وەڵامێکی ئەوتۆ نیە لەسەریان، بۆیە دەکرێت بەڕاست هەژماریان بکەین لایەنی کەم بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە. دووەم بابڕوانینە ئەنجامەکان، ئایا تا ئێستا ئەم پارتە ئەنجامێکی نیشتمانی بەدەست هێناوە؟ بێگومان نەخێر، باشترین نموونەکانی ئەو خزمەتانەیە پێشکەش بەدەسەڵاتی شای ئێران و دەوڵەتی تورکیا‌و ئەو هەموو سەرۆك جاشە پێشمەرگە بێ فایلەیە کەسەرۆکەکەیان شانازی پێوە دەکات، ئەم هەژموونە تائێستاش سەر بەدامەزراوەکانی بەعسە و بەهەمان ئۆکسجین هەناسەدەدات.
دووەم؛ گەر بڕیارە خەڵکی کوردستان گەلێک بێت و خاوەنی پێکهاتەی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی بیت، ئەوا دەبیت خیانەتکاران دادگایی بکات. دەبیت دادگا دابنێین بۆ ئەوانەی لەمێژووی ئەو نیشتمانەدا ناپاکیان کردوە لەهەرجۆرێکی بێت، هەموو ئەوانەش بگریتەوە کەمردوون و کەئەمڕۆ زیندوون. دەتوانرێت لەو پێناوەدا دەستوبرد بکرێت و دادگایی مەنفا دابمەزرێنریت و هێندەی پێویستی ئەم دادگایانە کەسی لێوەشاوە هەن بتوانن تاوانکاری بسەلمێنن، ئەمڕۆ ژیان و دنیاش بەجۆریک پێشکەوتووە، کە لەسەراسەری دنیادا کاردەکرێت و بەسانایی دەستمان دەگاتە سەرچاوە و بەڵگە پێویستەکان بۆ تاوانبارکردنی تاوانکاران. ئەمڕۆ لەدۆخیکدا دەژین بەئاسانی دەتوانریت ناپاکانی ئەمڕۆ و دوێنێ سزا بدرێن، گەر تەنانەت بەنادیاریش بێت، بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا دوژمن وانە وەربگریت و لەهەمان کاتدا ناپاکی بۆداهاتوو قەلاچۆ بکرێت. ئەوانەی سازش لەسەر پرسی گەلێك دەکەن لەپێناو کورسیەکانیاندا دەبیت لەبەردەم دادگای گەلی کوردستان و هاوڵاتیانی ئەو نیشتمانەدا ملکەچی سزاکانیان بن، جا ئەگەر ئەمڕۆ بێت یان سبەی. تەنانەت ئەو سزایانە دەبێت ئەوانەش بگریتەوە کە دوێنێ تاوانکارو ئەمڕۆ خەڵکی چاکن، چونکە هەموو تاوانە نیشتمانیەکان خەڵکیان تێدا شەهید بوەو دەبیت بنەماکانی مافی گشتیان تێدا پەیڕەو بکرێت.
26/11/2010
پاشکۆیی تەنزیر بۆ سیاسەت
ماوەی زیاتر لە دەهەیەکە لە ناو ڕۆشنبیری و گوتاری فکری کوردی‌دا پێشەنگی دەستپێشخەری بەتەواوی لەدەستی سیاسەتکاراندایە. بەواتایەکی تر سیاسەتکارەکان بڕیار دەدەن و پلان و تەنانەت پیلانەکانیش دادەڕێژن، دواتر ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی بیر و تیڕوانین دەزانن دێن و دەست دەکەن بەدووبارەو چەندبارەکردنەوەی تێڕوانینە ناسیاسیەکانی سیاسەتکاران. من پەی بە سێ شێوە لێکدانەوە دەبەم بۆ ئەم دیاردەیە:
شێوەی یەکەم: ئەوانەی دەستیان قەڵەمدەگرێت لە عیملاقترینەوە بۆ چکۆلانەکانیان، خاوەنی ئەندێشەو تیڕوانینێک نین بتوانێت چۆک بە سیاسەتکارەکان دابدات و ناچاریان بکات گوێ شلکەن بۆ ڕێنمایی و بیروبۆچۆنەکانیان. یان ئەگەر گوێبیستی بۆچوونەکانیان نەبوون خۆیان هەوڵبدەن ئەڵتێرناتیڤی سیاسی بدۆزنەوە. کەلە ڕاستیدا سەرچاوەکانی ژیانی ئەو نووسەرانەو کەناڵەکانی بەناوبانگکردنیان لەدەستی سیاسەتکارەکان و کەناڵەکانی بندەستی ئەو سیاسەتکارانەدایەو ناتوانن خۆیان لەو جوغزە ئاڵۆزانە دەرباز بکەن. بەم جۆرەش ئالیەتێک دێتە مەیدانی فکری سیاسیەوە. کەکردەوەی سیاسی لەسەربنەمای بەرژەوەندی ببێتە ڕابەری گوتاری سیاسی، تەنانەت لای بیرمەندەکانیش، کەئەکرێت ئەمە لەپەراوێزی نامۆبوونی فکری ئەم سەردەمەی سەرمایەداریداو لە کوردستاندا بریتی بێت لە پاشکۆیەتی مەعریفی بۆ مەعریفەیەکی نامۆبوو، ئەوەی لەڕۆژئاوادا دەیبینین مەعریفە لەسیستەمی پێدان و وەرگرتنێکی جیاوازتردا نامۆیی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە کوردستان نامۆ بوون پاشکەوتووی نامۆبوونێکی جیهانی بەهەمان دەستووری پاشکۆیەتی سیاسی بەڕێوە دەچێت. لەهەمان کاتدا واقعێکی حاشا هەڵنەگری پڕ مەخابوون ئەوەیە کە ئەوانەی بە بیرمەند شوناس دەکرێن دەستکردی سیاسیەکانن نەک بە پێچەوانەوە، کە پێدەچێت داکەوتەی ئەم پرسە بۆ پاسیڤی بەشداری سیاسی فعلی ڕۆشنبیران بگەڕێتەوە، بەم پێوانەیە بەناچاری و وەك دیفاکتۆ سیاسیەکان فکریشیان ڕەشمەکردوە هەر وەك کایەکانی تر.
شێوەی دووەم: بە ڕای من بۆ لاواز بوونی خوودی گوتاری مەعریفی دەگەڕێتەوە، ئەمەش ئەنجامی ئەو قەیرانە موراڵیەیە کە سەراپای کایەکانی ژیانی کوردستانی گرتوەتەوە. بۆمن ئەمە شتێکی سەیر نیە و بەڵکو پاشهاتێکی ئاسایی هەر کومەڵگایەکە کە دووچاری گەندەڵی ئەخلاقی ببێتەوە. بەشێکی ئەم لاوازیە بۆ هزرو کرداری تێکڕای ئەو نووسین و بەرهەمانە دەگەڕێتەوە کە لەماوەی دوو دەهەی ڕابردوودا نووسەرانی کورد بەرهەمیان هێناوە. جا لە ڕێگای کۆڕوسیمینارەکانیانەوە بوو بێت یان پانتایی گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە. تیبینی من لەسەر نووسینی تیکڕای ئەوانەیە کە هەندێ کات وەک مونەزیری دێنە مەیدانەوە و لە فەزاو فەنتازیایەک دەدوێن کەناتوانێت گیانیکی کردگارانەی چالاک بکاتە بەری هیچ بزاوتێک.. لێرەدا مونەزیری بێ تەنزیر وەك سێبەری ناوتاریکی ون دەبێت. بۆیە بە سەدان ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی سێبەر درووست بووە بۆ خنکاندنی ڕایەکی جدی.. چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن درووست بوە بۆ زەبەلاحکردنی چەندین هەولی گرگن.. هندێ لە سیاسیەکانی دەسەڵات ئەم تەقس و فەزایە بە پاشەڕۆی ئازادی بەرفراوان لێکدەدەنەوە. لەلایەکی ترەوە ئەو نەخۆشییە ئەقڵیەیە کەدەسەڵاتی گرتوەتەوەو پێی وایە ئەو گوتارە ڕاستە کە شوێن ڕووداوەکانی ئەو دەکەویت.
شیوەی سێیەم: نەمانی خەمی مەعریفی و خەمی سیاسییە لە کوردستاندا، کە لێکدانەوەیەکی تر هەڵدەگریت. یەکێك لەو پرسانەی مۆراڵ دەخاتە مەترسیەوە، بەتایبەت مۆراڵی تویژە هۆشیارەکان، برتیە لە گۆڕینەوەی تیڕامان و هەڵویستەو پرسیارەکانیان بەدەستکەوت. لیرەدا دەستکەوت تەنیا دەستکەوتی مادی نیە. ئەگەر دەستکەوتی ماددی ببێتە هۆی پرسیار لێکردنەوەی سیاسیەکان، ئەوا بۆ بیرمەند و کەسانی خاوەن هزر دەستکەوتی مەعنەویش جێگای مەترسیە. لیرەوە ئیدی ئاستەم نابێت لە پێناوی بڵاوکردنەوەی ڕاکاندا بەهەوای ڕووداوە سیاسیەکان وشەی نووسەران شەن بکات، زۆر جاریش ئەم ڕووداوانە زۆر بێ ئاگایانە ڕوودەدات. خەمی مەعریفی دەروازە درووستدەکات بۆ بەکردەوەکردنی خۆی نەك دەروازەی بۆ بکەنەوە یان بۆی بدۆزنەوە. نەبوونی ئەو خەونە جدیە بەبیانوی ئازادی نووسەر یان بە بیانووی بەرپرسیریتی ڕۆانبیر لە لێکدانەوەکان و بەس، ئەوا پاسیڤی نووسین دەبێتە بەرپرسیارێتی هەموو ئەوانەی ئەوانەی لاپەڕەکان ڕەش دەکەنەوە یان شاشەکانیان بۆ تەرخانکراوە، نەك بەتەنیا ئەوانەی ڕاسپێردراوی کەناڵە سێبەرەکانی ڕاگەیاندنن.
لەم پێوەندەدا ئەوەی بۆ من جێی پرسیارە لەیەك چوونی تیڕوانینەکانە لەدەوری دیاردە سیاسیەکان، ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا و لە ڕووداوەکانی ئێراق و کوردستاندا بەدی دەکەین، نووسین و لێکدانەوەی بەرەییە. بەرەیەک هەیە بەناوی دەسەڵات و بەرەیەک هەیە بەناوی ئوپۆزسیۆن، تیکڕای نووسین و بۆچوونەکانیش دابەش دەبنە سەر ئەم دوو بەرەیەو هەموویان لەیەک دەچن. لەوەش ئاڵوزتر ئەوەیە بە دەگمەن نووسین بەدی دەکەین پێش ڕووداوی سیاسی بکەوێت یان بەشیوەیەکی بابەتی و دوور لە نەفەسی بەرەیی و بە پێوانەی زانستی ڕووداوەکان لێکبداتەوە. گرفتی ئاڵۆزتریش لەوەدایە ئەگەر دیدێکی لەو جۆرەش بیتەکایەوە هیچ جۆرە گفتوگۆیەکی سیاسی درووست ناکات لە نێوەندە سیاسەکاندا کە دەرهاویشتەی ڕەخنەو تیڕوانینی بابەتیانە بێت و هۆشمەند و بیریارێکی لەپشتەوە بێت، بەپێچەوانەوە هەوڵێکی سیاسی لە پشتەوەیە.
ئەم دیاردەیە ئەگەرچی کۆنە بەڵام لەماوەیەکی کەمدا دوای سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن، بەتەواوی جێگیر بوە لە فەزای مەعریفەی عەمەلی و سیاسی کوردستاندا. بەجۆرێک فکری جەماوەریش بەکار دەبات کە نەتوانیت لە تێزەوە بۆ کردار بڕوات. لەمەیدانی دەسەڵاتدا فکر و تەنزیر دەمێکە بزرەو دەمێکە لە بانکەکان بلۆککراوە، بەڵام ئەم دیاردەیە لەناو ئۆپۆزسیۆنی ڕێکخراوو ئۆپۆزسیۆنی ئازاد‌دا نوێیەو پڕ مەترسیە بۆسەر ژیانی مەعریفی و بۆسەر ژیانی سیاسیش، چوونکە لە ڕووی لۆجیک و کاری ڕێکخستنەوە دەبێت لێکدانەوەو تیۆرە مەعریفیەکان پرۆتێستۆ و خۆپیشاندان درووست بکەن، نەک خۆپیشاندان و کردەوە سیاسیەکان نووسینە پاشکۆکان بەرهەمبهێنن.